تاريخ: ۱۳۹۵ يکشنبه ۲۸ شهريور ساعت ۱۹:۴۸ بازدید: 2181      نظرات: 1      کد مطلب: 1897

رێككەوتنەكەی روسیاو ئەمریكا مافی كوردانی ڕۆژاوا دەچەسپێنێت


بە ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژە، ئەو رێككەوتنەی لەنێوان روسیاو ئەمریكا بۆ پرسی قەیرانی سوریا واژووكراوە، باسی كوردی تێدا كراوەو جەختیشكراوەتەوە، دەبێت مافەكانی میللەتی كورد لەرۆژ‌وئاوا بچەسپێنرێت.

لەڕێككەوتنەكەدا باسی ئەو سیستەمە فیدراڵییە كراوە، كە لەرۆژئاوای لەچەند ناوچەیەك راگەیەنراوەو جەختكراوەتەوە، نابێت حكومەتی سوریا هیچ دەسەڵاتێكی بەسەر ئەو سیستەمەدا هەبێت‌و دەبێت كوردەكان خۆیان ناوچەكانی خۆیان بەڕێوەبەرن.

هەر بەپێی سایتەكە، ئەو خاڵەی باسی کوردستانی سوریای تێكدا كراوە، یەكێكە لەخاڵە سەرەكییەكانی رێككەوتنی روسیاو ئەمریكا بۆ چارەسەری قەیرانەكانی سوریاو هەردوولاش كۆكبوون لەچەسپاندنی مافی كورد لەرۆژئاوا.

رۆژی 9 ئەم مانگە روسیاو ئەمریكا لەسەر پرسی سوریا رێككەوتن، رێككەوتنەكەشیان بەشێوەیەك بوو، رۆژی 12 مانگ ئاگربەستی كاتی لەنێوان هێزە شەڕكەرەكانی سوریا راگەیەنراو ئاگربەستەكەش بەردەوامە، كە بڕیارە كار بۆ ئەوە بكرێت ئاگربەستەكە بكرێتە هەمیشەیی.

هەروەها سایتەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، كە ئەمریكا بۆ چەسپاندنی مافی كورد لەناوچەكانی رۆژئاوا هاوكاری هێزە ئەمنییەكان دەكات، بەتایبەتی لەڕووی سەربازییەوە، بۆ ئەوەی تەواوی ناوچەكان لەدەست چەكدارانی داعش پاكبكرێتەوە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

لقمان ۱۳۹۵/۶/۲۸
ئه گر وابیت کاری چاکه به لام ده ترسم فیلیان لی بکه ن

نظر خود را براي ما ارسال كنيد