تاريخ: ۱۳۹۵ جمعه ۲۶ شهريور ساعت ۱۴:۱۰ | بازدید: 2942 نظرات: 1 کد مطلب: 1884 |
ههواڵنێری هاژه: ڕێبوار عهجهمی
14هەمین ساڵیادی گهوره هونەرمەندی کورد مامۆستا "عەلی کەردار" لە لایان کۆمیسیۆنی فەرهەنگی شوڕا و شارەداری بۆکان لە ساڵۆنی سیمۆڕغی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
دووکاندار بەرپرسی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی شوڕای شاری بۆکان لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری هاژە دا گوتی کە ئەوە بۆ دووهەمین جارە کە شوڕای شار ساڵیادی مامۆستا کەردار بە چەشنی زانستی بەڕێوەدەبا دەنا لە ساڵانی پێشوو دا لە لایان ئەنجومەنەکانی ئەدەبی یا بنەماڵەی ناوبراو ئەنجام دەدرا.
لە درێژەی پرسیاری هاژەدا کە شوڕای شاری بۆکان کاری فەرهەنگی دی چی بەدەستەوە، باسی گەورە ڕێزلێنانێک بۆ ئەو کەسانەی کە جێ پەنجەیان لە سەر بوارەکانی فەرهەنگی دیارە (وەک مەڕاسیمی ڕێزلێنانی مامۆستا شێرزاد کە ڕابرد) لە دوای مانگی موحەڕەم و سەفەردا دێتە ئاراوە.
لە سەرەتای مەڕاسیمی 14ههمین ساڵیادی مامۆستا "عهلی کهردار" دوای خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و بلاوکردنەوەی کورتە کلیپێک کە لە لایان فریاد فەڕۆخی بۆ یادمانی پارەکەی مامۆستا کەردار کە لە گوڵچینێکی وتەکانی بەشدار بووان پێکهێندرابوو پێشکێش بە ئامادە بووان کرا.
دوایی ئەم بڕگەیە، ڕێزدار ئاوات دووکاندار بەرپرسی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی شوڕای شاری بۆکان لە قسەکانی دا باڵی کشاندە سەر ئەوە کە ڕێز لە گەورە پیاوان تەعزیم و سەر دانەواندنە بۆ هونەرەکەیان و ئەوە هەر ئەو یاد و یادگاریانەی ئەوانە کە نایەڵن ناو و نێویان لە نێو دڵەکان بڕۆنە دەرێ.
لە کاری فەرهەنگی و هونەری دا لە گەڵ ناخ و دڵی خەڵکی تێکەڵاویت هەیە، هونەرمەندانی ئێمە هۆویەتی فەرهەنگی ئێمە پێکدەهێنن و ئەوە کارە جوانەکانی وانە کە کەلێنی بەینی داهاتۆکان و ڕابردووەکان پڕدەکاتەوە، ئامانج لە وەها کار گەلێک ئەوەیە کە "فەرهەنگ و کلتووری خۆمان بەو شوێنانەی کە پێویستە، بیاناسێنین".
دواتر هونەرمەند شۆڕش مەحموودی بە هاوبەشی مامۆستا عوسمانە سوور بە نایە و کەیوان محەممەدی بە زەرب چەند حەیران و گۆرانیان بە گوێ بیسەراندا چرپاند.
پانێلی زانستی ساڵیاد بە بەشداری ڕێزداران:
سەلیم ئاڕوون (نووسەر و توێژەر) پێشکێشکاری پانێل
محەممەد سەعید نەجاری (ئاسۆ)/ شاعیر
قادر ئازمەند (توێژەر و لێکۆلەر)
سەلاح پایانیانی (فەرهەنگ نووس و شارەزای ئەدەبی زارەکی)
حسێن شێربەگی (ڕۆماننووس)
دەستی پێکرد.
مامۆستا ئاسۆ وەک یەکەم میوانی پانێل [تەوژمی شێعر لە نێو بەیت و حەیران] بە تایبەتی لە پاییزەدا هێنایە بەر شڕۆڤە.
بەڕێزیان لە ناوەرۆک دا فەرمووی: گۆرانی بەشێکی هەرە بە هێزی هونەری ئێمەیە کە لە بەرامبەر هونەری گەلانی دراوسێدا خۆی نیشان دەدا.
