محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زانی
ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دیانم چۆن ناسی؟ به‌یانییه‌کان به ده‌نگی وتاری ئایینی ویی له سه‌ر رادیۆ مه‌هاباد خه‌به‌رم بۆوه: "... خودای ته‌باڕه‌ک و ته‌عالا له قورئانی مه‌جید دا ده‌فه‌رموێ....
ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دیان وه‌ک گوڵێکی بۆن خۆش ، بۆن و بهرامی خۆی به که‌پۆی ڕووحی خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار داده‌دا و دهیههژاندن.
یه‌که‌م جار که به خزمه‌تی گه‌یشتم ته‌مه‌نم 17 ساڵ بوو ده‌گه‌ڵ دۆستێکی هاوکلاسی مه‌هابادیم به ناوی فه‌تاح شه‌ڵماشی چوینه ماڵه‌که‌ی له سابڵا‌غ. من مه‌قاله‌یه‌کم نووسیبوو له سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی که له قورئاندا به ڕواڵه‌ت دژ به یه‌کن و له‌گه‌ڵ یه‌کدیی ناحه‌وێنه‌وه؛ من له‌و ته‌مه‌نه‌یدا وای بۆ ده‌چووم کاکه. مه‌قاله‌که له‌وه‌پێش ماموه‌ستا به وردیی خوێندبوویه‌وه. ئه‌و کابرا مه‌زنه له جیاتی ده‌ست بداته تێڵای ته‌کفیر ، دوو چیلکه‌ی زه‌ریفی "مه‌نتق" و "شیی کردنه‌وه" له چه‌شنی میزرابی سه‌نتووری ده‌ست دایه و به ڕووگه‌شی و به دڵێکی ئاواڵه و بێگه‌رد هه‌تا به‌ری به‌یان قسه‌ی بۆ کردم و به‌ڵگه و ده‌لیلی هێناوه. ماموه‌ستا حوسێنی ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد و هه‌ڵوێستی ویی جیاواز بوو. ئه‌ویش مه‌قاله‌که‌ی خوێندبۆوه به‌ڵام گوتی موحه‌مه‌د من هیچ ناڵێم بۆ وه‌ی هه‌ست نه‌که‌ی ده‌مه‌وێ به زۆره ملی شتت به سه‌ردا بسه‌پێنم و لێگه‌ڕێ با ته‌مه‌نت بچێته سه‌ر و به ئه‌زموون و لێکدانه‌وه‌ی خۆت به زۆربه‌ی ئه‌و وڵامانه ده‌گه‌ی.
ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دیان ته‌نیا ماموهستایهکی ئایینی فازیل و باش خوێنده‌واری بواری ئایینی نه‌بوو؛ ئه‌و ڕوناکبیرێکی دینی بوو ، نه‌ترس و ڕچه‌شکێن؛ عیسانێکی یه‌گجار به‌هره‌وه‌ر و بلیمه‌تیش بوو و هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بزانین که ئه‌و کابرایه ده‌رسی مه‌لایه‌تی له کاتێکی که‌مدا ته‌واو کرد و به‌قه‌را نیوه‌ی مه‌لای دیکه‌ی پێنه‌چوو. ماموه‌ستا وه‌ک باغێکی گه‌وره‌ی بێ سه‌ر و بنی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو که له دار و دره‌ختی ئایین تێده‌په‌ڕی ده‌گه‌یشته باغ و بێستانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب..... تۆ باوه‌ڕ ده‌که‌ی وشکه مه‌لایه‌کی وشکه سۆفی بتوانێ به‌رهه‌مێکی ته‌نزی وه‌ک "گه‌لحۆ" بخوڵقێنێ؟ لێره‌دا ئێمه وه‌بیر ماموه‌ستا عه‌لائه‌دین سه‌جادیی ده‌که‌وینه‌وه ، ئه‌و ئه‌دیبه گه‌وره و ئه‌و مێژوو نووسه بیرتیژه که بێ‌ترس ، ئه‌ویش له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1950ی زاینی‌دا ئه‌سپێی گولی و نه‌خوێنده‌واری خوێنی گه‌مژانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردی دهمژیی ، کتێبی " رشته‌ی مرواری"دا ده‌رێ که پڕه له گاڵته‌جاڕیی و پێکه‌نین و قسه‌ی خۆش و نه‌سته‌قی هه‌موو به‌شه‌کانی کورده‌واریی و ته‌نانه‌ت گاڵته له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی.
به‌لای منه‌وه زانایه‌ک به‌هره‌ی پێکه‌نینی هه‌بێ ، به‌هره‌ی هونه‌ریشی هه‌یه. ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دیانی زار به پێکه‌نین و ڕوو خۆش و قسه خۆش و مه‌جلیس خۆش قیاس بکه له‌گه‌ڵ هێندێ له ماوه‌ستا ئایینیه‌کانی خۆمان – ڕێزم هه‌یه – به درێژایی مانگ و ساڵ بزه‌یه‌کی خۆش له‌ده‌م چاویان میوان نابێ. ده‌ڵێی خودا فه‌رموویه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌موو ده‌بێ مۆن و مرچ بن! خودا تۆبه ، بڵێی ئه‌مانه خوداشیان هه‌ر ئاوا به مۆن و مرچی بێته به‌رچاو؟ به‌خته‌وه‌رانه ژوماره‌ی ئه‌مانه زۆر نین ، خودایه زۆر شوکر...
ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دیان وه‌کی باسمان کرد ڕووناکبیرێکی ئایینیی بووه و هه‌رگیز له بیری نوێ نه‌ترساوه.
ده‌گێڕنه‌وه ماموهستایه کی ئایینی ڕووناک‌بیری دی وه ک مام وه ستا ئه حمه دیان له‌و کاتانه‌ی له زیندانی تاران مه‌ره‌خه‌سییان ده‌دایه جاری وابوو ده‌چووه مالی خوشکه‌زایه‌کی. رۆژێک باسێکی ئایینی داده‌مه‌زرێ له سه‌ر حه‌دیسێکی پێغه‌مبه‌ر ، سڵاوی خودای له سه‌ر ، که گۆیا فه‌رموویه‌تی خوداوه‌ند ئه‌و ئافره‌تانه‌ی برۆی خۆ هه‌ڵده‌گرن به له‌عنه‌ت ده‌کا. گۆیا ماموه‌ستا موفتی زاده به ههرڵستی ماموه‌ستایان راده‌وه‌ستێ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر به پێی قورئان داوه‌ری بکه‌ین ئه‌م قسه‌یه وانیه و سه‌ر و به‌ری قورئان که ده‌پشکنن ئایه‌تێک نابیننه‌وه خوا وه‌ها نفرینێکی کردبێ. وه‌کی ده‌گێڕنه‌وه له بۆکان له مه‌جلیسێکی مه‌لایان ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دیان لایه‌نگریی ئه‌و فکره ده‌کا و ده‌فه‌رموێ ناکرێ حه‌دیس دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ قورئان هه‌بێ.
دیاره هه‌مووکه‌س حهددیی ئه‌وه‌ی نیه – منیش حه‌ددی ئه‌وه‌م نیه له بواری ئاینی و مه‌سائیلی ئاوا دا هیچ بڵێم – که له به‌ستێنێکی ئاوا پڕ شه‌پۆل و سامناک و پڕ مه‌ترسی نزیک بێته‌وه مه‌گه‌ر مه‌له‌وانێکی وه‌ک ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دیان. ئه‌م کابرایه له باری مێژووییه‌وه به‌خته‌که‌ی باشی هێنا و توانی له لای مه‌لای باش خوێنده‌واری کورده‌واری ، بۆ وێنه مه‌لا عه‌لی حه‌مامیان له بۆکان یان مه‌لا باقری بالک له مه‌ریوان1 یان عه‌للامه مه‌لا محه‌مدی قزلجی له به‌غدا پێ بگا و تێر ته‌سه‌ل بێ و به گورچووی پڕه‌وه له وه‌ختی وادا هه‌ڵوێست بگرێ.
مام وه‌ستا ئه‌حمه‌دیان مێژووی جوان و به وردی خوێندبۆوه و بیرێکی یه‌گجار تیژی بوو. من ئه‌و شته‌م له کۆنگره‌ی وه‌فایی له مه‌هاباد باشتر و ڕوونتر بۆ وه‌ده‌ر که‌وت. ماموه‌ستا وتارێکی زانایانه‌ی پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به دوو خاڵی گرینگ کرد:
یه‌ک ، ده‌وری مزگه‌وت و مه‌لا و فه‌قێ له به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌ده‌بی کوردیی دا و قه‌ناعه‌ت و دڵ‌پاکی و بێ ده‌ربه‌ستی ئاخره‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م که مرۆی کورد چاوتێر بوون و به ته‌عبیری ماموه‌ستا "چاویان وه‌ک تای ته‌رازووی لێ نه‌هاتبوو که به پێی هه‌ڵکشان و داکشانی نرخی دۆڵار هه‌ڵکشێن و داکشێن."و هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیبی کورد ڕووحی ئازاد بوو و جه‌ساره‌تی خه‌ڵوه‌تی هونه‌رمه‌ندانه‌ی هه‌بوو. دووهه‌م، ده‌وری وه‌فایی پێشاندا له شۆڕشه‌کانی کوردانی باکوور دژ به ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ماموه‌ستا به ده‌نگێکی دلێری بوێری مه‌ردانه فه‌رمووی وه‌فایی له شۆڕشێکی ئاوه‌ها دا به‌شدار بوو که ترکه‌کانی هه‌تا عهنهدۆڵ (آناتولی) ڕاوه‌نا.
قسه‌ی خۆش له‌وه‌دا بوو که ئوستانداری ئه‌وده‌می له ده‌سپێکی کۆنگره‌که‌دا وتارێکی پێشکه‌ش کرد که چه‌ند جاران به وه‌فایی ده‌گوت ئه‌و شاعیره ئازه‌ربایجانییه.
حه‌یفه نه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر لایه‌نی پڕ له بزه و پێکه‌نینی ماموه‌ستا: له سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی 1370ی کۆچیدا له شاری سه‌قز سێمیناری لێکدانه‌وه و چاو پێداخشانی گۆڤاری سروه به‌ڕێوه چوو. من له وتاره‌که‌مدا قامکم له سه‌ر خاڵیکی هه‌ستیار دانا و گوتم له گۆڤاری سروه‌دا جۆرێک سانسۆڕی سێکسی هه‌یه. وه‌ک به‌ڵگه ئاماژه‌م کرد بۆ چیرۆکی" دوو شوو" نووسراوی گی دۆمۆپاسان. له وێدا نووسه‌ر باسی ژنی یه‌کێ له خانه‌دانه‌کانی فه‌ڕانسه ده‌کا و ده‌ڵێ مێرده‌که‌ی له ماڵ نه‌بوو زگی پڕ بوو و کوڕێکی بوو. ئه‌و ڕسته‌یه‌ی که ده‌ڵێ "مێرده‌که‌ی له ماڵ نه‌بوو زگی پڕ بوو"یان سانسۆڕ کردبوو. گوتم ئه‌مانه زێدهڕهویین و فێربوون وشه‌ی وه‌ک ماچ و چووزانم سینگ و به‌رۆکی ژنان و ئا له‌و نه‌وعانه سانسۆر ده‌که‌ن و به‌شێک خه‌ریک بوو گورانییه‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک کۆ که‌نه‌وه له سه‌ر ئه‌و شتانه. گوتم به قووربان خۆ ئه‌مه له قورئانی پیرۆز باشتر نازانین که ده‌فه‌رموێ حۆری به‌هه‌شتی ژنانی له‌بار و چاو گه‌وره و چاو ڕه‌شن. که هاتمه خوارێ له سه‌ر سه‌کۆکه و چوومه‌وه سه‌ر کورسێیهکهم (که نزیک کورسی ماموه‌ستا بوو) ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دیان به پێکه‌نینه‌وه گوتی ڕه‌مه‌زانی خودا بتگرێ تۆ چت له‌و قسانه‌ی داوه ده‌ته‌وێ سه‌ری خۆت....؟ دوایه‌ش فه‌رمووی هه‌ر چه‌ند وه‌ڵڵاهی ئه‌گه‌ر هه‌ق هات ئاو ڕاده‌وه‌ستێ.
ئه‌قڵ و ئێحساس وه‌ک تام و خوێی ده‌ستی کابانی ده‌ست ڕه‌نگین به ئه‌ندازه درابوو به ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دیان. حه‌یف ئه‌و بلیمه‌ته هه‌ڵکه‌وتووه زوو مرد؛ به‌ڵام قه‌ت نه‌مرد. ماموه‌ستا گوڵێکی کوێستانی کورده ، هه‌ڵده‌وه‌ری به‌لام قه‌ت نامرێ و نافهوتێ و تۆوی له په‌ستا به وڵات دا بڵاو دبێته‌وه.