تاريخ: ۱۳۹۷ يکشنبه ۱۲ فروردين ساعت ۱۷:۱۹ | بازدید: 3051 نظرات: 3 کد مطلب: 6374 |
* سه‌لاح شێخ محه‌ممه‌دی ساڵی 1326 هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد له دایک بووه
* قۆناغه‌کانی خوێندنی له قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد تێپه‌ڕ کردووه
* مامۆستای قوتابخانه‌کانی شاری مه‌هاباد بووه و ئێستا بازنشسته‌یه
* له بواره‌کانی سینه‌ما، شانۆ، ته‌له‌ویزیۆن، دوبلاژ، گریم و... چالاکی نواندووه
* سه‌یده‌وان، تلنگر سلیم، آخرین سمفونی عشق، لعبتک ها و یاغی‌ها وه‌ک گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه شانۆییه‌کانی به ئه‌ژمار دێن
* له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له فیلمه‌کانی شکارچیان عقرب، بازم سیب داری، میراث، له‌چه‌رخان، په‌ککه‌وتوو و... ڕۆڵی گێڕاوه
* له باشووری کوردستان له فیلمه‌کانی گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان، سرته له‌گه‌ڵ با، سێبه‌ری ژیان، سێ گۆشه‌ی مه‌رگ، بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد، ماندوو، هه‌نیسکی ئاسمان، ترس له مردن، شه‌نگال و... ڕۆڵی گێڕاوه
* وه‌ک گرینگ‌ترین ڕۆڵی له کورته فیلم‌دا ده‌کرێ ئاماژه به‌و کارانه بکرێ: عکاس، شه‌هید، ڕۆژی چواره‌م
* هه‌روه‌ها له زنجێره دراماکانی گه‌رده‌لوول، سۆما، شۆک، که‌رکووک 4 و... ڕۆڵی بووه.
هاژه ـ سپاس بۆ ئێوه که له وت‌ووێژی ئه‌مجاره‌ی پێگه‌ی هه‌واڵیی هاژه له‌گه‌ڵمانن. وه‌ک یه‌که‌م پرسیار با له‌وه‌ڕا ده‌ست پێ بکه‌ین که سه‌ره‌تای کاری هونه‌ری ئێوه له کوێوه و چۆناوچۆن ده‌ستی پێ‌کرد؟
قۆناغی داواناوه‌ندی له قوتابخانه‌ی په‌هله‌وی له شه‌قامی وه‌فایی ده‌رسم ده‌خوێند، به سرنج‌دان به‌وه‌یکه هاوڕێیه‌کانمان زۆر خولیای هونه‌ر و شانۆ بوون ئێمه‌ش به‌و جۆره هاتینه ناو دنیای هونه‌ر. ئه‌و ده‌می ئیمکانات که‌م بوو، به‌ڵام گرووپێک خڕ بووینه‌وه و چووینه لای سه‌ید ڕه‌حیم قوڕه‌یشی که بزانین چ بکه‌ین و چ نه‌که‌ین، ئه‌و هێندێک پێشنیاری دا به ئێمه.
هاژه ـ ناوی ئه‌و که‌سانه‌تان له بیرماوه؟
مه‌ڕحووم ئیبڕاهیم ته‌نهایی که به ڕاستی وه‌ک کۆڵەکه‌یه‌ک وابوو بۆ شانۆی مه‌هاباد، کاک مه‌ناف ئیرانپه‌نا که له سه‌رووی کاره‌کاندا بوو، ئه‌میر خاڵندی، حسێن قه‌لعه جۆغه‌یی که کاری دێکۆری بێ به‌رامبه‌ر ده‌کرد.
هاژه ـ که‌واتا وه‌ک ڕاهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتی گرووپ سه‌ید ڕه‌حیم قوڕه‌یشی ئه‌م ئه‌رکه‌ی وه ئۆده گرت؟
به‌ڵێ، جوان له بیرمه ساڵی 1346ی هه‌تاوی بوو. ئاغای قوڕه‌یشی به‌رنامه‌یه‌کی بۆ ئێمه دانا که به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌ست به کار بکه‌ین و ته‌مرینی له‌گه‌ڵ ده‌کردین. پاشان یۆسف توتونچی که خه‌ڵکی ورمێ بوو هات که ئه‌ویش پتر زانیارییه‌کانی ته‌جروبی بوو و له ژێر ئه‌زموونی ئه‌ودا هێندێکمان کار کرد. هاوکات چه‌ند که‌سی غه‌یره بوومی هاتن وه‌ک ئاغای هوشه‌نگ قه‌دیمی و برا‌یەکه‌ی.
هاژه ـ سه‌ید ڕه‌حیم قوڕه‌یشی پێشتر کاری شانۆیی کردووه و شانۆش به ته‌نیا به یه‌ک که‌س نایه‌ته سه‌ر سه‌حنه، ئێوه چه‌نده ئاگاداری که‌سانێکی دیکه هه‌ن که له ساڵانی زووتر له مه‌هاباد کاری شانۆییان کردبێ؟
ئاغای قوڕه‌یشی له‌گه‌ڵ گرووپێک کاری ده‌کرد، کەسانێک وەک مه‌ڕحووم عه‌بدوڵڵا حیسامی، ئه‌سعه‌د کاکائاغازاده که ده‌بیری تاریخ و جوغرافیامان بوو، ئاغای ئه‌حمه‌دی که وه‌کیلی دادگوسته‌ری بوو و پێشتر له مه‌هاباد کاریان کردبوو و له تالارێک که هی ئامووزش و په‌روه‌رش بوو کاریان ده‌کرد. ئه‌و تالاره له کن مه‌دره‌سه‌ی عه‌لی خوسره‌ی بوو له شه‌قامی سه‌لاحه‌ددین ئه‌یووبی غه‌ربی.
هاژه ـ ته‌واوی ئه‌و ڕووداوانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران، داخوا ئیداری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کاتی به‌رنامه و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ئێوه و شانۆ هه‌بوو؟
ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر کارناسی نارد بۆ مه‌هاباد که ده‌توانم ئاماژه به ناوه‌کانی وه‌ک حاجی عه‌لی ئه‌سکه‌ری، موعه‌یری، و هورموزی هیدایه‌ت، ئاته‌ش ته‌قی پوور و... بکه‌م. ئه‌و که‌سانه ئاکادێمێک بوون و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه کارمان کرد و توانیمان له فێستیواڵه‌کانی پارێزگادا سه‌رکه‌وتنی باش وه‌ده‌ست بێنین.
هاژه ـ سه‌باره‌ت به شانۆی دایکی نیشتمان چه‌نده‌تان زانیاری هه‌یه؟
ئه‌و شانۆیه به‌ر له کۆمار و دوای کۆمار ئیجڕا کراوه. نه‌خشی یه‌که‌می شانۆی دایکی نیشتمان ئاغای شاریکه‌ندی بوو که ڕۆڵی ژنی گێڕا، چوون ئه‌و ده‌م ئیزنیان نه‌ده‌دا ژن کاری شانۆیی بکا، زانیاری ورد لە سەر ئەو کارە زۆر کەمە.
هاژه ـ پێوه‌ندی ئێوه و هونه‌رمه‌ندانی دیکه له کاروباری هونه‌ریدا چۆن بوو و چۆن ڕووتان لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەهاباد کرد؟
ئه‌و کات له ته‌له‌ویزیۆنی مه‌هاباد ئاغای ته‌حسیلی لێ بوو که له دووی ناردین و وتی که ده‌مانهه‌وێ به‌شێک له ته‌له‌ویزیۆنی مه‌هاباد وه‌ک تێلێ ته‌ئاتر دابنێن، وابوو چووین و ورده ورده که‌سانێکی دیکه‌ش وه‌کوو کاک ناسر باباییان و ڕه‌حیم نه‌غه‌ده هاتن که خولیای ئه‌و کاره بوون. کاک مه‌ناف ئیرانپه‌ناش که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌وێ بوو و زۆری یارمه‌تی داین. پێوقه‌ندی ئێمه هونه‌رمه‌ندان زۆر باش بوو.
