تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۷ مهر ساعت ۱۷:۳۶ بازدید: 1842      نظرات: 0      کد مطلب: 1968

چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ناوچه به‌ستراوه‌ به‌ ‌پرسی کوردی تورکیا


بە ڕاپۆرتی هاژە بە هەڕانەوە لە مێهر هاوسه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر پرسی کورده‌کان له‌ تورکیا چاره‌سه‌ر بێت زۆربه‌ی کێشه‌کانی ئێستای ناوچه‌که‌ و ئه‌ورووپاش کۆتاییان پێدێت.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ مارتین شولتز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا وتی: په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌توانێ ڕۆڵی کارا بگێرێت له‌ هاتنه‌دی ئاشتی له‌ تورکیا و بێ گومان به‌مه‌ش زۆربه‌ی کێشه‌کانی ناوچه‌که‌ و ئه‌وروپا چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
ئه‌وپێشنیاره‌شی کرد که‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا لیژنه‌یه‌ک بۆ لێکدانه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێکی کۆتایی پێکبێنێت.
ده‌میرتاش هه‌روه‌ها وتی: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به‌رپرسی شه‌ڕه‌کانی ناو تورکیان.
وتیشی: گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ ستراتێژی شه‌ڕی ئه‌ردۆغان وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌وانه‌ عێراق، ‌يڕێمی کوردستان، سووریا و خودی تورکیاشی گیرووده‌ی ناسه‌قامگیری کردووه‌ و ئه‌نجامی ئه‌م ناپاوه‌جێیه‌ش هاتنی ئه‌و شاڵاوه‌ ئاواره‌یه‌ ده‌بێت که‌ ڕوویان له‌ ئه‌وروپا کردووه‌ و ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا چاره‌سه‌ر بێت، کۆتایی به‌ زۆربه‌ی ئه‌م پرسانه‌ دێت. 



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد