تاريخ: ۱۳۹۷ جمعه ۵ مرداد ساعت ۱۸:۳۲ | بازدید: 1816 نظرات: 0 کد مطلب: 9881 |
بە پێی هەواڵی هاژه، رۆژی پێنجشەممه ٤ی گەلاوێژی ٩٧ به ئاماده بوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە هۆگران، هۆنەرمەندان، بەرپرسانی شووڕای شار، ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، میراسی فەرهەنگی و دەفتەری نوێنەری بۆکان پەرده له سەر پۆستێر و تەندیسی ئەم فستیڤاڵه لادرا.
لەم رێ و رەسمەدا خالید حەیدەری وەک بەڕێوەبەری ئەم فستیڤاڵه کورته باسێکی سەبارەت به چۆنیەتی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵ پێشکەش کرد و دواتر رەحیم عەبدولڕەحیم زاده وەک بەرپرسی بەشی زانستی فستیڤاڵ له سەر هۆکارەکانی کەڵک وەرگرتن له ئێلێمانی خشته رەنگینەکانی قەڵایچی بۆ ئەم فستیڤاڵه قسەی کرد. هەروەها سەعید نەجاڕی له سەر بۆشایی شانۆنامه له ئەدەبی کوردی کورته لێدوانێکی پێشکەش کرد.
له کۆتایی ئەم رێ و رەسمه پەردە لە سەر پۆستێر و تەندیسی فستیڤاڵ به ئاماده بوونی هونەرمەندان و هۆگران و بەرپرسان لادرا.
یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆنامەنووسیی کوردی ۱۱ی گەلاوێژ له بۆکان بەڕێوە دەچێ
عکس: آریان اسراری
|