هاژه ـ له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران شانۆی مه‌هاباد به‌ره‌و چ ئاقارێک هه‌نگاوی نا؟
ساڵی 57 ڕکوردێک له کاروباری هونه‌ری مه‌هاباد په‌یدا بوو. له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی ئاغای عه‌باس پوور زۆری یارمه‌تی داین و گرووپێکی باشمان ڕێکخست، که‌سانێک وه‌ک کاک ئومید په‌یره‌ی ئیسلام، سه‌ید مه‌سعوود سه‌ید قادری موکری، کاک مه‌ناف ئیرانپه‌نا، کاک ڕه‌حیم نه‌غه‌ده، کاک موحسین زیایی و... به که‌مترین ئیمکانات ده‌ستمان به کاری شانۆیی کرد و له گیرفانی خۆمان مایه‌مان داده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی ناوی شاره‌که‌مان له فێستیواڵه‌کاندا بدره‌وشێته‌وه و به ڕاستیش سه‌رکه‌وتنی باشمان وه‌ده‌ست هێنا.
هاژه ـ له دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌نجومه‌نی شانۆی مه‌هاباد له سه‌ر ده‌ستی که‌سانێکی دڵسۆز دامه‌زرا، چالاکی ئێوه‌ش ده‌ستی پێکرده‌وه. کام کاری شانۆیی خۆتان وه‌ک به‌رچاوترین کار ده‌بینن؟
ته‌له‌نگوری سه‌لیم ئاغای موکریمان کار کرد و له شاره‌کانی جۆراوجۆر نمایش درا. یه‌کێک له گرینگ‌ترین کاره‌کانی که کردمان سه‌یده‌وان بوو به ده‌رهێنه‌ری کاک مه‌ناف ئیرانپه‌نا که چوو بۆ فێستیواڵی فه‌جر و له وێ پێشوازی باشی لێ‌کرا.
هاژه ـ پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شانۆی مه‌هاباد چۆنه؟
گرفتاری و سه‌رقاڵ بوون به کاروباری ژیان وای لێ‌کردین که لێک بڵاو بووینه‌وه. من دوای بازنشسته بوونم هه‌ستام چوومه هه‌رێمی کوردستان و له‌وێ درێژه‌م به کاروباری هونه‌ری له ته‌له‌ویزیۆن و شانۆ دا و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامم و له‌وێم. پێم وایه کوڕه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شانۆی مه‌هاباد یه‌کجار زه‌حمه‌ت ده‌کێشن و من زۆریان سوپاس ده‌که‌م، به قه‌ولی فارس کوته‌نی سه‌نگی ته‌واویان داناوه و ڕێز له پێشکسوه‌تان ده‌گرن و بانگیان ده‌که‌ن بۆ کاروباره‌کانیان.
هاژه ـ چۆن بوو ڕووتان له باشوور کرد؟
من له هه‌رێمی کوردستان کارم له‌گه‌ڵ کاک برایم سه‌عیدی کرد، ئینسانێکی مەزنە و خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به سینه‌مای کورد کردووه، ئه‌و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ی پێ ناساندم وه‌ک کاک شه‌وکه‌ت ئه‌مین که ئێستا ده‌رهێنه‌رێکی ناسراوە.
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا مادیان مه‌تڕه‌حه، هونه‌رمه‌ند ده‌بێ تێر بێ تا بتوانێ بێته سه‌ر سه‌حنه و کار بکا، من چاو له خۆم ناکه‌ن، چوون مووچه‌یه‌کی که‌می بازنشسته‌گیم هه‌یه و ده‌توانم پێی بسازێم به‌ڵام که‌سێک وه‌ک ئومید خاکپوور و به‌ختیار په‌نجه‌یی خۆ شه‌و و ڕۆژیان نییه، به‌رده‌وام خه‌ریکی چالاکین، ئێمه دەبێ پشتیوانیان لێ بکه‌ین.
