تاريخ: ۱۳۹۵ دوشنبه ۲۸ تير ساعت ۱:۵۱ | بازدید: 1570 نظرات: 0 کد مطلب: 1519 |
وه‌رگێڕ: له‌یڵا سالحی
«له نێوان سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا، ته‌نیا پیاوێك هه‌یه، ئه‌ویش «خاتوو ئیندیرا گاندی»یه. ئه‌وه وته‌ی یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌دارانی وردبیره له مه‌ڕ كه‌سایه‌تی خاتوو ئیندیرا گاندی‌یه‌وه، كه به‌هۆی ناورۆكه‌وه، سرنجی لێژنه سیاسییه‌كان و رۆژنامه‌وانه‌كانی بۆ ڵای خۆی راكێشا و تاماوه‌یه‌ك نوقڵ و نه‌قڵی مه‌جلیسان بوو. «جه‌واهێر له‌علی نێهرۆ»، باوكی خاتوو ئیندیرا، كه خۆی هه‌وه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری هیند پاش سه‌ربه‌خۆیی بوو، له‌مه‌ڕ ئیندیراوه ده‌ڵێ: «ئیندیرای كچم له پێشدا هۆی دڵگه‌رمی و دڵخوشی من بوو، پاشان بوو به‌هه‌ڤاڵ وهاوبیری من، دوای ئه‌وه‌ش بوو به هاوڕێ و هاونشینم و ئێستاش سه‌رۆكی منه«.
ده‌كرێ خاتوو ئیندیرا گاندی به‌ژنێكی نه‌به‌ز و خه‌باتگێڕێكی به‌گورد، به ئامانجگه‌لێكی گه‌وره‌وه، وه‌ك وه‌ده‌س هێنانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ وڵاته‌كه‌ی، له قه‌ڵه‌م بدرێ. ئه‌و هه‌وه‌ڵ ژنێكه له‌م وڵاته به‌رینه كه به (شبه‌قاره) ناوی ده‌ركردووه، گه‌یشتووه‌ته پله‌ی سه‌رۆك وه‌زیری .
نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات له هێنددا ژنێكه كه ئه‌ویش ئیڵاهه‌ی (شاكتی)2یه و وێده‌چێ هه‌ر له به‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بێ كه له سه‌ده‌كانی زووه‌وه، كاتێك له هێند ژنێك وه‌ك شاژن یان حوكمدار به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یشت، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به سانایی وه‌رده‌گیرا و پشتیوانیان لێده‌كرد. خاتوو ئیندیرا گاندیش له‌و بڕوایه كه‌ڵكی وه‌رگرت.
ئیندیرا 19ی نۆوامبری ساڵی 1917 ، له ئه‌ڵڵائابادی هێند له دایك بوو، ئه‌و ته‌نیا منداڵی جه‌واهێر له‌علی نێهرۆ و «كاماڵا»ی3 ژنی بوو. تافی مێرمنداڵی و هه‌ڵدانی فیكری ئه‌و هاوكات له گه‌ڵ ئه‌و مه‌ودایه بوو كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌خه‌باتێك دا كه «مه‌هاتما گاندیی»4 رێبه‌ر و نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆیی هێند و بناغه‌دانه‌ری خه‌باتی به‌ربه‌ره‌كانی مه‌نفی دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا كه له هێند وه‌ڕێی خستبوو، تێكۆشانێكی به‌رچاویان هه‌بوو.
ئیندیرا له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا به ڕێك خستنی منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆی، گرووپی به‌ربه‌ره‌كانی پێك هێنا و له‌به‌ر ئه‌وه كه پۆلیس سرنجی نه‌ده‌دایه كاروتێكۆشانی منداڵان، داوای له‌وان كرد كه هه‌ر چۆنێك بێ، ناخۆشی بۆ هێزه‌كانی پۆلیس به‌دی بێنن و نه‌هێڵن ئیشه‌كانی خۆیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، تا به‌وجۆره پشتیوانی خۆیان له تێكۆشانه‌كانی دایك و باوكیان ده‌رببڕن. ئه‌و كاره‌ی ئیندیرا ئه‌وه‌نده‌ی شوێن دانا كه هه‌ر ئه‌و منداڵانه كه ده‌كرێ به «ئه‌رته‌شی منداڵانی خۆڕاگر» ناویان به‌رین، توانیان به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر تێكۆشانه‌كه‌یان رێك خه‌ن و وه‌ك گرووپه پارتیزانی و نهێنییه‌کان له هاریكاری بۆ بردنه پێشی ئامانجه‌كانی خه‌بات دا، رۆڵێكی گرینگ بگێڕن.
چون ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئیندیرا به هۆی ئه‌ركه سیاسییه‌كان و پێوه‌ندیان به خه‌باتی به‌ربه‌ره‌كانی مه‌نفی‌یه‌وه زۆربه‌ی كات ده‌گیران و زیندانی ده‌كران، تافی منداڵی و مێرمنداڵی ئه‌و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناخۆشی و گیروگرفتێكی یه‌كجار زۆر بوو. ئیندیرا، خوێندنی سه‌ره‌تایی خۆی له هێند ته‌واو كرد. پاشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه «نێهرو» ناچار بوو «كاماڵا» بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خوشی ئازاره باریكه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سویس بخه‌وێنێ، ئیندیراش رۆیشت بۆ سویس و له قوتابخانه‌ی ئه‌نتێرناسیۆناڵی ژێنێڤ خه‌ریكی خوێندن بوو، تا وێڕای ده‌رس خوێندن، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ دایكی پێوه‌ندی هه‌بێ.
ئیندیرا پاشان چوو بۆ قوتابخانه‌ی فه‌ڕه‌نسی (باكس) و له‌وێ، زمانی فه‌ڕه‌نسی به باشی فێربوو. كاتێك نێهرۆ له زیندانی ئینگلیزییه‌كان رزگار بوو، بۆ دیتنی ژن و كچه‌كه‌ی چووه ژێنێڤ و پاش ئه‌وه‌ی دیتی بارودۆخی ژنه‌که‌ی باشتره، هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ چه‌ند سه‌فه‌ری ئه‌ورووپایی، ئیندیراش له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ. ئه‌و له‌م سه‌فه‌ره دا له ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كانی باوكی له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی ناسراو و به ناوبانگی وه‌ك «رۆمه‌ن رۆڵان»5، «ئا‌لبێرت ئه‌نیشته‌ین»6، حازرده‌بوو و هۆگرانه گویێ ده‌دایه وت‌ووێژ و باسه‌كانیان و زه‌ینی خۆی به باسه‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کرد. پاش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌ورووپاش ته‌واو بوو، نێهرۆ له‌گه‌ڵ ئیندیرا گه‌ڕایه‌وه هێند كه‌مه‌ر به‌زووترین كات گرتیان و زیندانیان كرد. ئیندیرا كه ئیتر ئێستا به زیندانی بوونی باوكی هه‌ستی به ته‌نیایی و هه‌ڵوه‌دایی ده‌كرد، ناچار سه‌رقاڵییه‌كی نوێی ده‌ست پێكرد كه ئه‌ویش خویندنه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی قاره‌مانانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌فسانه‌یی وڵاتانی جۆراوجۆر وه‌ك «ژاندارك»7، «ویلهلم تێل»8 و «گاریبالدی»9بوو كه هه‌ر كامیانی چه‌ند جار ده‌خوێنده‌وه‌و له‌م ناوه‌دا، ئه‌وه‌نده هۆگری به‌سه‌ر هات و ژیانی قاره‌مانانه‌ی ژاندارك بوو كه ئاواته خوازبوو رۆژێك بتوانێ وه‌ك ژاندارك دژ به زۆڵم و ده‌س به‌سه‌ری هه‌ستێ و بۆ رزگاری خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خه‌بات بكا.
نێهرو له ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌ی دا هه‌روا له‌گه‌ڵ ئیندیرا له پێوه‌ندی دابوو و له رێی نووسینی نامه‌وه به‌رده‌وام پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌گرت. ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامانه كه پاشان ناوبانگیان له جیهان ده‌ركرد، مه‌به‌ست گه‌لێك بوون له مه‌ڕ مێژووی گشتی جیهان و هه‌روه‌ها مێژووی وڵاتی هێند. نێهرو له‌هه‌ركام له‌وانه‌دا به‌شێك له‌و مه‌به‌ستانه‌ی ده‌خسته به‌رباس و له هه‌ندێكیشیان دا به‌سه‌رهاتی ژنان و پیاوانی قاره‌مانی وڵاته‌كانی ده‌گێڕاوه10 خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نامانه زۆرتر له هه‌ر قوتابخانه‌و زانستگا یه‌ك ئیندیرای ڵاوی له‌گه‌ڵ مێژووی سیاسه‌ت و مه‌سه‌له‌كانی جیهان ئاشنا ده‌كرد و روانگه‌ی ئه‌وی له‌مه‌ڕ رووداوه مێژوویی و سیاسیه‌كان به‌ربڵاوتر ده‌كرد.
له ساڵی 1932دا، ئیندیرا كه ئێستا ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه 16 ساڵ، چووبۆ قوتابخانه‌ی تایبه‌تی كچان له زانستگای «سانتینیكه‌تان»11، كه رابێندرانات تاگوور»12 به‌رپرسایه‌تی ده‌كرد. له‌م قوتابخانه‌یه، كیژانی ڵاو وێڕای تپێه‌ڕكردنی مه‌ودای تایبه‌ت، له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌و نووسینه‌كانی تاگوور ئاشنا ده‌بوون و هه‌روه‌ها فێری هونه‌ره سوننه‌تیه‌كان و سه‌مای مه‌زهه‌بی ده‌كران. تێپه‌ڕكردنی مه‌ودای ئه‌م قوتابخانه‌ی گرفتی زۆری بوو تا ئه‌وه‌یكه هۆگربوون به «فه‌لسه‌فه‌ی ره‌واقی»13 و رووحی به‌ربه‌ره‌كانی له هه‌مبه‌ر ناخۆشی و كاره‌ساته‌كان له‌وان داخۆبگرێ. ئیندیرا یاشان خوێندنی له «زانستگای ویزوا بهاراتی»14 له به‌نگال درێژه دا‌و له ئاكامدا بۆ خوێندنی باشتر چووه به‌ریتانیا و له زانستگای ئاكسفۆرد خه‌ریكی خوێندن بوو. ساڵانی دواتر ئیندیرا له یه‌كێك له دیمانه‌كانی خۆی پاش گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات گوتی: «ئه‌مه‌ی كه له كاتی مێرمناڵیمدا بیرم لێده‌ركرده‌وه‌و به بیرلێكردنه‌وه‌ی خۆشحاڵ ده‌بووم ئه‌وه بوو كه رۆژێك بتوانم وه‌ك ژاندارك كه قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتی خۆی بوو، بنوێنم و به قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی یان به‌ژانداركی هێند ده‌رچم. واهه‌یه ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه منداڵانه و بێ فیكرانه بێ، به‌ڵام من زۆر به‌جیددی بیرم لێ ده‌كرده‌وه و چونكه زۆرجار ده‌مدی كه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌م كه باوكیشم له گه‌ڵێان بوو، هه‌روه‌ها زۆرێك له هاووڵاتیانم به هۆی بیری نه‌ته‌وه خوازی و داوای سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌وه ده‌كه‌ونه زیندانه‌وه. باوكم زۆربه‌ی كات هه‌ر جار ناجارێك بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ، ته‌مه‌نی له زیندان تێده‌په‌ڕی، تاوانی ئه‌و و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌وتنه زیندانه‌وه ته‌نیا ئه‌مه‌بوو كه‌ده‌یانهه‌ویست وڵاته‌كه‌یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بیانی بێته ده‌رێ. ئه‌وان ته‌نیا به دوای وه‌ده‌س هێنانی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی بوون و هیچی‌تر هه‌ر خه‌باتی ئه‌وان بوو كه‌ژیانی فێری من كرد‌و داهاتووی منی پێك هێنا.
كاماڵای دایكی ئیندیرا كه به هۆی نه‌خۆشی ئازاره‌باریكه‌وه به توندی له پێ كه‌وتبوو، دیسانیش تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌یتوانی تێكۆشانێكی زۆری به‌رامبه‌ر به بیروباوه‌ڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو، هه‌روه‌ها ڵاوێكی به‌ناوی «فێرۆز گاندی»15 به كوڕی خۆی قه‌بووڵ كرد كه ئه‌م كوڕه دواتر بۆ درێژه‌دان به خوێندن چوو بۆ ئاكسفۆرد و له‌وێ بوو به هاوكڵاسی ئیندیرا. ئیندیرا ئیستا ئیتر تافی مێرمناڵی تێپه‌ڕ كرد بوو كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه،گیانی دایكی له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له به‌مبه‌ئی كه‌وتبووه به‌ر مه‌ترسی كه له ئاكامدا له فێورییه‌ی ساڵی 1935 له ته‌مه‌نی 36 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. دوای مه‌رگی دایك، ئیندیرای 19 ساڵه پشتیوانێكی تری ده‌ویست كه جێی دایكی بۆ بگرێته‌وه و له‌هه‌مبه‌ر ناخۆشیه‌كان و له‌مپه‌ره‌كان دا یاریده‌ی بدا. ئه‌و نه‌یده‌ویست به له ده‌س چوونی دایكی و زیندانی بوونی جار ناجارێكی باوكی، بێ په‌ناو چاره‌ڕه‌ش بێ، هه‌روه‌ها پێشی خۆش نه‌بوو وه‌ك دایكی كه نه‌خۆش و ڵاواز بوو هه‌ست به لێقه‌وماوی و به‌دبه‌ختی بكا‌و نه‌شی ده‌ویست وه‌ك بابی كه گه‌وره پیاوێكی خه‌بات گێڕ و رووناك بیربوو، به‌رامبه‌ر به كاره‌ساته‌كان چۆك دادا وبكه وێته زیندانه‌وه. وێده‌چێ هه‌ر ئه‌مه بووبێ به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێك له ناخی دا؛ ئه‌و ده‌یه‌ویست به‌سه‌ر گرفته‌كان دا زاڵ بێ. یه‌كێك له كه‌شكۆڵ نووسان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی خاتوو ئیندیرا گاندی له‌و كاته‌دا ئاوا ده‌گێڕێته‌وه: «كیژێكی ڵاوی به گورد كه وجوودی پڕه له غورورێك كه ده‌یخاته‌دوای وه‌ده‌ست هێنانی شانازی. ئه‌و نه‌هاوڕێیه‌كی نیزیك و یه‌كدڵی هه‌یه نه هاونشینێكی دڵسۆز، به جۆرێك كه بۆ سوكنایی دڵ جارجار به ته‌نیا ده‌گری، ئه‌و گرفتی ماڵی نیه، به‌ڵام له‌كه‌مایه‌ستی خۆشه‌ویستی بنه‌ماڵه‌و نه‌بوونی ژیانێكی باش ناڕه‌حه‌ته.
له ده‌س چوونی دایك و به‌دوای ئه‌ودا ئازاد بوونی باوك بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیندیرا له هه‌مبه‌ر باوكی‌دا هاوكات وه‌ك كچ و هه‌روه‌ها وه‌ك هاوسه‌ر بجووڵێته‌وه.
نێهرۆ له‌یه‌كێك له نامه‌كانی‌دا كه به‌ر له مه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسیویه‌تی ئاوا ده‌ڵێ: «له مێژه كه ئیتر كاماڵا له گه‌ڵ ئێمه دا ناژێ، ئه‌و ناچاره چ له وڵاتانی تر و چ له به‌مبه‌ئی، له به‌شی تایبه‌تی مه‌سلووله‌كان دا بكه‌وێ، به جۆرێك كه كاتێك هێندێ له ئاشنایان ناوی ئه‌و له من ده‌بیستن پێیان وایه كه من باسی كه‌سێك ده‌كه‌م كه ئیتر له ژیانی من دا هیچ رۆڵێكی نییه وێده‌چێ شێوه‌ی قسه‌كردنی من ئه‌و هه‌سته له‌وان دا به‌دی بێنێ، و هاوكات له گه‌ڵ ئه‌مه هاورێكانم له‌مه‌ڕ ئیندیراوه ئه‌و بیره ده‌كه‌نه‌وه كه دایك یان هاوسه‌ڕ یان [كچمه] چوونكه هه‌رواش ده‌نوێنێ، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌و یه‌ك كه‌س زۆرترنیه، هه‌م دایك، هه‌م هاوسه‌رو هه‌م كچی منه».
له ساڵی 1937 دا ئیندیرا ته‌مه‌نی 20 ساڵ بوو، به‌ڵام به‌و كاره‌ساتانه‌ی كه به‌سه‌ری هاتبوو هه‌رگیز نه‌ده‌كرا له‌گه‌ڵ كچ یان ژنی هاوته‌مه‌نی هه‌ڵیسه‌نگێنی. «فێرۆزگاندی» كه تازه له به‌ریتانیا گه‌ڕابۆوه ده‌یه‌ویست خۆی به ئیندیرا نزیك كاته‌وه كه ئیسته ئیتر دوای مه‌رگی دایكی ته‌نیا كه‌وتبۆوه. به‌ڵام ئیندیرا بیری له شتی ترده‌كرده‌وه. له ساڵی 1937ه‌وه تا 1941 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ چۆوه بریتانیا و پاشان نه‌خۆشیه‌كی پیسی گرت كه وێده‌چوو سێل بێ. به‌دوای ئه‌مه‌دا بۆ ماۆه‌ی ساڵێك هه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی سویس كه دایكیشان له‌وێ خستبووه كه‌وت تا ئه‌وه‌ی كه پاش ئه‌وه‌ی باوكی له ساڵی 1941 له زیندان به‌ربوو، ئیندیراش گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی تا له په‌نا باوكی دا ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ بكا‌و له تێكۆشانه سیاسیه‌كان دا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به‌شداری بكا. ئه‌و كه‌ده‌یه‌ویست ژیانی خۆی بۆ سیاسه‌ت ته‌رخان بكا، هاته سه‌ر ئه‌وه كه بێ هیچ خۆشه‌ویستی و ئه‌ویشك له‌گه‌ڵ فێروز گاندی دا كه به‌باشی ده‌یناسی زه‌ماوه‌ندبكا.
فێرۆز له عێلی پارسه‌كان بوو كه له باری سیاسیه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی كه باوك و دایكی به ده‌ست ئینگلیزییه‌كان كۆژرابوون پێوه‌ندی به‌و هێزه چه‌پانه‌وه بوو كه ئه‌وكات ئه‌ورووپایان سه‌رقاڵی خۆیان كردبوو . ئیندیرا ده‌یزانی كه فێرۆز هۆگری به كۆمۆنیسته‌وه نیه، به‌ڵام نیهرۆ كه فێرۆزی وه‌ك كۆڕی خۆی چاولێده‌كرد به‌م كاره رازی‌نه‌بوو. ئیندیرا ئه‌وی نه سه‌لماندو له‌گه‌ڵ فێرۆزگاندی دا زه‌ماوه‌ندی كرد كه له‌ئاكامدا دوو كۆڕیشی به‌ناوه‌كانی سانجاورا جیۆ16 له‌و بوو، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ربه‌ندی ژیانی هاوبه‌شی خۆی نه‌بوو و هه‌روه‌ك جاران وه‌دوای سه‌لماندنی بیروباوه‌ڕو نیشاندانی خۆی وه‌ك ژانداركی هێندبووو، ده‌یه‌ویست هه‌ر چۆنێك بێ له كۆمه‌ڵگای سیاسی وڵاته‌كه‌ی دا به پله‌یه‌كی به‌رزتر بكات.
له رۆژی 15 ئووتی 1947 كه ئیندیرا ته‌مه‌نی 30 ساڵانه بوو، هێند سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت و نێهرۆش له زیندان به‌ربوو و به‌پله‌ی سه‌رۆك وه‌زیری گه‌یشت. نێهرۆ هه‌وه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری هێند پاش سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته بوو، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی تایبه‌تی بۆ ئیندیرا به‌دیهێنا. پاش چه‌ند مانگێك «مه‌هاتماگاندی» به‌ده‌س هێندوویه‌كی ده‌مارگر كوژراو ئه‌م كاره‌ساته پشتی نیهرۆی شكاند. ئه‌و له راستی‌دا باوك و پشتیوانی خۆی له‌ده‌س دا و لێره‌دا بوو كه ئیندیرا پله‌یه‌كی نوێی وه‌ده‌س هێنا. نیهرۆ كه‌وته ئه‌م بیره‌وه كه زۆرتر له وجوودی ئیندیرا كه‌ڵك وه‌ربگرێ و به‌مجۆره ئه‌وی به جێگری خۆی هه‌ڵبژارد و له‌ته‌واوی سه‌فه‌ر و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌مله‌كه‌تی و سه‌رۆكانی وڵاتانی تر، ئیندیراش به‌شدار بوو. هه‌ر وه‌ها به‌رپرسایه‌تی رێكخراوه فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئه‌ستۆی ئه‌و بوو كه ئه‌مه هه‌وه‌ڵ هه‌نگاوێك بوو كه ئیندیرا بۆ ناسران وه‌ك ژانداركی هێند هه‌ڵی گرت.
«ژیان كه‌متر به دڵخوازی ئێمه و وه‌ك ئێمه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین ده‌چێته پێش، كه‌وابوو كاتێك كه‌سێك ده‌زانێ كه‌وانیه هه‌موو شتێك وه‌ك باوه‌ڕو گه‌ڵاڵه زه‌ینی‌یه‌كانی ئه‌وته‌واوبێ و به‌ڵكوو وا هه‌یه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێمه بیری لێده‌كه‌نیه‌وه روو بدا و بۆ ئێمه گرفت به‌دی بێنێ، باشترین كار ئه‌مه‌یه كه‌خۆمان بۆ وه‌رگرتنی كاره‌ساتی ئاوه‌ها ته‌یار كه‌ین و هه‌روه‌ها بو ساناتربوونه‌وه‌ی كار وا چاكه هه‌ر چونێك خۆمان پێمان باشه وابكه‌ین و گوێ نه‌ده‌ینه دژ كردهوه‌ی نه‌یاران كه‌مه ترسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌دی دێنێ نه‌خۆشی نێهرۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هێنایه پێش كه ئیندیرا بتوانێ له زۆرێك له كاروباری وڵاته‌كه‌یدا بریاره‌كانی خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌یینێ و له راستی دا به جێی باوكی بدوێ و كاربكاو نێهرۆ كه له چاك زانی و زیره‌كی ئیندیرا ئه‌رخه‌یان بوو، به‌رهه‌ڵستی كاره‌كانی ئه‌ونه‌بۆوه‌و به شێوه‌یه‌ك كه له‌ڵایه‌ن نه‌یارنیه‌وه به پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی تاوانبار كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كاتێكدا كه نێهرۆ سه‌رۆك وه‌زیر بوو، ئیندیرا به به‌رپرسی حیزبی كۆنگره هه‌ڵبژێردار كه ئه‌وكات زۆربه‌ی كورسیه‌كانی پاڕله‌مانی داگیركردبوو.
به گوێره‌ی نووسینی «رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن»، ده‌سه‌ڵات خوازی له ناخی ئیندیرا دا بناغه‌ی دانا بوو. له جێیه‌كی‌تر هه‌ر ئه‌و رۆژنامه یه ئاوا باس له كه‌سایه‌تی خانمی گاندی ده‌كا: ژنێكی كه‌م تاقه‌ت كه ده‌كرێ بیهارووژێنی به فیزێكی خۆ به‌زل زانانه‌وه كه ده‌توانێ وه‌ك جێنشینێك به سیاسه‌تێكی جیاوازه‌وه بۆ باوكی كه‌كه‌سایه‌تێكی هێندی و به تاقه‌تی هه‌یه، به ئه‌ژماربێ.
هاوسه‌ری خانمی گاندی «فێرۆزگاندی» له ساڵی 1960 دا به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كوچی دوایی كرد. مه‌رگی ئه‌و شوێنێكی وای له ره‌وتی ژیانی سیاسی ئیندیرا دانه‌نا، به‌ڵكوو ده‌ستی ئه‌وی بۆ كاروباری باوكی ئاوڵاتر كرده‌وه. ئێسته ده‌یتوانی ده‌رفه‌تێكی زۆرتری بۆ راگه‌یشتن به كاری سیاسی و مه‌مله‌كه‌ت داری (هه‌ڵبه‌ت به‌جێی باوكی) هه‌بێ.
پاش مه‌رگی نێهرۆ كه له مانگی مه‌ی ساڵی 1964 دا روی‌دا، «له‌عل به‌هادۆر شه‌ستری»17 بووبه جێنشینی. هه‌ڵبه‌ت مه‌رگی باوك به پێچه‌وانه‌ی مه‌رگی هاوسه‌ر، شوێنێكی زۆری له ژیانی تایبه‌تی و سیاسی ئیندیرا دا به جێ هێشت و به‌رپرسایه‌تی سیاسی ئه‌وی كه‌متر كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، «به‌هادۆر شه‌ستری» – له ده‌وڵه‌تی خۆی دا پۆستی شالیاری هه‌واڵ و راگه‌یاندنی به‌وسپاردو ئیندیراش به خۆشیه‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت.
ئیندیرا بڕیاری دا كه‌ده‌نگ و ره‌نگی هێند سه‌ر له نوێ رێك بخاته‌وه و تێكۆشانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه بگه‌یه‌نێته ئاستی وڵاته پێش كه‌وتووه‌كانی دونیا و چونكه ئێجگار هۆگری به كاروباری فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، پڕوگرامی تایبه‌تی بۆ فێركردنی گشتی و به‌ربڵاوتركردن و بردنه سه‌ری ئاستی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵ له رێگای ناوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه بڵاوكرده‌وه و له پڕوگرامه تایبه‌تیه كاندا، داوای له خه‌ڵكی هێندوستان و به تایبه‌ت هاو وڵاتیانی ئاوایی نشین كرد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت دا هاوكاری بكه‌ن و به ره‌وتی وانه‌كانی رێك كردنی بنه‌ماڵه (تنڤیم خانواده) بجووڵێنه‌وه تا ده‌وڵه‌ت بتوانێ به سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی كه زۆر بوونی راده‌ی خه‌ڵك به‌دی هێنابوو، زاڵ بێت.
له ژانوییه‌ی 1966، كه ئێستا دوو ساڵ له ته‌مه‌نی سه‌رۆك وه‌زیری شه‌ستری تێنه‌په‌ڕیبوو، ئه‌و له سه‌فه‌رێك بو تاشكه‌ندی یه‌كیه‌تی سۆوڤییه‌تی ئه‌و كات، له ساتێك‌دا كه ده‌یهه‌ویست په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ پاكستان دا ئیمزا بكا، تووشی سه‌كته‌ی قه‌لبی بوو و كۆچی دوایی كرد كه حیزبی حاكمی كونگره ده‌سه‌جێ خانمی گاندی كه ئه‌وسا ته‌مه‌نی 40 ساڵ بووه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران هه‌ڵبژارد.
لێره‌دا ده‌بێ بڵێین كه ئاواته‌كانی خاتوو ئیندیرا، ورده‌ورده وه‌راست ده‌گه‌ڕا، چونكه ئێستا ئه‌و كه‌مایه‌سی‌یه‌كانی تافی مێرمناڵی نه‌مابوو و ئیتر بێ ده‌ره‌تاتی كاتی ڵاوی و بێ به‌شی له خۆشه‌ویستی دایك و ساڵه دوور‌و درێژه‌كانی جیابوونه‌وه له باوك و بێ‌به‌ش بوون له خۆشه‌ویستی ئه‌و و نه‌بوونی ژیانێكی هاوبه‌شی سه‌ركه‌وتوو هه‌روه‌ها بێ به‌ش بوون له ئه‌وین و مێهری به‌وه ده‌س هێنانی ده‌سه‌ڵات، له تایه‌كی ته‌رازوو دا دانا‌و ئێستا تای ته‌رازوو به قازانجی ئه‌و قورسایه‌تی ده‌كرد. زۆربه‌ی ڵایه‌نگرانی پێیان وابوو ئه‌و ژنێكه كه هه‌موو شتێكی به خاتری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی فیداكردووه؛ به‌ڵام پرسیار لێره‌دایه كه بۆ خۆی چۆنی بیرده‌كرده‌وه؟ ئاكامی ساڵانی بێ به‌شی و پاشان به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خۆی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگاند؟
ئیندیرا گاندی ژنێك بوو له راده‌به‌ده‌ر سرنجی ده‌دا خاڵه ورده‌كان و له‌ته‌واوی كاروباره‌كان ورد ده‌بۆوه. زۆرجار ده‌ری خستبوو كه به پێی بارودۆخی سیاسی وڵاته‌كه‌ی، حازره زۆرێك له بڕیاره‌كانی خۆی بگۆڕێ. له كاتێكدا له‌گه‌ڵ ته‌واوی خه‌باته سوسیالیسته‌كان دژایه‌تی هه‌بوو، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌وان ئه‌و جۆره‌ی‌كه شیاوبوو ده‌جووڵایه‌وه. به‌واتایه‌كی تر له كاتێكدا كه دژ به كۆمۆنیست بوو، به‌ڵام دۆستایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رانی یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت دا پته‌وتر كرد؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به سرنج دان به ته‌جره‌به سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تی شایانی ئه‌و، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی گرفتی زۆری وه‌ك ناكۆكی‌یه سنووری‌یه‌كان له‌گه‌ڵ چین و پاكستان هه‌بوو و هه‌روه‌ها كاره‌سات گه‌لێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی سرووشتی وه‌ك بوومه‌له‌رزه‌و ڵافاووقاتی‌و كه‌مایه‌تی خوارده‌مه‌نی بووه هۆی به‌دیهێنانی ناكۆكیه ناوچه‌یی وشۆڕشه گرووپیه‌كان كه له ئاكامدا خۆپیشاندانی شه‌قامه‌كانی هێنایه‌دی.
نه‌داری گشتی، خۆپێشاندانی خوێندكاران و به‌ربه‌ره‌كانی ڵایه‌نگرانی ئایینی و گرووپه جۆراوجۆره‌كان كه له وڵاتی به‌رینی هێند دا خۆی ده‌گرت و هه‌ركام ده‌مارگری‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ بیروباوه‌ڕ و زمان و كولتووری خۆیان هه‌بوو، بوو به هۆی به‌رهه‌ڵست بوونه‌وه كه زۆرجار كاره‌ساتی ناخۆشی به‌دی دێنا. هێندووه ده‌مار گره‌كان كه ئایین و زمانی خۆیان به زمانی نه‌ته‌وه‌یی‌و سه‌ره‌كی هێندوستان ده‌زانی و له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی تر دا به‌شه‌ڕ ده‌هاتن، له كاتێكدا ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هێندووه‌كان به‌ربه‌ره‌كانیان ده‌كرد ئه‌وانه له جومله‌ی ئه‌و گرفتارنه بوون كه‌له ده‌وڵه‌تی خانه‌ی گاندی دا سه‌ریان هه‌ڵدا
له‌وه‌دا كه خانمی گاندی ئاشتی خواز بوو هیچ شكێك نیه، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه به دوای ئه‌وه‌وه بوو كه تۆڵه‌ی ئه‌و تێك شكانه دڵته‌زێنه بكاته‌وه كه له‌كاتی سه‌رۆك وه‌زیری باوكی له شه‌ر له‌گه‌ڵ چین دا پێش هات و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تا راده‌یه‌ك كۆتایی ژیانی سیاسی سه‌ركه‌وتووی نێهرۆ بوو. وێده‌چێ هه‌ر به‌و پێیه‌بوو كه ئه‌و له ساڵی 1971 دا توانی له‌و شه‌ه‌ڕی كه دژ به پاكستان وه‌رێی خست، به‌ڕێبه‌رایه‌تیه‌كی دروسته‌وه سه‌ر بكه‌وێ و به‌مجۆره تێك شكانه‌كه‌ی باوكی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و ئاكامی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه دابه‌ش بوونی پاكستان به دوو به‌شی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایی و پێك هاتنی وڵاتێكی سه‌ر به خۆ به ناوی (به‌نگڵادێش) بوو.
له مانگی ژووانی ساڵی 1975 دا هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕڵه‌مان به‌ڕێوه‌چوو كه له‌و هه‌ڵبژاردنه دا به‌رواڵه‌ت حیزبی خانمی گاندی (حیزبی كۆنگره» توانی زۆربه‌ی كورسیه‌كانی پاڕله‌مان داگیربكات و وه‌ك جاران دیسان خانمی گاندی بۆماوه‌ی 4 ساڵ پله‌ی سه‌رۆك وه‌زیری وه‌ده‌س هێنایه‌وه، به‌ڵام حیزبه‌كانی تر مه‌سه‌له‌ی خراپ به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان هێنایه پێش و ئیدیعایان كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌س تێوه‌ردانی نا یاسایی كراوه و ئاكامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌دا نایخوێنێته‌وه‌و خانمی گاندی‌یان به ده‌ست تێوه‌ردانی راسته‌وخۆ له ئه‌مری هه‌ڵبژاردن به قازانجی خۆی تاوانبار كرد‌و له‌دادستانی گشتی هێندیان داواكرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كه نایاسایی له قه‌ڵه‌م بده‌ن و نه‌تیجه كه‌ی باتڵ كه‌ن كه هه‌رواشی لێهات.
خانمی گاندی به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌له‌یه به توندی ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕی، به‌ڵام به‌م كاره‌ش به هیچ كوێ نه‌گه‌یی. خاوه‌ن بیران پێیان وا بوو هۆی تێك شكانی حیزبی كونگره له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه بوو كه خانمی گاندی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی دا له به‌ر غوروری خۆی، نه‌یتوانی له كه‌سایه‌تی‌یه شازه‌كانی هێند و هاوكاری ئه‌وان بۆ خۆی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرێ و به‌م هۆیه زۆرێك له‌وانی له خۆی ده‌ره‌نجاندو دۆستایه‌تی ئه‌وانی له خۆی كرد به دوژمنی. له‌ئاكامدا ئه‌وان به‌یه‌ك گرتنێكی نیهانی توانیان دژ به خانمی گاندی هه‌ستن و ئه‌ویش ناچار بوو بۆسه‌ركه‌وتنی حیزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌ست تێوه‌ردانی نایاسایی هه‌بێت كه له ئاكامدا، «راج نارێن»18دادستانی ئه‌عزه‌می هێندوستان هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌سڵه‌كانی سه‌داقه‌ت و بێ‌ڵایه‌نی باتڵ كرد‌و هه‌روه‌ها داوای له‌سه‌رۆك كۆماركرد كه خانمی گاندی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری وه‌ڵابنێ، به‌ڵام خانمی گاندی رازی نه‌بوو كه ته‌نیا به هۆی حوكمێك كه له ڵایه‌ن قازی یه‌كی به‌وته‌ی خۆی «ساویلكه و نائاگاوه» دراوه پۆستی خۆی له‌ده‌س بدا.
