به پێی هه‌واڵی هاژه، دوێنێ ئێواره له شاری سنه و زانکۆ کوردستان کۆڕێکی ڕێز گرتن له ته‌مه‌نێک کاری هونه‌ری بۆ دوکتور قوتبه‌دین سادقی ، هونەرمەندی ناسراوەی بواری سینەما و شانۆ گیرا.
ناوبراو له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: من سپاسی هه‌موو هاوشارییه خۆشه‌ویسته‌کانی خۆم ده‌که‌م که به‌م گه‌رم و گوڕییه به‌شداری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌یان کردووه. شاعیری یۆنانی هۆمه‌ر قسه‌یه‌کی به‌ناوبانگی هه‌یه ده‌ڵێت؛ هه‌موو ڕۆژ وه‌ها بژی که وه‌ک ئه‌وه وا بێت دواین ڕۆژی ژیانته، من به‌م جۆره ڕوانیومەتە ژیان هه‌وڵم داوه زیاترین کار و لێکۆڵینه‌وه بکه‌م چون به‌رده‌وام هه‌ستم کردووه ده‌رفه‌تم که‌مه و له تەواو بوون دایە. ئەمڕۆ یەکێک لە جوانترین ڕۆژەکانی ژیانی من بەدی دەکرێ.
وتیشی: له ڕاستیدا ئه‌مڕۆ به دیتنی ئه‌م هه‌موو محه‌به‌ته و پشتگهرمییه خۆم به ئه‌رکدارتر ده‌زانم که هه‌وڵی زیاتر بده‌م بۆ گه‌له‌که‌م. من له ۳ سه‌رچاوه بۆ کاره‌کانم وزه وه‌رده‌گرم، یه‌که‌م فه‌رهه‌نگی کوردی، من تاکوو ۱۸ ساڵه‌یی به خوێن و پێسته‌وه له‌م شاره گه‌وره بووم، دواجار ئه‌زموونی چوون بۆ زانکۆی هونه‌ری تاران بوو که ڕوانینی منی بۆ کورد بوونم گۆڕی و گرنگیم به کورد بوونی خۆم دا، دواجار چون بۆ فه‌ڕه‌نسا بوو که کاریگه‌ری زۆری له سه‌رم هه‌بووه، له فه‌ڕه‌نسا ڕیشه‌کانی ئێرانی بوونی خۆمم ناسی و فێر بووم که چۆن به گڕووتین ئیش بکه‌م.
ئه‌م مامۆستا کورده جه‌ختی کرد: یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که له فه‌ڕه‌نسا زۆر گرنگ بوو، فێر بووم، عه‌قڵانی بوون بوو، واتا هه‌ست و نه‌ست به بێ عەقڵانییەت به‌ڕاستی ته‌نیا کاره‌سات و وێرانی ساز ده‌کات، ئه‌وه عه‌قڵانیه‌ته که هه‌ست و نه‌ستی ئێمه به‌ره‌و که‌ناره ئارام و ئاوه‌دانه‌کان ده‌بات.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئێمه ۳ جۆر په‌یوه‌ندیمان هه‌یه یه‌که‌م سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌نه‌ری له جیهاندا. په‌یوه‌ندی سیاسی له جیهان له نێوان وڵاتانه که به‌داخه‌وه شێوه‌یه‌کی سته‌مکارانه‌ی هه‌یه، په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌یه که زۆر گرینگه و چینی هونه‌رمه‌ندان نابێت خۆیان له کۆمه‌ڵگا دوور بخنه‌وه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی هونه‌ری که جوان ترین و باش ترین جۆری په‌یوه‌ندییه که هیچ سنوورێک ناناسێت و له سه‌ر به‌نامه‌ی مرۆڤ بوونی هه‌موومان دامه‌زراوه. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه جیهان پێویستی پێیه‌تی.
ڕاشیگەیاند: دوو جۆر هونه‌رمان هه‌یه، هۆنه‌ر بۆ هۆنه‌ر و هونه‌ر بۆ کۆمه‌ڵگا، من بۆ خۆم گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆر به په‌یوه‌ندی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا ده‌ده‌م. من له ساڵی ۶۴ی هه‌تاوی که هه‌مووی له ئێران ڕای ده‌کرد ژیانی خۆشیم پاریسم به‌ردا و گه‌ڕامه‌وه و ئێسته‌ش په‌شیمان نیم چون به ئه‌رکی خۆمم ده‌زانی که ئه‌و شته‌ی فێر بووم به تۆژینەوە و به چوون بۆ ته‌نانه‌ت کوێرهدێکانیش بگوازمه‌وه. لام وایه که به‌ڵێنی کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ ترین ئه‌رکی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێکه.
ئەوەشی وت کە له ته‌نیشت ئه‌رکه کۆمه‌ڵایتییه‌کان هونه‌رمه‌ند ئه‌رکێکی جدی دیکه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ڕێگه نه‌دات ڕێگه‌ی ئاکادمیک و زانستی بتوێته‌وه چون زانکۆ شوێنی به‌رهه‌م هێنانی بیر و هزره، به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه میدیا گەورەکان یه‌کجار کاره‌ساتن و بۆ ڕاکێشانی به‌رده‌نگ ئاماده‌ن هه‌رچی شتی نازانستییه و هیچ و پووچه بڵاو بکه‌نه‌وه و ئه‌مه ئه‌رکی زانکۆیه که محکه‌م بهڕهوڕوویی ئه‌م کاره‌ساته ببێته‌وه.