تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۳۱ خرداد ساعت ۱۹:۵۵ | بازدید: 1606 نظرات: 0 کد مطلب: 1159 |
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م فستیڤاڵه به ئاماده‌یی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌یی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و تاکوو ئێسته ۱۶ ناوچه و ئێتنیکی جیاوازی ئێرانی له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداریان کردووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای کرماشان به هاوکاری جێگری فه‌رهه‌نگی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئێران، پارێزگاری کرماشان و ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئه‌م فستیڤاڵه به‌ڕێوه ده‌بات. ئامانجی ئه‌م فستیڤاله‌ش ناساندنی زیاتری که‌لتوره جیاوه‌زه‌کانی ئێرانه.
ڕه‌حیمی زه‌نگه وتی: یه‌کێکی دیکه له ئامانجه‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه ئاشنا کردنی هونه‌رمه‌دنانی ناوچه‌یی ئێران به یه‌کتره، ئه‌م کۆبوونه‌وه ده‌توانێت به‌ستێنێکی باش بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه درووست بکات تاکوو پێکه‌وه کاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به، به‌شه جیاوازه‌کانی ئه‌م فستیڤاله وتی: فستیڤاڵه‌که له ۵ به‌شی "شانۆ فولکلۆره‌کان"، "مۆسیقای و ئاوازی ناوچه‌یی"، "حه‌کایه‌ت خوانی چیرۆکه کۆن و ئوستوره‌ییه‌کان"، "مۆد و جل و برگ" و "پیشه‌ی ده‌ستی" پێکهاتووه.
سەرچاوە: مێهر