تاريخ: ۱۳۹۷ جمعه ۴ خرداد ساعت ۱۵:۴۴ بازدید: 1928      نظرات: 0      کد مطلب: 8562

توێژینەوەیەک سوودی زیاتری لیمۆ ئاشکرا دەکات


لیمۆ بەرەنگاری شێرپەنجە دەبێتەوە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئاریزۆنای ئەمریکا کە لەسەر لیمۆ ئەنجام دراوە دەرکەوتووە بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین"C" و ئاوێتەی کیمیایی بەسوود لە لیمۆدا خواردنی زۆر سوودی تەندروستی بە مرۆڤ دەگەیەنێت.

لیمۆ ماددەی (d-limonene) تێدایە، ئەم ماددەیە لە توێکڵی ھەموو جۆرە میوەیەکی ترشدا ھەیە، توێژەرەوان ھەستان بە تاقیکردنەوەی کاریگەری ئەم ماددەیە لەسەر 43 خانمی توشبوو بە شێرپەنجەی مەمک کە ھەموو ڕۆژێک پێش ئەوەی نەشتەرگەریان بۆ بکرێت، 2 گەڕەمیان لە (d-limonene) دەخوارد کە دەرکەوت ئەم ماددەیە یارمەتیدەرێکی باش بۆ ئەوان بووە تا بەزووی چاک ببنەوە.

توێژەران دڵنیایان‌ داوە بەھۆی خواردنی ئەم مادەیەوە بڵاوبوونەوە یاخود گەشەکردنی گرێی شێرپەنجە کوشندەکە بۆ 22% کەمی کردەوە، ھەر وەھا لە لایەکی دیکەشەوە چڕی سلیکین D1 کەمی کردەوە کە زۆر بە توندی دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە.

بە تەنیا ئەم سوودەش نا بەڵکو لە دوای ئەو کۆمەڵە توێژینەوە پزیشکی و کیمیایانەی کە لەسەر سوود و کاریگەری ئەم ماددەیە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە یارمەتیدەرێکی باشە لە ڕێکخست ھۆڕمۆن ھەروەھا پاکردنەوەی ھۆڕمۆنی ئەسترۆجین لە ژەھر.





ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد