تاريخ: ۱۳۹۵ چهارشنبه ۲ تير ساعت ۱۸:۳۴ بازدید: 1261      نظرات: 0      کد مطلب: 1167

کۆتایی ئۆپراسیۆنی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکان ڕاگه‌یەندرا

سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له‌ کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته‌ دژه‌ په‌که‌که‌ هه‌واڵی دا و وتی: ئێستا کاتی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌یه‌.


بە پێ هەواڵی پێگەی هەواڵی هاژە، بینالی ئیلدریم سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا کۆتایی هاتنی به‌ وته‌ی ئه‌و "ئۆپراسیۆنی نیزامی" ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته‌ له‌ پارێزگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانی ڕاگه‌یاند.

 ئیلدریم وتی: ئێستا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی کۆتایی هاتووه‌ و کاتی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانه‌وه‌یه‌.

 وتیشی: ئێمه‌ بینا ڕووخاو و کاوله‌کان به‌ بینای جوانتر دووباره‌ بنیات ده‌نینه‌وه‌ و ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان ده‌ستپیکردووه‌.

 سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا جه‌ختی کرد که‌ ئیستا ئۆپراسیۆن کۆتایی هاتووه‌ و کاتی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی نوێیه‌.

 له‌ ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ئه‌رته‌شی تورکیا له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئه‌م وڵاته‌، کاولکاری زۆر هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

سەرچاوە: مێهر




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد