ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ۵۱همین ڕۆژی هێرشی داگیرکاری بۆ سه‌ر عه‌فرین له سووریا پاگه‌نده‌ی کرد: دوای عه‌فرین به‌ره‌و مه‌نبج و کۆبانی و قامیشلو ده‌ڕۆین. ئامانجی ئێمه ئازاد کردنی ۲ هه‌زار کیلۆمه‌تر له خاکی سووریایه!!
ئه‌ردۆغان بی ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌م بابه‌ته بکات که هێرشی سه‌ربازی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی سووریا دژی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه زیادی کرد: دوای عه‌فرین له هه‌ر کوێیه‌کی دیکه پێویست بکات، ئه‌وه هێرشی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ئه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ئه‌ورووپایی که پشتیوانی له کوردی سووریا ده‌که‌ن گرت و وتیشی: بوونی ئاڵای بڕێک وڵاتی ناتۆ له ته‌نیشت گرووپه تیرۆریستییه‌کان له باکووری سووریا، دووڕوویی ئه‌م وڵاتانه ده‌سه‌ڵمێنێت. ڕێبه‌رانی ئه‌م وڵاتانه کاتێک له‌گه‌ڵ ئێمه قسه ده‌که‌ن دژی ئه‌م بابه‌ته‌ن به‌ڵام به کرده‌وه له ته‌نیشت دوژمنه‌کانی ئێمه وه‌ستاون.
ئه‌ردۆغان ڕوو له ناتۆ وتی: ناتۆ له کوێیه؟ ئێمه تووشی شه‌ڕ بووین، مه‌گه‌ر تورکیا ئه‌ندامی ناتۆ نییه؟ بۆ به‌رگری له خاکی ئێمه ناکه‌ن! ئێمه له شه‌ڕه‌کان له‌گه‌ڵ ئێوه بووین ئێسته بۆ ئێوه ئێمه‌تان له سووریا به ته‌نیا وێڵ کردووه.
شایانی باسه که تورکیا به بیانووی دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ ناخۆی وڵاته‌که‌ی ماوه‌ی ۵۱ ڕۆژه هێرشی کردووه‌ته سه‌ر شاری عه‌فرین و تاکوو ئێسته نه‌یتوانیوه ئه‌م ناوچه به‌رته‌سکه له باکووری سووریا داگیر بکات.