بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هاژە، ئێوارەی ئەوڕۆ پێنج شەممە 30 خاکەلێوە، پێنجەمین ساڵەهاتی کۆچی دوایی دوکتور سۆران کوردستانی بە بەشداری تاقمێک لە کەسایەتییەکانی شارستان و ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو بەڕێوە چوو.
دوکتور سۆران کوردستانی لە سی مانگی خاکەلێوەی 1392 هەتاوی لە شاری تەورێز، پاش نیزیک بە چل ساڵ لێکۆڵینەوەوە، نووسین و چالاکی فەرهنگی لە سەر کورد و کوردستان کۆچیدوایی کرد.
ڕێوڕەسمی یادی ئەو بڵیمەتە هەر ساڵە، لە گۆڕستانی ناودارانی مەهاباد، لە سەر گڵکۆی ئەو نەمرە بەڕێوە دەچێ.
دوکتور سۆران کوردستانی خاوەنی پتر لە هەزار بەرهەمی بڵاوکراو، نووسراو و تۆمارکراوە کە ئەرشیوەکەی وەک کانگایەکی فەرهنگی ماوەتەوە و هەڵمەتێکی نەتەوەیی دەوێ بۆ گەیاندنی بە دەس تینوانی فەرهەنگی کورد و کوردستان.
یادی پیرۆز و ڕێگەی پڕ ڕێبوار بێ.