تاريخ: ۱۳۹۵ جمعه ۲۶ شهريور ساعت ۲۰:۳۸ بازدید: 1654      نظرات: 0      کد مطلب: 1887

بەفەرمی سیستەمی فیدراڵی رۆژئاوا رادەگەیەنرێت


بە ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژە، مەنسور سەلوم هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی رۆژئاوا (باكوری سوریا)، رایگەیاند ئەم مانگە سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی لەناوچەكانی  سوریا  بەفەرمی رادەگەیەنرێت.
مەنسور سەلوم لەمیانی لێدوانێكدا رایگەیاند دوای راگەیاندنی سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی لەناوچەكانی رۆژئاوا ‌و باكووری سوریا لەمانگی داهاتووشدا ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری‌و ئەنجوومەنی نووسینی پەیماننامە لەكانتۆنی جزیرە لەرۆژئاوا كۆدەبنەوە، ئەوەش بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدراڵی دیموكراتی لەو ناوچانە.
هەروەها كۆبوونەوەكە تاوتوێی نووسینەوەی بەیاننامەی پرۆژەی رەشنووسی هاوپەیمانی كۆمەڵگەی دیموكراتی دەكات‌و پرۆژەی فیدراڵی دیموكراتی بەفەرمی بڵاودەكرێتەوە.
ناوبراو جەختیكردەوە ئەوان دەیانەوێت سنوورو ناوچانەی رێككەوتنی سایكس بیكۆ دروستیكردووە، ئەوان نەیهێڵن، ئەوەش لەرێگەی راگەیاندنی ئەو سیستەمە خۆبەڕێوەبەرییە لەو ناوچانە.
ئەم قسانەی هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سیستەمی فیدراڵی دیموكراتی رۆژئاوای لەكاتێكدایە، ئێستا زۆربەی ئەو ناوچانەی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری تێدا رادەگەیەنرێت، بەدەست هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل‌و هاوپەیمانەكانیانەوەن.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد