تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۷ مرداد ساعت ۱۸:۳۸ | بازدید: 1833 نظرات: 0 کد مطلب: 1555 |
موحسین جەڵدیانی ساڵی ١٣٤٥ لە شاری شنۆ لە دایک بووە، قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی هەر لە شنۆ تەواو کردووە. دواتر چووەتە ناوەندی پەروەردەی مامۆستایان و پاش وەرگرینی بڕوانامەی فەوقیدیپڵۆم گەراوەتەوە زێدەکەی خۆی و لە قوتابخانەکانی ئەو دەڤەرە وانەی بە قوتابییان گوتوەتەوە. ساڵی ١٣٦٨ بۆ زانکۆ دەردەچێ و درێژە بە خوێندی باڵا دەدا و پاش تەواو کردنی زانکۆش هەر وەک مامۆستا بەردەوام لە هەوڵی پێگەیاندی قوتابییانی نیشتمانەکەی بووە.
جەڵدیانی ساڵی 1378 لەگەڵ چەند کەس لە هۆگرانی وێژەی کوردی، ' ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ' یان دادەمەزراندووە و بۆ ماوەی دە ساڵ واتا تا ساڵی ١٣٨٨ وەک بەرپرسی ئەو نەنجومەنە چالاکی نواندووە. لە ساڵی نەوەدودووشەوە بەردەوام وەک ئەندام هاوکاری ئەنجومەنی ئەدەبی ئەو شارە بووە.
بەڕێزیان کۆمەڵێک بابەت و وتاری لە گۆڤارەکانی: مەهاباد، سروە، ڕوانگە، زرێبار، سارێژ، دیار و هتد بڵاو کردووەتەوە. پێنج بەرهەمیشی وەک کتێب تا ئێستا هاتووەتە ناو کتێبخانەی کوردی. کە بریتین لە:
تاریخ کرد در قرن شانزدە میلادی ترجمە
چارەنووسی مرۆڤێک وەرگێڕان(ڕۆمان)
ژیان لە ناو بێدەنگیدا ڕۆمان
چیرۆکی بازاڕە دێرینەکەی شاری شنۆ مێژوو
مێژووی زارەکیی سیستەمی پەروەردەی شنۆ مێژوو
تازهترین بهرههمی نووسهری بهتوانایی شاری شنۆ بهرێز موحسێن جهلدیانی "چیڕۆکی بازاڕه دێرینەکەی شاری شنۆ" و " سیستەمی پەروەردەی شنۆ" له چهند رۆژی داهاتوو دا دهخرێنه ناو کتێبخانهکانی کوردستان.
راپۆرت : ههوالنێری مالپهری هاژه له شاری شنۆ : نورهددین نهزهری