تاريخ: ۱۳۹۷ جمعه ۵ مرداد ساعت ۱۸:۳۹ بازدید: 1718      نظرات: 0      کد مطلب: 9882

سمیناری "خەسارناسیی ڕۆژنامەگەریی کوردی" لە مەریواندا، بەڕێوەچوو


بە پێی هەواڵی هاژه، ڕۆژی ٤ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۷ی کۆچیی هەتاوی، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ۱۲۰ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی، ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان، لە هۆڵی ئیرشادی ئیسلامیی مەریواندا، سمینارێکی لەسەر خەسارناسیی ڕۆژنامەگەریی کوردی، لە دوو بەشدا بەڕێوەبرد.
ئەم سمینارە کە لە لایەن هۆگرانی فەرهەنگەوە پێشوازیی لێ کرا، لە ڕاگەیاندنەکاندا دەنگی دایەوە. سەرنووسەر و نووسەری بڵاوکراوە کوردییەکان، شارەزایانی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریی کوردی، لەم سمینارەدا بەشدار بوون و بە پێی وتەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەن، ئەم بەشداربوونە باشترین پاڵنەرە بۆ ئەوەی ئەمان جارێکی‌تر قۆڵی لێ‌هەڵماڵن و سمینارێکی‌ باشتر، بە بەشداریی پسپۆڕە کوردەکانی هەموو جیهان بۆ ڕۆژنامەگەری کوردی ڕێ‌بخەن.
بەر لە پانێلی یەکەمی ئەم سمینارە، مێژوویەکی کورت لەسەر ڕۆژنامەگەریی کوردی لە لایەن فاتێح مستەفایی پێشکەش کرا و پاشان پەیامی ئەنجومەن لە لایەن موحەمەد سدیق کەریمییەوە خوێنرایەوە.
سەرلەبەیانیی ٤ی گەلاوێژ، پانێلی یەکەم به بەڕێوەبەریی ئەنوەر ڕەوشەن و گوتاربێژیی فواد حەبیبی، بەتوول مەنسووری و سروور خدری، بە پێشکەش کردنی ئەم بابەتانە: (روزنامەنگاری امروز؛ تبارشناسی روزنامەنگاری کوردی فەیلی؛ مرۆڤ بە میدیای دیجیتاڵەوە بەرەو کوێ؟)، بەڕێوەچوو.
پاش‌نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، پانێلی دووەم بە گوتاربێژیی جەلال شەفیعی دەستی‌پێکرد و دواتر بە بەڕێوەبەریی دوکتۆر ئازاد حاجی‌ئاقایی و گوتاربێژیی مەنسوور ڕەحیمی، ئیبراهیم موحەمەدحسێنی و دوکتۆر ئیسماییل مەحموودی، بە پێشکەش کردنی ئەم بابەتانە: (سێ هەڵەی باوی ڕێنووسی ڕۆژنامەی کوردی؛ جایگاه مطبوعات کوردی در حوزە عمومی؛ تبارشناسی تاریخی پیدایش روزنامەنگاری کوردی)، بەڕێوەچوو.
لە درێژەدا و پاش پشوویەک، پانێلی سێیەم بە بەڕێوەبه‌ریی فەرهاد ئەمین‌پوور و گوتاربێژیی فەرشید موحەمەدی، فەردین مستەفایی و داود غەفاری بە پێشکەش کردنی ئەم بابەتانە: (اقتصاد ناکوک روزنامەنگاری؛ نقش رسانەهای جمعی در گسترش گفتمان حقوق بشر با تاکید بر رسانەهای کوردی؛ خەسارناسیی ڕۆژنامەگەریی کوردیی ناوچەی هەورامان)، بەڕێوەچوو.
لە کۆتاییشدا، سمینارەکە بە پێشکەش‌کردنی دیاری و ڕێزنامە بە نووسەری وتارەکان و ئاخافتنکاران، کۆتایی پێ‌هات.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد