تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۱۷ اسفند ساعت ۱۱:۳۵ | بازدید: 1890 نظرات: 0 کد مطلب: 6239 |
به‌ڕێوه‌به‌ری بڵاڤگه‌ی "گوتار" بە ئاماژە بە وەی کە زمانی کوردی لە ئێران دووەم زمانی نووسینە وتی: بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب به زمانی کوردی کێشەی زورتری هەیە.
له چواره‌مین ڕۆژ له حهوتهمین پێشانگای کتێبی پارێزگای کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێب له ئێران به‌ڕێوه چوو.
له‌م کۆڕه‌دا ڕه‌زا شه‌جیعی، به‌ڕێوه‌به‌ری بڵاڤگه‌ی گوتار سه‌باره‌ت به بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێب به زمانی کوردی وتی: لام وایه یه‌کێک له گرنگ ترین پێوه‌ره‌کانی بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێب لێکدانه‌وه‌ی نیازی خوێنه‌ره. ئه‌گه‌ر بڵاڤگهیهک نه‌توانێت ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات کێشه‌کانی دوو هینده ده‌بێته‌وه، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئێمه نزیک به 10 ساڵه به‌رده‌وام له دوای ئه‌وه‌ین بزانین ئه‌مڕۆ نیازی خوێنه‌ری کورد چییه؟
ئه‌و زیادی کرد: به نیسبه‌ت بڵاو کردنه‌وه به زمانی فارسی، بێ گومان زمانی کوردی کێشه‌ی زیاتری له به‌ر ده‌مه. بۆ نموونه گرتنی مۆڵه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێب پڕۆسهیهکە کە کاتی زۆر دەوێت، ده‌بێت کتێبه‌کان له سنه‌وه بچێته تاران و دواجار چه‌ندین لێژنه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌کات، ئه‌مه کات زۆر ده‌خایەنێت، ڕه‌نگه هه‌مان ئه‌و کتێبه‌ی ئێمه بۆ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ناردوومانه له‌م ماوه‌دا له لایه‌ن بڵاوڤگهیهکی دیکه‌وه بۆ نموونه له هه‌رێم بڵاو بێته‌وه که وای لێهات ئه‌و کتێبه چی دیکه ئه‌و فرۆشه‌ی نامێنێت.
شه‌جیعی زیادی کرد: لام وایه پارێزگای کوردستان ده‌بێت وه‌ک پارێزگاکانی دیکه وه‌ک قوم، خوراسان و ئیسفه‌هان ئه‌م کارامه‌ییه‌ی هه‌بێت که مۆڵه‌تی بڵاو کردنه‌وه به کتێبه‌کان له هه‌مان سنه بدرێت تاکوو به ده‌ست ئه‌م پڕۆسه کات بەرەوە ڕزگارمان بێت.
ئه‌و له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به کێشه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێب دوای چاپ بوون کرد و وتی: له ئێران به گشتی کێشه‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێب هه‌یه، به‌ڵام بۆ کوردی ئه‌مه زیاتره، چون لانی که‌م له تاران چه‌ندین ناوه‌ندی بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێب هه‌یه که هه‌موو ئێران پێکه‌وه گرێ ده‌دات به‌ڵام له شاره کوردنشینه‌کانی ئێران وه‌ها ناوه‌ندێک نییه که بتوانێت ئه‌رکی بڵاو کردنه‌وه‌ی کتێبی کوردی له ئه‌ستۆ بگرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری بڵاڤگه‌ی گوتار سه‌باره‌ت به کتیب بڵاو کردنه‌وه به زمانی کوردی وتی: جێگه‌ی خۆشحاڵییه که نووسین به زمانی کوردی په‌ره‌ی زۆر باشی سه‌ندووه، له ئێستا دوای زمانی فارسی، زیاترین بابه‌ت و کتێب به زمانی کوردی له ئێران ده‌نووسرێت، زمانی کوردی له‌م ڕووه‌وه له پله‌ی دووهه‌م دایه، پێشتر هه‌رێمی کوردستان ناوه‌ندی نووسین به زمانی کوردی بوو، به‌ڵام لام وایه ئێسته ئه‌م قورساییه که‌وتووه‌ته کوردستانی ئێران و زیاترین کتێب و شێعر و چیرۆک به زمانی کوردی لێره ده‌نووسرێت.