تاريخ: ۱۳۹۵ شنبه ۲۳ مرداد ساعت ۰:۳۷ | بازدید: 1736 نظرات: 0 کد مطلب: 1630 |
"ناوەندی کاڵ چرا شین" بە هاوکاریی "کافە کتێبی کاڵ" دامەزراندنی خەڵاتێکی سەربەخۆی تایبەت بە ئەدەبیات و هونەری کوردی ڕادەگەیەنێت.
لە یەکەمین خولی ئەم خەڵاتەدا بڕیار دراوە ئەمساڵ تەنها لە بواری شیعردا چالاکی بکات و بەڵێنی ئەوە دەدرێت لە ساڵانی داهاتوودا بەشەکانیتریش ئەکتیڤ بکرێنەوە.
ئامانجی ئەم خەڵاتە پشتیوانی لە ئەدەبیاتی جیددی و هەر قەڵەمێکی داهێنەری نوێخوازە کە بە زمانی کوردی ئافراندن دەکات. هەوڵێکی ئەم خەڵاتە ئەوەیە بە پشتگری لە نووسەران تیشک بخاتە سەر بەرهەمە چاپ نەکراوەکان و بە خوێنەریان بناسێنێت. خەڵاتی کاڵ چرا بە تەواوەتی سەربەخۆیە و بەدوورە لە هەرجۆرە دەست تێوەردانێکی غەیرە ئەدەبی و ناهونەری.
مەرجەکانی بەشداری لە "خەڵاتی کاڵ چرا" بۆ شیعری کوردی بریتین لە:
١- هەموو شاعیرانی کورد لە هەموو شوێنەکانەوە دەتوانن بەشداری خەڵاتی کاڵ چرا بن .
٢ - دەقی نێردراو دەبێ بەرهەمی چاپ نەکراو بێت (یەک دەق یان چەند دەق) نابێ لە ٣٠٠٠ وشە کەمتر بێت.
٣- ئەم خەڵاتە هەموو زاراوە کوردییەکان لە خۆ دەگرێت و بەرهەمەکان لە دوو بەشی زاراوەی سۆرانی و غەیری سۆرانیدا هەڵدەسەنگێندرێن.
٤- هەر شاعیرێک دەتوانێت بە یەک کۆمەڵە شیعر بەشداریی خەڵات بکات.
٥- دەستپێکی وەرگرتنی بەرهەمەکان لە ڕێکەوتی١/٦/١٣٩٥ واتە ٢٢/٨/٢٠١٦
دەبێت و لە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا ئەم دەرفەتە دادەخرێت .
٦- پرۆسەی داوەریکردن بە چەند قۆناغی پرۆفشناڵی شەفافدا تێدەپەڕێت و بەرهەمە سەرکەوتووەکان لە هەر قۆناغێکدا ڕادەگەیەندرێن و لە ڕێوڕەسمێکدا ئەنجامی کۆتایی خەڵات و سەرکەوتووان دیاری دەکرێن.
٧- بەرهەمی سەرکەوتووەکان لە سەر ئەرکی خەڵاتی کاڵ چرا لە قەوارەی کتێبدا و بە شێوەی شیاو چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.
ئیمەیلی لێژنهی خەڵاتی کاڵ چرا بۆ شیعری کوردی
xelatikall@gmail.com