تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۱۴ مرداد ساعت ۲۲:۴۳ بازدید: 1900      نظرات: 2      کد مطلب: 1576

سێهه‌مین ساڵی کۆچی دوایی ئیمپڕاتوری شێعری جیهان


 ئه‌مڕۆ ۱۴ی پوشپه‌ڕه‌، ڕاست ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ ساڵی 2013 شێرکۆ بێ که‌س وه‌ک ژیان پڕ له‌ غه‌ریبی و شێعره‌کانی له‌ غوربه‌تداکۆچی دوایی کرد
 
 
 
 

شێرکۆ بێکەسی تاقانه‌ (١٩٤٠-٢٠١٣) کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەس‌ و لە ساڵی ١٩٤٠ لە شاری‌ سلێمانی لە دایک بووە‌ و ساڵی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ ھاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و دیوانی‌ شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون‌. ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوێد "خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی" وە‌ردە‌گرێت. خە‌ڵاتە‌کە‌ی لە‌ لایە‌ن سە‌رۆک وە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوێد "ئیگڤار کالرسۆن"ە‌وە‌ پێشکە‌ش دە‌کرێت، وە لە ساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لە یەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند؛ لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.

شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی "تریفەی ھەڵبەست" لە بەغدا لە چاپ دا. لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی "تۆخۆڵسکی" پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادابوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند.

لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی‌ چاپ و راگەیاندنی‌ "خاک" خەڵاتی‌ پیرەمێردی‌ شاعری‌ بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.

شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شێعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمان و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.

شێرکۆ له‌ دوای خۆیشیه‌وه‌ هه‌ر خوێنه‌ری کوردی شۆک کرد و ئه‌مجاره‌یان به‌ نووسینی وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند که‌ ده‌بێت له‌ پارکی ئازادی شاری سلێمانی به‌ خاکی بسپێرن. ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ وه‌سیه‌ت نامه‌که‌ی:

من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لە بەر ئەوەی پڕبونەتەوە و دوەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکە‌ و ژن ‌و پیاو‌ی شارەکەم‌ و دەنگی مۆسیقا ‌و گۆرانی ‌و ھەڵپەڕکێ‌ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم.

با کتێبخانەکەم‌ و دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک‌ و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆ ئەوەی شاعیران‌ و نو‌سەران‌ و کچ ‌و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بە چاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم‌ و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بە دەم چریکەی دیلان ‌و ئەڵڵا وەیسیەکەی عه‌لی مەردان ‌تێوە پێچرابێ ‌و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم‌ و بەناوی (بێکەس)ەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ ‌و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە ‌و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەھێڵم.

 

یادی هه‌میشه‌ به‌رز و مه‌زن بێت...

سه رچاوه: مێهر




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران

0
0
پاسخ به این اظهارنظر

سایه ۱۳۹۵/۵/۱۵
روحی شاد
0
0
پاسخ به این اظهارنظر

شورش ۱۳۹۵/۵/۱۵
له خوای ده پارینه و ه روحی شاد بیت و به به هه شتی به رینی شاد کاته وه ، هونه ر مه ندی وا پایه به رز نه مره و ده رسه کانی نیشانده ری ریبازیکی زور گه وره یه بو داهاتومان

نظر خود را براي ما ارسال كنيد