تاريخ: ۱۳۹۵ سه شنبه ۶ مهر ساعت ۱۳:۳ بازدید: 1976      نظرات: 0      کد مطلب: 1957

سێ مه‌رجی کوردی سووریا بۆ به‌شداریی له‌ شه‌ڕی ڕه‌قه‌


تەڤگەری جڤاكی دیموكراتی کوردستانی سووریا بۆ بەشداریكردن لە رزگاركردنی ڕەقە سێ مەرج دەخاتەبەردەم هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حەنیفە حسێن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی روناهی(نزیك لە پەیەدە) ئامادەیی تەڤدەمی پیشاندا بۆ بەشداری كردن لە شەڕی رزگاركردنی شاری رەقە لە دەستی داعش.
تەڤدەم بۆ بەشداریكردنی لەشەڕی رزگاركردنی رەقە سێ مەرج دەخاتە بەردەم هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە شەڕی دژی داعش كە یەكەمیان قبوڵكردنی فیدراڵی كوردستانی سووریایه‌.
تەڤدەم وەكوو رێكخراوێكی گه‌وره‌یه‌ هەریەكە لە پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەدە) و یەپەگە و یەپەژە و رێكخراوی ژنان‌ و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی نزیك لە پەیەدە لە خۆدەگرێت و ساڵی ۲۰۱۱ له‌ قامیشڵۆ دامه‌زرا.
له‌مباره‌وه‌ خه‌ندان نووسی: ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی کوردی سووریا وتوویه‌تی " مەرجمان هەیە و یەكەمیان دەبێت هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی واشنتۆن پڕۆژەی فیدراڵی كە لەلایەن بەڕێوەبەری خۆسەری دیموكراتیك راگەیەنراوە قبووڵ بكات ‌و ئێمە وەكوو ئیرادەی سیاسی بناسێت. "
ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ "یەپەگە لەپێناو سەرخستنی پڕۆژەی سیاسی خۆی شەڕ دەكات‌ و بەرنامە و پلان‌ و پڕۆژەی هەیە و خەڵكی ئەوان لەپێناو ئەو ئامانجانە منداڵەكانیان دەنێرنە شەڕ."
حەنیفە حسێن وتیشی:"مەرجی دووەممان بەشداربوونی ئێمەیە بە وەفدێك لە گفتوگۆكانی ژنێڤ ‌و مەرجی سێیەمیش پڕچەككردنی یەپەگەو یەپەژەیە".



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد