ئه‌رۆدغان به ده‌نگی ۵۲ له سه‌دی خه‌ڵکی تورکیا توانی بۆ جارێکی دیکه کورسی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له ده‌ست بگرێت و به سه‌ر ڕکابه‌ره‌که‌ی خۆی موحه‌ڕه‌م ئینجه سه‌رکه‌وێت که ته‌نیا ۳۱ له سه‌دی ده‌نگه‌کانی به ده‌ست هێنا.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پارلمانیش نیشان ده‌دات که ئاک پارتی براوه‌ی یه‌که‌مه و ۴۲ له سه‌دی ده‌نگه‌کانی به ده‌ست هێناوه و هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغان، مه‌هه‌په‌ش ۱۱ له سه‌دی ده‌نگه‌کانی مسۆگر کردووه و پێکه‌وه ۵۳ له سه‌دی کورسییه‌کانی پارلمانیش له ده‌ستیان دایه.
مێهر سه‌باره‌ت به دۆخی نوێی تورکیا له‌گه‌ڵ نادر ئینتسار، مامۆستای به‌شی زانسته سیاسییه‌کانی زانکۆی ئالابامای ئه‌مریکا گفتوگۆی کردووه که پێشکه‌ش ده‌کرێت:
* ئه‌ردۆغان له حاڵێکدا سه‌رکه‌وت که پیش بینی ده‌کرا هه‌ڵبژاردن بۆ خولی دووهه‌م بڕوات. چۆن توانی له خولی یه‌که‌م بیباته‌وه؟
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌وه بوو که ئه‌و پشتیوانی ۹۰ له سه‌دی میدیاکانی تورکیای له ژێر ده‌ستدا بوو و به‌ڵام حزبه ڕکابه‌ره‌کان مۆڵه‌تی وه‌هایان نه‌بوو ته‌نانه‌ت بۆ به‌رنامه‌کانیشان کێشه و ئاسته‌نگ ساز ده‌کرا. هۆکاری دیکه‌ش ئه‌وه بوو که ئه‌و بابه‌ته ئه‌منییه‌کانی کرده ئامانجی خۆی و ڕکابه‌ره‌کانی خۆیی که ئه‌زمونی ئه‌منیه‌تی که‌میان بوو به ئاسانی ولانا.
* به پێی ئاماری ده‌نگه‌کان که له لایه‌ن به‌ربژاره‌کانی دیکه‌وه به ده‌ست هاتوون لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێوه بۆ دۆخی تورکیا چییه؟
ژماره‌ی ده‌نگی به‌ربژاره‌کانی دیکه هه‌مان شت بوو که پێش بینی کرابوو، ته‌نیا له‌م نێوانه‌دا به‌ربژاری گود پارتی که‌متر له‌و شته‌ی پێشبینی کرابوو ده‌نگی هێنا.
* به‌ڵام بڕێک مێرال ئاکشانه‌ر به هێڵی سێهه‌می تورکیا ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن که ده‌نگی باشی به ده‌ست هێناوه. به‌ڵام ئه‌و به ده‌نگی ۷ له سه‌د بووه چواره‌م و ته‌نانه‌ت له سه‌لاحه‌دین دەمیرتاشیش ده‌نگی که‌متری هێنا، هۆکار چییه؟
له میتینگه‌کانی هه‌ڵبژاردن ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک کۆ ده‌بوونه‌وه هه‌ر به‌م بۆنه‌وه زۆر که‌س لایان وابوو که ده‌نگی زۆر ده‌هێنێت.
به‌ڵام وه‌ک به ڕواڵه‌ت نیشانی ده‌دات زۆربه‌ی خه‌ڵک له دوای ئه‌وه بوون بزانن که ئه‌م حزبه که حزبێکی نوێ بوو پلان و خه‌ونه‌کانی چییه.
له ڕاستیدا گود پارتی ئه‌نجامی جیابوونه‌وه‌ی لایه‌نێک له مه‌هه‌په بوو. هۆکاره‌که‌یشی کیشه‌ی تاکه که‌سی ئاکشانه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌وله‌ت باغچه‌لی بوو، ئه‌گه‌رنا به‌رنامه‌کانی ئه‌م دوو حزبه زۆر له یه‌کتر ده‌چوون و هه‌ر دووکیان دوو حزبی ناسیۆناڵیستی تووندڕه‌ون له دوای ده‌نگه‌کانی ناسیۆناڵیسته تووندڕه‌وه‌کانی تورکیا بوون.
* سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش توانی پله‌ی سێهه‌م به ده‌ست بێنێت و حزبه‌که‌یشی توانی له به‌ربه‌ستی ۱۰ له سه‌د بۆ چوونه ناو پارلمان تێپه‌ڕێت. بۆچوونی ئەردۆغان سه‌باره‌ت به کورد له‌م قۆناغه‌دا چی ده‌بێت و ئایا ده‌توانێت کێشه‌ی کورده‌کان له وڵاته‌که‌ی بگۆڕێت؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش له زیندان بوو توانی پێگه‌ی سێهه‌م به ده‌ست بێنێت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا و حزبه‌که‌یشی ده‌نگی باشی به ده‌ست هێنا و توانی له به‌ربه‌ستی ۱۰ له سه‌دی یاسایی پارلمانی تورکیا تێپه‌ڕێت.
ئه‌م ئه‌نجامانه نیشان ده‌دات که به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌ردۆغان، کورده‌کان هێشتا له سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش و حزبی دیموکراتی گه‌لان پشتیوانی ده‌که‌ن و ئه‌ردۆغان ناتوانێت به ئاسانی و ئه‌و جۆره‌ی خواستی خۆیه‌تی داواکاری کورده‌کان له به‌ر چاو نه‌گرێت و یان ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه بتوانێت کێشه‌ی کوردی تورکیا چاره‌سه‌ر بکات.
* ئایا گۆڕانکاری له پارلمان و سیستمی سه‌رۆک کۆماری تورکیا و جێگیر بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان کاریگه‌ری به سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به تایبه‌ت له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت؟
له کورت خایه‌ندا ئێمه نابێت چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ردۆغاندا بین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئەردۆغان بتوانێت پێگه‌ی خۆی وه‌ک که‌سی یه‌که‌م و بێ ڕکابه‌ر له چوارچێوه‌ی سیاسی تورکیا جێگیر بکات ڕه‌نگه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له درێژخایه‌ن گۆڕانکاری ڕوو بدات.