تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۱۷ شهريور ساعت ۱۵:۴۲ بازدید: 1564      نظرات: 0      کد مطلب: 1821

فستیڤاڵی مۆسیقای له‌یلاخ کۆتایی هات


دوای چه‌ند ڕۆژ له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی فستیڤاڵی مۆسیقای له‌یلاخ له‌ پارێزگای کوردستان، ئه‌م فستیڤاڵه‌ کۆتایی پێهات.

به‌ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵی هاژه؛ له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی به‌ کۆتایی گه‌یشتنی فستیڤاڵی مۆسیقای له‌یلاخ، عیسا فه‌لاحی به‌رپرسی فستیڤاڵه‌که‌ وتی: ئامانجی ئه‌م فستیڤاڵه‌ ناساندن و گه‌شه‌ دانی زیاتر به‌ مۆسیقای فۆلکلۆری کوردییه‌، ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتر به‌ مۆسیقای ناوچه‌ی له‌یلاخ بده‌ین ئه‌م فستیڤاڵه‌مان به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی کوردستان و پارێزگاکانی دیکه‌ به‌ڕێوه‌ برد.
ئه‌و زیادی کرد: ۳۰ گرووپ له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شدار بوون و زیاتر له‌ ۶۰ هونه‌رمه‌ندیش هونه‌ری خۆیان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا پێشکه‌ش به‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ کرد.
شایانی باسه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵه‌ هه‌موو دام و ده‌زگاکانی ناوچه‌ی له‌یلاخ هه‌وڵیان داوه‌ تاکوو ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ڕێک و پێک و لا ئاستێکی باڵادا به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.
ساڵی پێشوو ته‌نیا یه‌ک گرووپ له‌ پارێزگاکانی دیکه‌وه‌ به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه‌یان کرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ ۶ گرووپ له‌ پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواوه‌ به‌شداریان کرد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ ناوچه‌ی له‌یلاخ ده‌که‌وێته‌ نێوان دوو شاری قوروه‌ و دێولان که‌ سه‌ر به‌پارێزگای کوردستانه‌، له‌یلاخ ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ مۆسیقای فۆلکلۆره‌ و مۆسیقای و ملۆدی کوردی تایبه‌ت به‌ خۆیی هه‌یه‌.
 
سەرچاوە: مێهر




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد