تاريخ: ۱۳۹۷ چهارشنبه ۶ تير ساعت ۱۳:۶ | بازدید: 2001 نظرات: 0 کد مطلب: 8673 |
بە پێی هەواڵی هاژە، ژمارەی 205ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و بڵاوکرایەوە.
سوارە فتووحی لە سەروتاری ئەم ژمارەیە "قەیرانی ئاو و گرژییەکانی دواڕۆژ" دێنێتە بەر باس و شرۆڤە و بە گوتەی خاوەن ڕایان بە گەورەترین قەیرانی سەدەی 21 ناو دەبات.
فتووحی لە درێژەدا باس لە هۆکارەکانی ئەم قەیرانە دەکات و "زیاد بوونی ڕێژەی دانیشتوانی گۆیی زەوی، ڕەچاو کردنی ستانداردەکانی ژیانی سەردەم، گەشەی سەنعات و پیشەسازی و ئابوور و کشتوکاڵ" بە هۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕینی ڕوخساری گۆیی زەوی و بەتایبەتی کەم ئاوی ناو دەبات.
نووسەر لە بەشێکیتردا تیشک دەخاتە سەر قەیرانی کەمئاوی و کاریگەری ڕاستەوخۆی ئەو لە سەر ڕەهەندی ژیانی مڕۆڤ و "گۆڕانی ڕووخساری زەوی، برسێتی، کۆچی بە کۆمەڵ، بێکاری و توندوتیژی دەسەڵاتداران" بە ئاکامی ئەم قەیرانە ناو دەبات.
فتووحی لە سەروتارەکەیدا لە سەر قەیرانی کەمئاوی لە ئێران دەدوێت و بێجگە لە هۆکارەکانی گۆڕینی کەشوهەوا لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا هۆکارگەلێکی وەک "ڕەچاو نەکردنی ستانداردەکانی زانستی بە نیسبەت سەرچاوە ئاوییەکان، هەڵکەندنی چاڵاو بە ڕادەی زۆر و بەبێ گەڵاڵە، ساز کردنی بەنداو بە شێوەیەکی ناکارامە و نەگونجاو، زیاد بوونی ڕێژەی جەماوەر، کەڵک وەرگرتنی نەگونجاو لە ئاو و خەسار کردنی" بە بەشێکیتری هۆکارەکانی ئەم قەیرانە دەلکێنێت.
ناوبراو لە سەر ئاسەوارەکانی کەمئاوی لە ئێران بە گۆلی ورمێ و ڕووباری زایەندەڕوود ئاماژە دەکات و لە سەر گۆلی ورمێ دەنووسێت: "سبەی با و گژەبا خوێی گۆلی ورمێ هەڵدەگرێ و بە سەر زەویوزاری ناوچەکەدا دەیپڕژێنێ، ئەو خوێیە وەک مار، لە ئەوکی بەرهەمەکانی مووچە و مەزرای دەڤەرەکە دەهاڵێ و تەواو ویشکی دەکات. کێشەکه هەروا پەرە دەگرێ و وای لێدێ کە ئاوی خواردنەوەش دەست ناکەوێ".
فتووحی لە کۆتایی وتارەکەیدا ڕاگواستنی ئاو لە پارێزگا خاوەنئاوەکان بۆ پارێزگا کەمئاوەکان بە ڕێگا چارەی کاتی ناو دەبات و دەڵێت دواتر هەر ئەم پارێزگایەی کە ئاوی لێ ڕاکێشراوە بۆخۆی تووشی ئەم قەیرانە دەبێ وەکوو چلۆن ئاوی ڕووباری زایەندەڕوود بۆ یەزدێ ڕاگوازترا و ئێستا ئیسفەهان لە بێئاویدا دەناڵێنێ و تووشی قەیرانی بێئاوی هاتووە.
وتارەکانی ئەم ژمارەیە لە چەند بەشی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، هونەری 19 وتاری کوردی، 6 وتاری فارسی لهخۆ دەگرێ کە فایلی "کەونەنیشتمان" و "وەرزشوانانی سەرکەوتوو / سەید محەممەدئەمین شێخمەندی" لەم ژمارەیهدا بەرچاو دەکهوێ.
وتارە کوردییەکان بریتین لە:
قەیرانی ئاو و گرژییەکانی دواڕۆژ / سوارە فتووحی
وە من ... / ئەحمەد بەحری
شەڕەفخان بە مردنی خۆی نەمردووە، کوژراوە / زامدار ئەحمەد
تایبەتییە موکریانییەکانی زمانی هێمن / عەزیز ئالی
هونەری بێدەنگی / سەلاح گوڵئەندامی
پێوەندیی کۆنسێرواتیزم و مازوخیزم لە ژنێک / هێرۆ کەریمی
کەنار "شەپۆل"ی لە باوەش گرت / کەریم سۆفیمەولوودی
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە / هێمن ئەمینی
حەمەدەمین ڕۆستەمی / هومێد
سەیدئاوای جەمیان / ئیبڕاهیم حەسهنی (جەمیانی)
غەیبەتنامەی کاسەرۆک و ...! / ئەحمەد ئەحمەدیان
سەفەرنامەی "دەبلیو ئاڕ هەی" بۆ ڕانیە و پشدەر / ئاوات سەید ئەحمەد
کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەزیز تەئیید / محەممەد ئەحمەدیان
بەیتی میرسالار و گوڵپەری / حەیدەر لوتفینیا _ لوقمان نادرپوور
ڕوونکردنەوەیەک لە سەر کێشی پێک (وزن عروضی) / ڕامان غەفووری
هایکۆ و وێژەی کوردی / قاسم تاباک
سەید قادر هیدایەتی / قاسم تاباک
مێژووی ئهدەبیی نووسراوەی کوردی / ڕەستگار ڕەزاقوڵی
ڕیشاڵە ئاڵتوونییەکانی خۆر /
وتارە فارسییەکان بریتین لە:
فرود و فرازهای عملکرد شواری شهر و شهرداری مهاباد / شریف عظیمی
مرگ تراژیک برادرم سلیمان / وهاب فهمی
منشات میرزا یوسف ساوجبلاغی / عزیز یوسفی
صعود به قلهی کلیمانجارو / اشرف مرادی
آواز هوره در دیواندره / عبدالله مرادی
زمینههای وقوع سرقت و ... / معاونت اجتماعی فرماندهی انتظامی مهاباد
ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە لە وێنە "هاودڵان"ی هادی زیائەدینی پێکهاتووە
|