لە پۆلێنبەندی دا کە دەڵێن بەیت و حەیران، ئەوە هەڵەیە، بەیت و ئاواز درووستە کە هەر یەکەی پسپۆڕی تایبەتی خۆی دەوێ.
موسیقای کوردی بە دوو بەشی بەیت(حەماسی، ئایینی، ئەخلاقی و..) و گۆرانی کە بە دوو بڕگەی (مەجلیسی و هەڵپەرکێ یا شاد) دابەش دەبێ.
مەجلیسی:
1.بەیت: چیرۆکێکە کە پێشتر ڕووی داوە و کەسێک کە هەم شاعیر بووە و هەم دەنگخۆش لە دیوەخاناندا هۆنیوێتەوە و سینگ بە سنگ هەشتێک لە مشتێک بە ئێمەیان گەیاندووە، بەیت بەر لەوەی گۆرانی بێ شێعرە،بەیت کۆپلە کۆپلەیە و هەر کۆپلەیەی قافیەی جیاوازی هەیە فەقەت وەزنی نیە، بۆیە لە بواری وەزنی دا لە کاتی هەڵکشان و داکشاندا خۆی تەواو و کامڵ دەکا، گر شێعری (خەوەبەردینەی) کاکە سواری ئیلخانیزادە بە حەیران بڵێ ڕاستێکەی ئەم وتەیە وەدهر دەکەوێ.
2.گۆرانی کە بە دوو لایەنی مەجلیسی (هونەرمەندانەترین و خۆشترین و گرانترین بەش لە ڕووانگەی گوتنەوە بۆ گۆرانیبێژ دێتە ئەژمار) و هەڵپەرکێ کە بە دوو بەشی غەیرە زەربی [حەیران، گەلۆ، قەتار، پاییزە، ئازیزە، ئەڵڵاوەیسی، نیوەشەوە] و زەربی مەجلیسی [تەیرەکەی گەرمێن].
بەیت ڕووداوە، چیرۆکە، دەسپێک و کۆتایی هەیە، قارەمانی هەیە بەڵام گۆرانی ئەوانەی نیە، بەڵکوو هەر کەس لە ڕووی سەلیقەی خۆی شێعرێکی تایبەتی بۆ دادەنێ و دەیڵێتەوە.
لە مەجلیسی غەیری زەربی شێعری مەجلیسی تایبەتیە بۆ نەموونە [پاییزە بۆ بەهارە نابێ، گەلۆ بۆ حەیران نابێ] و هەڵپەرکێ زەربی، شایی گیڕە، وردە قامە، لە شێعری تازە دا خۆی دەنوێنێ.
پاییزەی هونەرمەند عەلی کەردار هەستی شاعیرانەی تێدایە کە دوو وێنە لە (گوڵ، کەروێشک، مەستانە و ڕێحانە، ڕەبەند و هەڵدەکەنە) بە دوو قافیەی جیاواز دێنێتە ئاراوە.
لە کۆتاییەکانی سەدەی 20دا کە سەواد پەیدا بوو، بەیت شێعریەتی خۆی بۆ لای مەسنەوی برد کە لەو کارانە دەتوانین بە [بەیتی حاجی مامڕێوی و چیرۆکی ژنهێنانی لادی/ڕێزدار شەمسەدینی]، [بەیتی بابەی/ جەعفەر مینایی]، [شۆڕە گوڵناری/ئاسۆ]، [عەزیز و کوبڕای سەید شوکرەی هەوشار] ناوبەرین دووهەمین میوان، ڕێزدار قادر ئازمەند بوو کە لە سەر ژیاننامەی مامۆستا کەردار دوا و گوتی کە چون مامۆستا لە گەڵ شاعیر و نووسەر و مامۆستایانی ئایینی ژیانی تێپەڕ کردووە، لە خەڵکی سەردەمی خۆی زۆر لە پێش بووە، مامۆستا حەقی ڕاگواستنی سینگ بە سینگی بێدەستێوەردان پاراست و پێشکێشی نەوەی نوێ کرد.
یەکەم مامۆستای عەلی کەردار حاجی ڕەحیمی بابی بووە وەلی، جریقەی بەیتبێژی عەلی کەردار کابرایەک بە نێوی کەریم ملخوار لێداوە کە دانیشتووی گوندی قۆیتەڵ بووە و بۆ یەکەم جار بەیتی "خەج و سیامەند"ی فێر کردووە، وەلی مامۆستا بەیتی حەماسی ناسر و ماڵماڵی کە تەواو کوردییە لە هەموویانی پێخۆشتر بووە
مامۆستا کەردار بەیتی (عەبدوولڕەحمانی) لە قادری ئاوە ڕەحمانی لێفەدروی قەڕەڵی فێر بووە.
وە هەر وهها کەسانێکی وەک عەوڵڵا کۆڵی سوێناس و عەوڵڵا گاگڵی مەڵڵالەر مامۆستای بوون.
شاکاری وی لە بەیت دا زەمانێک خڕ هەڵدەدا کە ماوەی دوو ساڵان ماڵیان دەچێتە قادرئاوا و لە خزمەت مامۆستا ساڵە کوردە دادەبێ، دیارە کەسانی وەک مامۆستا کەردار و حەمەدی بەیتان هەر دووکیان لە لای وییەوە فێر بوون.
مامۆستا کەردار نزیکەی 104 گۆرانی هەیە کە 8ی بە دەستەوەن، شاکاری وی لە بەیت دا بووە کە بەداخەوە هەر 12-9 بەیتی لە بەر دەستانە، نزیکەی 104دانە وردە قامی گوتووە کە تەنیا 21ی دیارە.
بەداخەوە زۆر گۆرانی و شریتی تۆمار کراو لە مامۆستا کەردار و زۆربەی هونەرمەندانی دیکە هەیە کە بە دەست تاقمە کەسێکەوەن و تا ڕۆژی قیامەتێ خۆیان بە سێحەبی وی دەزانن و نایدەنە دەرێ کە ئەوە غەدرێکە لە میلەتەکەیان و خۆیانی دەکەن.
سێهەمین میوان، ڕێزدار سەلاح پایانیانی بوو کە هاوکات له گهڵ ڕوونکردنه وه ی پێگە و جێگەی بەیتبێژان- لە کۆنەوە تا ئێستا- تیشکی خسته سهر دهور و شوێنهواری ئەدەبیاتی نەنووسراو (زارەکیی) لە سەر ئەدەبیاتی نووسراو. ناوبراو گوتی کاتێک باسی ئەدەبیات دێتە گۆڕێ، یهکسهر ئەدەبیاتی کلاسیک و نووسراوی خۆجێیی یا ههندهرانمان به زهین دادێ، به ڵام ڕاستییهکهی ئەوەیە ئەدەبی زارهکیی میژووهکهی زۆر له هی نووسراو کۆنتره. ئەگەرچی زۆربەی زۆری دانەنەرەکانیان نەناسراون و لەوانەشە کەس مێژووی دانانیانیشیان هه رنەزانێ، به لام ئەو بەشە زۆرتر تێکەڵاوی کۆمەڵگای کوردەواریە، چون دانەرانی هەڵبەست و پەخشان ئەو کەسانە بوون کە لە نێو جەرگەی خەڵکی دا هەڵقوڵاون، هەر بۆیە کە ئەدەبیاتی میلی هەر نەتەوەیەک بە ڕەسەنترین ئەدەبیاتی هەر نەتەوە دێتە ئەژمار.
پایانیانی له درێژهی باسی شوێن وهرگریی ئەدهبی نووسراو له ئەدهبی نهنووسراو ئاماژهی بە شێعری "بەهاری کوردستان"ی مامۆستا هێمن و شێعری "قه ندیل" ی ناسر ئاغابرا کرد کە یهکهمیان ڕهنگ و بۆنی گۆرانی " خۆشه سۆزهی کوێستان" ی حسێن شەشەی پێوه دیاره و ئەوی تریش له ئازیزهی خله دهرزی هه ڵێنجێندراوه.
ناوبراو وەک گلهیی و گازەندەیەک لە کۆمەڵگای کوردەواری به گشتی و ڕووناکبیران به تایبهتی تیشکی خستە سەر ئەو باسە کە بەداخەوە بە چاوی سووک سەیری گۆرانیبێژ و بەیت بێژەکان دەکرێ و حورمەتێکی ئەوتۆیان نیە ئەوه له کاتێک دایه که هەر کام له ئێمە و ههر کهسه به پێی توانا و له بواری کاری خۆی دا له دهریای بێبنی ئەوانە ههڵدەیەنجین، که وابوو، نه تهنیا به مامۆستا نێوبردنیان کهسری شەئن نیه به ڵکوو دهبێ کۆڵان و شەقامیان بە نێو بکرێ، چون ئەوانه بوون که بهوپهڕی ئەمانهتهوه، به بار سامانی به نرخی پێشینیانیان بو گواستوینهتهوه و له بهر دهستی وهچه ی ئەوڕۆ ههڵیانڕشتووه. حسێن شێربەگی وەک ئاخرین وتار خوێن کاریگەری بەیتی کوردی لە سەر کۆمەڵگای کوردی هێنایە بەر ڕاڤە و لێکدانەوە.
مڕۆڤ بە کار و ڕەنج و زەحمەت و برایەتی بوو کە ئیدئۆڵۆژی خزمەتی ئینسان بە ئینسانی ڕێچکەی کاری خۆی قەرار دا بۆیە پەنا دەباتە بەر فەرهەنگ و هونەر، میلەتانێک کە لە بواری کەرەسەدا پێشکەوتوو نەبوون لە پێشدا هونەری زارەکیان هەبووە و دوایە هونەری نووسین بەدی هاتووە.
میلەتێک کە ئەدەبی زارەکی بووە سۆز و خۆشەویستی و ئینسانیەت و ئەخلاقی بار هێناوە و ئەو شتە بۆتە هەوێنی پێکهاتنی هونەری شێوەکاری،پەیکەرسازی، شانۆ، مۆسیقا و شت گەلێکی بەرزتر وەک چیرۆک، ڕۆمان، شێعر، نووسینی خەلاقانەی ئەدەبی کە ئەوە نیشانەی بیری هزر و بەرز دێنێتە ئاراوە.
لە نێو ئێمەدا چون ئەدەبی زارەکی باو بووە، ئەرکەکە بەیت وەئەستۆی گرتووە، بەیتی کوردی سهرەڕای ئەوەی کە بەیتی گەلێکی وەرزێڕ و ئاژەڵدارە بەڵام لە بەیتی گەلانی دیکە زۆر پێشکەوتووترە و قارەمانی بەیتەکان هەمیشە ڕوو لە بەرزایی دەکەن وەک بەیتی خەج و سیامەندی کە ڕووی خۆشەویستێکی بێبڕانەوە بۆ یەکتر بەرەو دوند باڵ دەکشێنن.
لە بەیتی لاس و خەزاڵدا، خەزاڵ لە چلەی زستانێ داوای گوڵ لە خۆشەویستەکەی خۆی دەکا و دەیهەوێ بۆی بێنێ کە "ئۆسکار وایت" لە چیرۆکی "بولبول و گوڵی سوور"دا ئەوە دێنێتە ئاراوە.
مەم و زین جیهانێکی بێ بەکرە شۆفار و کوێخا و ڕەعیەتیان دەوێ و هەر لەو نێوەش دا کاکەمەم تێوەردەدرێ و شوێنەو گوم دەکرێ، کە دواتر زین لە دەوروبەری خۆی کەس نابینێ تا ئەو جیهانەی بۆ بڕازێنێتەوە هەر بۆیەش خۆی لە باوەشی مەرگ دەهاوێ.
بەیتی کوردی هەمووی مۆدێرنن، هەمووی جیهانێکی پڕ لە خێر و خۆشی و جوانی و شارەستانیەتیان دەوێ، بۆیە لەو باروودۆخە ناڕازین دوایی تەواو بوونی پانێل، هونەرمەند ڕابەر یۆسفخانی بە هاوکاری هونەرمەندان مامۆستا عوسمانە سوور و ئیسماعیل کۆچەری بەیتی سەیدەوانی پێشکێشی ئامادەبووان کرد و دواتر ئەمین گردیگلانی شێعری "ڕووناکی" و "بۆکان"ی خوێندەوە.
لە کۆتایی دا لۆحی ڕێزلێنان و تەندیسی هەمایش بەخشرایە بنەماڵەی مامۆستا عەلی کەردار و سەرجەم ئەو کەسانەی کە بە چەشنێک ئەرکی ڕاپەڕاندندنی هەمایشەکەیان وەئەستۆ گرتبوو.