هاژه ـ وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک که ساڵانێکی دوور و درێژه له مه‌هاباد خه‌ریکی چالاکین ده‌بێ باش ئاگاداری که‌م و کووڕیه‌کانیش بن، دیاره له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان زۆر هه‌وڵ دراوه... چۆنه وڵامێک نه‌بووه؟
جواب ناده‌نه‌وه، زه‌د و به‌ندهایه‌کی ئیداریی هه‌یه و به‌ربه‌ست‌گه‌لێک که ڕێگا ناده‌ن و هەر ئه‌وه‌ش هونه‌رمه‌ندان زه‌ده و دل مردوو ده‌کا، هه‌رچه‌ند ئه‌وان زده نابن و به قه‌ولی کورد کوته‌نی ئه‌گه بە دەرکەدا وه‌ده‌ریان بنێن به پەنجەرەدا دێنه‌وه ژوورێ، ئه‌و ساڵۆنه‌ی ئیڕشاد که له هه‌ر نه‌زه‌ره‌وه بڵێی ستاندارد نییه بە تەمان به کرێی بدەن بۆ سینه‌ما، ئێمه له ته‌نگ و چەڵەمەداین، چووینه لای به‌رپرسی ئیڕشاد ده‌ڵێ بڕیاری ئۆستانه، چووینە لای نوێنه‌ر، شووڕا و شاره‌داری و... کوتومانه جێگایه‌کمان بۆ دابین بکه‌ن، ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌مانهه‌وێ بۆ شاره‌که‌مان خزمه‌ت بکه‌ین، که‌چی ئێستاش وڵاممان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه...
هاژه ـ وه‌ک ئاڵ‌وگۆڕی یان ڕووداوێکی گرینگ بۆ هونه‌ری شانۆ چ شتێک له ڕوانگه‌ی ئێوه به‌رچاوه؟
هونه‌ر به‌رفراوانه، به تایبه‌ت شانۆ، واهه‌بووه که کوڕه‌کان گریم ده‌کران بۆ ڕۆڵی ژن، ئێستا بارودۆخ زۆر گۆڕاوه. پەروین مەلەک زاده ئه‌و ئافره‌ته‌ی که به شه‌هامه‌ته‌وه هات و گوشاری بنه‌ماڵه‌شی قبووڵ کرد، به هه‌موو وجووده‌وه هاته پێش و هه‌موو ئازاره‌کانی قبووڵ کرد، ئه‌وه ده‌ستپێکی ڕووداوێکی گرینگ بوو بۆ شانۆی مه‌هاباد. تۆ چاو لێبکه شانۆی سه‌رده‌می بێ تاوانی سێ ڕۆڵ گێری ژنی تێدا بوو، ڕووداو له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه بۆ شانۆی مه‌هاباد؟! ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن ئاڵ و گۆڕییه‌کان به‌رچاون چ له کۆمه‌ڵگا و چ له بنه‌ماڵه‌کاندا.
هاژه ـ دوایین کارەکانی سینەمایتان چین؟
فیلمی "بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد" و فیلمی"شوێنێک بۆ یاری"بە دەرهێنەری شەوکەت ئەمین و هەروەها فیلمی "هەنیسکی ئاسمان" کە درهێنەرەکەی شەهرام قادره.
هاژه ـ دەتوانن نەختێک لەسەر فیلمی شوێنێک بۆ یاری بدوێن؟
هێندێک لە کوردانی ئاواره‌ی که‌رکووک دوای ڕووخانی سه‌دام دەگەڕێنەوە و لە ئیستادیۆمێکی گه‌وره نزیک پێنسه‌د بنەماڵە نیشته‌جێ دەبن. که‌س جوابی ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌ده‌داوه هه‌ر بۆیه شه‌وکه‌ت ئه‌مین هات و فیلمێکی له‌وانه ساز کرد و وای لێهات مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری کاتی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ی ده هه‌زار دۆلار و زه‌وی دانێ... له کاتی ساز کردنی فیلمه‌که‌دا ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی له‌وێ بوون هێندێکیان ڕه‌خنه‌یان له ئێمه ده‌گرت که کوا ئێره جێگای یارییه... ئەو فیلمە باسی دوو لاوه که ده‌یانهه‌وێ دوو تیم ساز بکه‌ن له کورد و تورکمان و عه‌ڕه‌ب تاکوو به سازدانی یاری جۆرێک هاوپه‌یمانی و یه‌کبوون درووست بکه‌ن که له درێژه‌ی فیلم‌دا به هۆی بۆمبارانی سه‌ددام یه‌کێک له لاوه‌کان ده‌کوژرێ و...
هاژه ـ لە هەنیسکی ئاسمان ڕۆڵی ئێوە چییه؟
ڕۆڵی ده‌وروێشکم هه‌یه که کچێکی نه‌خۆشی هه‌یه و خه‌ریکه به‌رەو ئێران کۆچ ده‌که‌ن، بە جورێک بە تەسویر کێشانی ژیانی ئاواره‌یی کوردانە لە نیگایەکی دیکەوە.
هاژه - ئێوە دەورێکی پر ڕەنگتان لە تەلەویزیۆنی مەهاباد هەبوو، ون بوونی لەناکاوی ئێوە لە کاناڵی مەهاباد هۆکارێکی هەبوو؟
به هۆی هێندێک گرفت ئه‌و په‌یوه‌ندییه پچڕا، هێندێک لایه‌نی خۆمان گاڵتەیان بە هونه‌ری ئێمه دەکرد، له باری ماددیشه‌وه ئه‌و جۆره‌ی پێویسته نه‌مانده‌توانی بژیوی ژیان په‌یدا بکه‌ین.
هاژه ـ هه‌ڵسه‌نگاندتان لەسەر فه‌زای هونه‌ری بە تایبەت شانۆ و سینمای ڕۆژهه‌ڵات و باشوور چییه؟
له باشوور پتر ته‌جرووبین تا ئاکادێمیک، له بواری بڕه پاره‌شه‌وه دابین کراون کەچی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان فه‌زایه‌کی ناهومێد و غه‌م ئه‌نگیز زاڵە و هیچ سرنجێک به هونه‌رمه‌ندان نادرێ، شارێکی وه‌ک مه‌هاباد بۆ نابێ سینه‌مای هه‌بێ؟ بۆ چی هێنده به‌ربه‌ست بۆ هونه‌رمه‌ندان ساز ده‌که‌ن؟!
هه‌موو دایکانی من به‌رهه‌می کاک برایم سه‌عیدی له ته‌واوی ئورووپا و دنیا ناوبانگی ده‌رچوو، فیلمێک که باسی جینایه‌ته‌کانی سه‌ددام ده‌رحه‌ق به کورد دەکاتەوە بۆچ لێره هیچ سرنجێکی پێ نه‌درا... هه‌ر ئه‌و فیلمه‌ی ماندوو که ئه‌ویش به‌رهه‌می کاک برایم سه‌عیدییه بۆ دەبێ بۆ ئیکرانه‌که‌ی له مه‌هاباد هه‌زار و یه‌ک بیانوو بێننەوە، که‌چی ئه‌و کاره له شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ئێران زۆری پێشوازی لێ‌کرا و ئه‌و هه‌موو په‌ڵپ و بیانوویه‌ش نه‌بوو.
هاژه ـ باسی فیلمی ماندووتان کرد، ئێوە ڕۆڵێکی کورتتان لەو فیلمەشدا هەبوو...
من وه‌ک دیزاینێری سه‌حنه و هاوکاری گریم بەشدار بووم، پاشان کاک برایم خۆی پێشنیاری ئه‌و ڕۆڵه‌ی دا بە من.
هاژه ـ لە کارنامەی کاریتاندا هه‌ر دوو ڕۆڵی جیددی و تەنز دەبینرێ. کەسایەتی "مام نەنوو" چۆن وه‌دیهات؟
مام نه‌نوو یانی مرۆڤێکی هوشیار که به دووی چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی خه‌ڵکه‌وه بووه، ئه‌و که‌سایه‌تییه له دنیای واقعدا بوونی بووه، که‌چی به‌داخه‌وه زۆر جار له شه‌قام که‌سانێک له ڕووی بێ ئاگاهییه گاڵته‌یان به‌م ڕۆڵه ده‌کرد.
جارێکیان نزیک هه‌ژده که‌س بووین چووینه قووم قه‌ڵا، کابرایه‌ک گوچانی پێ بوو به به‌ردان ڕه‌پێی منداڵانی ده‌نا و جنێوی به مام نه‌نوو ده‌دا. منیش کۆت و شه‌لوارم له به‌ردا بوو له ماشێن هاتمه خوار و کوتم مامه ئه‌وه بۆ جنێو به مام نه‌نوو ده‌ده‌ی؟ کوتی ئه‌گه‌ر بزانم کێیه ئه‌و مام نه‌نوویه، ژیانی له من تاڵ کردووه، وه‌ک حاڵه‌تی گریان کوتی ئه‌وه پێم ده‌ڵێن مام نه‌نوو... کوتم ده‌یجا چ بوو، کوتی نامهه‌وێ وام پێ بڵێن چوون مه‌سخه‌ره‌م ده‌که‌ن... مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره شتانه هێستاش جوان جێ نه‌که‌وتووه.
هه‌ڵبه‌ت زۆر که‌سیش ده‌ست خۆشیمان لێده‌کا و پێیان وایه ئه‌و کارانه‌ی پێشوو زۆر به‌هێز بوو و ئه‌وه‌ی هێستا هه‌یه نمایش نییه هه‌ر ئه‌دا و ئه‌توار و که‌پۆ و زار بادانه و هیچ په‌یامێکی ڕوونی پێ نییه.
هاژه ـ ئه‌و که‌سایه‌تییه خۆتان خوڵقاندتان یان که‌سێکی دیکه پێشنیاتی دا؟
جارکیان حوسێن نیک مێهرکه ده‌رهێنه‌ره کوتی نێوێکی ده‌گمه‌نم بۆ داناوی به نێوی مام نه‌نوو. دڵنیام تێیدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بی، مام نه‌نوو هاوژینێکی هه‌بوو به نێوی خه‌ندان که خانم مه‌له‌ک زاده ڕۆڵی ئه‌وی ده‌گێڕا.
هاژه ـ چۆن بوو وازتان له‌م ڕۆڵه هێنا؟
به خاتری منداڵه‌کانم، ئه‌گه‌رچی ته‌وجیهم کردبوون. به‌ڵام به گه‌وره بوونی ئه‌وان هه‌ستم کرد کۆتایی به‌و ڕۆڵه بێنم باشتره.
هاژه ـ زۆر سپاس، وته‌ی کۆتایی...
زۆر له‌وه چکۆله‌ترم په‌یام بده‌م، نابێ ڕاوه‌ستین و نابێ دڵ‌سارد بینه‌وه. ڕووناکاییه‌ک هه‌یه. ئه‌من خۆم به دڵۆپێک ده‌بینم و زۆر خوشحاڵم که ڕۆژ له دوای ڕۆژ سینه‌مای کورد پێشکه‌وتووتر ده‌بێ و هیوادارم به ده‌سته‌به‌ر کردنی ئیمکاناتی زیاتر، ئازادی عه‌مه‌ل و به‌یان ئه‌ویش نه‌ک به شێوه‌ی درووشم، پتر ڕوو له گه‌شه بکات. دیاره فه‌رق و جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان هونه‌رمه‌ندان و شاره‌کان داده‌نێن، هیوادارم پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بکرێ و ئه‌و جیاوازییانه نه‌مێنێ.