تاريخ: ۱۳۹۷ پنج شنبه ۲۴ خرداد ساعت ۱۲:۲۷ بازدید: 1915      نظرات: 0      کد مطلب: 8625

ئایا قەدەغەکردنی ئینتێرنێت لە منداڵ زیان بەخشە یان سوودبەخش؟


کاتێک باس دێتە سەر منداڵ، سەبارەت بەو کاتانەی بەرامبەر شاشە زیرەکەکان بەسەری دەبەن، بابەکان ڕا و بۆچوونیان جیاوازە.
ھەندێک پێیان وایە منداڵ بەھۆی ئینتەرنێت و شاشە زیرەکەکانەوە بێبەش دەبێت لە چێژ وەرگرتن لە خۆشییەکانی ژیان، ھەندێکی تر پێیان وایە سوودی خۆی ھەیە وەک وەرگرتنی زانست و زانیاری لە تەمەنێکی کەم‌دا.
لەو بارەیەوە ئێلیس کاشمور زانای کۆمەڵناسی لە زانکۆی ئەستونی بیرمێنگام ڕایدەگەیەنێت، شاشە زیان بە منداڵ ناگەیەنێت، ھۆشداریش دەدات بە دایکان و بابان کە لە ماڵێدا کەڵک وەرگرتن لە ئینتەرنێت قەدەغە دەکەن کە ئەم کارە وەک بەکارھێنانی توندوتیژی لە بەرامبەریان‌دا وایە.
ئەو شارەزایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کاتێک ئامێرێکی زیرەک لە منداڵێک وەردەگریت، تۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی زانیاری لێ وەردەگریت، بێ بەشی دەکەیت لە سەرچاوەیەکی گرینگی پەیوەندی ئەمەش وا دەکات لەلایەن منداڵانی دیکەوە گاڵتەی پێ بکرێت و توندوتیژی بەرامبەر بکرێت و متمانەی بەخۆی نەمێنێت.
ئەو شارەزایە پێی وایە شاشە زیرەکەکان چەندین چالاکی جۆراوجۆری تێدایە وەک یارییەکان کە قەدەغەکردنی گەشەی کۆمەڵایەتی منداڵیش دوا دەخات.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەو زانایە دەڵێت: "گریمانەی ئەوە دابنێ مەھێڵە منداڵەکەت تێکەڵی منداڵی دیکە بێت، یاری نەکات، وێنە نەکێشێت، یان سەمایەک نەکات لەسەر گۆرانییەکی منداڵان، ھەموو ئەم شتانە لە شاشە زیرەکەکانەوە منداڵ دەتوانێت ئەنجامی بدات، ئەگەر لێی قەدەغە بکەیت، وەک بەکارھێنانی توندوتیژی وایە کە لێرەدا ڕێگری لە گەشەی ئەو منداڵە دەکەیت".
لەبەرامبەردا ئەو شارەزا کۆمەڵایەتییە، دەڵێت: پێویستە بابەکان مەترسی ئینتەرنێت بۆ منداڵەکانیان ڕوون بکەنەوە، ھەروەھا نابێت زیاد لە پێویست بەکاری بهێنن.





ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد