تاريخ: ۱۳۹۷ يکشنبه ۹ ارديبهشت ساعت ۲۲:۱۰ بازدید: 2024      نظرات: 0      کد مطلب: 6468

‍ ڕانانی کتێبی "پەڕتووکێک تەنیا بۆ دڵی خۆم"


بە پێی هەواڵی پێگەی هەواڵیی هاژە، کتێبی «پەڕتووکێک تەنیا بۆ دڵی خۆم» یەکەمین کۆمەڵەشێعری چاپکراوی شاعیری لاوی مەهابادی «غەفوور پیرزادە» ناسراو بە «کەسەر»ە. ئەم کۆمەڵەشێعرە کۆی شێعرەکانی غەفووری پیرزادەی لە ساڵی ۱۳۷۹تا ۱۳۹۳ی هەتاوی لەخۆ گرتووە و لەلایەن چاپ و نەشری «گوتار»ـی سەقز لەچاپدراوە و لەسەر داوای کەسەر، کاک «ڕەزا شەجیعی» بەرپرسی ناوەندی گوتار پێشەکی بۆ نووسیوە.

کتێبی «پەڕتووکێک تەنیا بۆ دڵی خۆم » لە قەبارەی مامناوەند و لە دووتوێی ٢٠٨ لاپەرە و بە نرخی ١٥٠٠٠ تمەن لەلایەن چاپەمەنی «گوتار»ـەوە چاپ و پڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە هەر ئێستا لە  «کتێبفرۆشی ئاگۆرا» لەبەر دەست خوێنەران دایە.

لە پشت بەرگی کتێبی «پەڕتووکێک تەنیا بۆ دڵی خۆم» نووسراوە:

بۆنی سێوم پێ خۆشترین بۆنی جیهانە و

ئەوەندەی هەناسە بیبات هەڵی لووشم.

وە کاتێک وەخەبەر بێمەوە

کەوتوو لە کۆڵانێکی شار

لە نێو سەیارەی درەنگ هاتووی ئورژانس و ...

هەزار دوعا بۆ مردن

پەراگرافی یەکەم لە «پێشەکی ڕەزا شەجیعی» بۆ کتێبی "پەڕتووکێک تەنیا بۆ دڵی خۆم" :

کرینگ ئەوەیە شیعر لە ئاستی شیعردا سەرکەوتووییەکی ڕێژەیی تۆمار کردبێ، ئەو کاتەیە کە لایەنێک دیاردەکەوێ کە گرێدراوی شیعر بە ساکاربێژی و دژوار و ئاڵۆزبێژی تووشی قەیران دەکات. ساکار بێژی ئەو کاتەی هەوێنی شیعری پێیە جیا لەوەی وەک خاڵێکی ئەرێنی دەناسرێ، شیعر لە هەمووی بوون نزیک دەکاتەوە. بیری نەکەین ساکاربێژی لە ساکارکردنەوە جیاوازە و ئەمەش هونەرمەندی شاعیرە سنوورەکانی نێوان ئەم دوو چەمکە ڕەنگڕێژ دەکات. ...

شیعری «فشە» لە کتێبی "پەڕتووکێک تەنیا بۆ دڵی خۆم":

کاتێک هەروا بە فشە مردی

بە فشە لە دایکبوونت

زۆر دیار نەبوو،

بە فشە ژیانت

زۆر بەرچاو نەبوو،

تەواوی فشەکانت

ئاشکرا نەبوو،

کاتێک بە فشە مردی

تەنیا بە فشە مردنت...!

ئاشنابوون لەگەڵ «غەفوور پیرزادە» ناسراو بە "کەسەر":

 غەفوور پیرزادە ناسراو بە «کەسەر» لە زستانی ساڵی ۱۳٦۳ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. پلەکانی خوێندنی تا خوێندکاری ماستێری پەروەردە لە مەهاباد تێپەڕکردووە.  لە ساڵی ۱۳۷۵ی هەتاوی ڕا دەستی کردووە بە نووسین و لە بوارەکانی شێعر، چیرۆک و وەرگێڕاندا چالاکی نواندووە. جگە لەم کۆمەڵە شێعرە، کۆمەڵەیەک چیرۆک و کۆمەڵەیەک وەرگێڕانی ئەدەبیی ئامادەی چاپە.  هاوکاری زۆربەی ناوەندە فەرهەنگییەکانی ناوچە بووە و لە هێندیک ناوەند وەک بەرپرس، ڕۆژنامەوان و نووسەر تێکۆشانی هەبووە.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد