تاريخ: ۱۳۹۵ جمعه ۱۹ شهريور ساعت ۱۵:۴۶ بازدید: 2017      نظرات: 2      کد مطلب: 1836

سیستەمی فیدراڵی بەدەستورەوە لە ناوچە کوردییەکانی سوریا رادەگەیەنرێت


به‌ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژه به گێڕانه‌وە له رۆیتەرز بڕیارە لەكۆتایی ئەمساڵدا بەشێوەیەكی فەرمی سیستەمی فیدڕاڵی لە ناوچە کوردییەکانی سوریا بەدەستورێكی نوێوە رابگەیەنرێت بەبێ‌ گوێدانە نیگەرانییەكانی توركیا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز كە لەزاری هەدیە یوسف بەڕێوبەری ئەنجومەنی سیستەمی فیدڕاڵی بڵاویكردوەتەوە كە بڕیاریاندا كە  لە مانگی 11ی ئەمساڵ ئەنجومەنی سیستەمی فیدڕاڵی كۆببێتەوە و بەشێوەیەكی فەرمی سیستەمەكی فیدارڵی بە جوگرافیایەكی نوێوە لە باكوری سوریا رابگەیەنن.
هەدیە یوسف جەختی كردوەتەوە لەوەی كە گوێ بە نیگەرانی وڵاتی دەوروبەر نادەن‌و پرۆژەكەیان رادەگەیەنن، تەئكیدی كردوەتەوە رووبەرووی توركیا دەبنەوە كە بیەوێت شكست بە پرۆژەكەیان بهێنن.
ئەنجومەنی سیستەمی فیدڕاڵی رونیكردوەتەوە ئەگەرێكی بەهێزە شاری منبەج ببێت بە بەشێك لەو سیستەمە فیدراڵیەی بەنیازە رایبگەیەنن، هەروەها باسی لەوە كردوە كە ئەو هێزەی بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە لە جەرابلوس جێگیریان كردوە شەرعەیتی نییەو ناتوانێت بمێنێتەوە.
ناوبراو جەختیشیكردەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا كانتۆنەكان بەیەكەوە دەبەستنەوەو بۆ ئەوەش هاوپەیمانەكانیان پشتیوانی ئەو هەوڵەن كە بەوتەی خۆی جێبەجێی دەكەن.
بەوتەی هەدیە یوسف دەستورەكە لەكۆتاییدایەو دوای پەسندكردنی كار بۆ هەڵبژاردنی گشتی دەكرێت لە ناوچە کوردییەکانی باکوری سوریا.



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

۱۳۹۵/۶/۲۲
با بودنتان لذت میبریم واز فضای تحریم خبری به دنیای حقایق ورود میکنیم
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

قاسم که وله ۱۳۹۵/۶/۱۹
زور خاصه

نظر خود را براي ما ارسال كنيد