تاريخ: ۱۳۹۷ يکشنبه ۵ فروردين ساعت ۱۱:۲۲ | بازدید: 2959 نظرات: 0 کد مطلب: 6341 |
به پێی هه‌واڵیی هاژه، ڕۆژی شەممه 4ی خاکه‌لێوەی 97ی هه‌تاوی ڕێوڕەسمی پەرده‌لادان له سەر پەکیجی ناڵه‌ی جودایی، پێک هاتوو له دەنگ و دەسنووسی مامۆستا هێمن موکریانی به ئاماده بوونی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له شاعیران، نووسەران، به‌رپرسان و لایه‌نگرانی وێژه و ئه‌دەبیی کورد له لایه‌ن شووڕا و شارەداری مەهاباد له تالاری وەحدەتی ئه‌م شاره بەڕێوە چوو.
له‌و ڕێوڕەسمهدا فەرمانداری مەهاباد وێڕای ئاماژه به کەسایه‌تی نیشتمان پەروەر و هه‌وڵی ڕزگاریخوازانه‌ی مامۆستا هێمن وتی: هێمن هه‌موو ژیانی خۆی له ڕێگای ئازادی نه‌ته‌وەی کورد و ڕێبازی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی و بهربەرەکانی له‌گه‌ڵ زاڵمان و چەوسێنەران ته‌رخان کردووە.
شوجاعی ڕایگه‌یاند: حه‌یفه ته‌نیا له یه‌ک ڕەههنده بڕوانیه ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه، چوون تێکۆشانی هێمن بەردەوام له پێناوی ئه‌وە بووه: شیوەنی من شیوەنی ئینسانییه/ بانگی ئازادی و گڕووی یه‌کسانییه
له درێژه‌دا شارەداری مەهاباد وێڕای ئاماژه به کارنامەی فەرهه‌نگی شووڕا و شارەداری مەهاباد له سەرەتای دامەزرانهوە تا ئێستا وتی: بێ شک ئه‌و حه‌ول و تێکۆشانه نهپساوە دەبێت و له خولی پێنج‌دا خزمەته فەرهه‌نگییەکان ڕەنگدانه‌وەی زیاتری دەبێت.
عه‌لیزاده ئازەر کڕینەوەی ماڵی مامۆستا هێمن، له چاپدانهوەی هێندێک بابه‌ت و بەرههمی ئه‌دەبی و فەرهه‌نگی به پێز و ساز کردنی پەیکه‌ره و ته‌ندیسی گەورە پیاوانی کورد ته‌نیا گۆشەیهکی بچووک له خزمەتەکانی فەرهه‌نگی شووڕا و شارەداری مەهاباد وەسف کرد که به چارەسەری بارودۆخی ئابووری شارەدارییەکان ئه‌و هه‌وڵانه پتر پەرە دەستێنی.
ئیبڕاهیم کەریمی وته بێژی شووڕای شاری مەهاباد لەم کوڕەدا وتارێکی ئاراسته‌ی بەشدار بووان کرد و وەک شووڕای شار خوازیاری درێژه پێدانی خزمه‌ته فەرههنگییهکان بوو.
له درێژه‌دا به ئاماده بوونی هێندێک له بەرپرسان و هونه‌رمەندان پەرده له سەر پەکیجی شێعرەکان و تابلۆی واژۆ کردن له لایه‌ن کەسایهتییەکان هەڵدرایه‌وە.
شایانی باسه ئه‌م بەستهیه هه‌موو شێعرەکان به دەنگی مامۆستا هێمن و چاپێکی تازەی کتێبه‌که دەخۆ دەگرێ که تێیدا عه‌زیز ئالی نوسخەکانی پێک گرتووە و پێشەکی و پەڕاوێز و ناونامه و وشەنامهی بۆ نووسیوە. دەنگی مامۆستا هێمن ساڵی 1359ی هه‌تاوی له لایه‌ن هونه‌رمەند مه‌ناف ئیران پەنا تۆمار کراوە و شەهباز شاهین پوور موزیکی بۆ داناوە.
|