به‌مجۆره بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وبارودۆخه ئه‌مری كرد ئاڵ و گۆڕێك له یاسای هه‌ڵبژاردن دا به‌دیبێت و هه‌روه‌ها بۆوه‌ی كه هیچ ناكۆكی ورووداوێكی یه‌ك ڵایه‌نه نه‌یه‌ته پێش بارودۆخی نائاسایی (وچعیت فوق‌العاده) له وڵات دا راگه‌یاند. به‌و جۆره هه‌زاران كه‌سی له نه‌یارانی خۆی گرت و رۆژنامه و بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی به توندی خسته ژێرته‌وژم و ئه‌و دۆخه بۆ ماوه‌ی 2 ساڵی ره‌به‌ق یانی له ساڵی 1975 تا 1977 درێژه‌ی هه‌بوو و له‌م ماوه‌یه‌دا خانمی گاندی، «سانجی گاندی» كوڕه گه‌وره‌ی خۆی بۆهاوكاری هه‌ڵبژاردو به‌رپرسایه‌تی‌یه‌كی زۆری خسته ئه‌ستۆی. به‌ڵام پاشان مه‌جبوور بوو به سرنج دان به بیروڕای گشتی و ته‌وژمی هه‌مه‌ڵایه‌نه له ساڵی 1977 دا پۆستی خۆی به جێ بێڵێ. جێی خۆیه‌تی لێره‌دا بڵێین كه: كاتێك خانمی گاندی له دادگای تایبه‌ت دا حازر بوو تا چاره نووسی دیاری بكرێ، دوای ئه‌وه‌ی كه حوكمی دادگا له‌سه‌ر به‌راست زانینی ده‌ست تێوه‌ردانی نادروستی ئه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌رچووه، خانمی گاندی له كاتێكدا كه هه‌ر دوو ده‌ستی خۆی بۆڵای قازی راكێشابوو، كوتی بفه‌رموون كه‌له‌بچه‌م كه‌ن و هه‌رلێره‌وه بمبه‌ن بۆ زیندان. هه‌ر چۆنێك بوو ئه‌وه‌ی كۆتایی ماوه‌ی هه‌وه‌ڵی سه‌رۆك وه‌زیری خانمی گاندی بوو. به‌داخه‌وه كوڕه‌كه‌ی هێنده‌ی عومرنه‌كرد تا كوو به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنه‌وه‌ی سه‌رله نوێی دایكی ببینێ، چونكه خانمی گاندی توانی له ساڵی 1980 دا دیسان پله‌ی سه‌رۆك وه‌زیری وه‌ده‌س بێنێته‌وه. ئه‌مباره مه‌ودای سه‌رۆك وه‌زیری خانمی گاندی كه له ساڵی 1980 وه ده‌ستی پێكرد، ئه‌و به‌وه‌ده‌رخستنی گه‌ڵاڵه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه بۆ به‌ربڵاوتر كردنی كشت و كاڵ و هه‌روه‌ها باشتربوونی پێوه‌ندیه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی و بردنه سه‌ری ئاستی ژیانی خه‌ڵك توانی له به‌ینی خه‌ڵك دا هۆگرییه‌كی زۆر بۆخۆی وه‌ده‌س بێنێ به جۆرێك كه نه‌یارانی له خۆشه‌ویستی ئه‌و له به‌ینی خه‌ڵك دا ترسان و ئه‌رخه‌یان بوون كه به‌مانه‌وه‌ی ئه‌و له‌سه‌ركار، سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان دژوراه و له ئاكامدا له ساڵی 1984 دا له ناكاو كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن رووی دا كه چاوه‌ڕوان كردنی چه‌توون بوو. له كاتێكدا كه خانمی گاندی له په‌ره‌ستگه‌ی زێڕینی «ئامریتسار»19 كه پیرۆزترین په‌ره‌ستگه‌ی «سیكه‌كان» بوو، ده‌گه‌ڕاوه كه‌وته به‌ر ده‌سڕێژی یه‌كێك له سیكه‌ده‌مارگره‌كان كه له قه‌ره‌وڵانی تایبه‌تی خۆی بوو و به‌و هۆیه كوژرا؛ به كۆژرانی ئه‌و حیزبی كۆنگره به‌زووترین كات كوڕی دووهه‌می خانمی گاندی، به ناوی «راجیۆگاندی» به رێبه‌راتی حیزب هه‌ڵبژارد و به‌سه‌رۆك وه‌زیر ناسرا. به پێی رێ‌و شوێنی ئایینی، ته‌رمی خانمی گاندی‌یان له مه‌ڕاسمێك دا سووتاند‌و خۆڵه كه‌شی به فه‌رمانی كوڕه‌كه‌ی «راجیوگاندی»، به‌فڕۆكه به ته‌واوی وڵاتی هێند دا بڵاوكراوه. به‌وته‌یه‌كی تر خاتوو ئیندیرا گاندی به گه‌وره‌ترین ئامانجی خۆی كه بوونه ژانداركی هێند بوو گه‌یشت، به‌م جیاوازییه‌وه كه ژانداركیان به زیندوویی سووتاند به‌ڵام ئیندیرا له پیش دا وه‌به‌ر گولله دراو پاشان به ئاگر سووتاو خۆڵه‌كه‌شی به‌بڵاوبوونه‌وه به هه‌مووخاكی به‌رینی هێند، پێشكه‌ش به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كرا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێزه‌كان:
1- Indira Gandhi
2ـ ُShakti ئیڵاهه‌ی شاكتی له ئه‌فسانه ئایینی‌یه‌كانی هێند دا ژنێكه وه‌ك ئیڵاهه‌یان شاژنێكی پیرۆز بۆ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته جێی رێزه. به گشتی ئیڵاهه‌ی شاكتی وه‌ك هاوسه‌ر یان مه‌له‌كه‌ی شیوا كه یه‌كێك له خودایانی به‌شكۆو جێی رێزێكی تایبه‌ته له ئایینی هێندوه‌كان دا، به ئه‌ژماردێن. ئیڵاهه‌ی شاكتی به ناوگه‌لێكی تریش وه‌ك ئوما (uma) پارواتی ( parvati) و ئامیكا (amika) ناوبانگی هه‌یه، هه‌روه‌ها به هاوسه‌ر یان مه‌له‌كه‌ی وشینۆ (visn na) شی ده‌زانن.
3- kamala
4ـMohandas Karmchand Ganui (1869-1948) رێبه‌ری گه‌لی و بناغه‌دانه‌ری سه‌ربه‌خۆیی هێند له رێگه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی مه‌نفی‌یه‌وه كه‌یه‌كێك له گه‌وره پیاوانی نیوه‌ی هه‌وه‌ڵی سه‌ده‌بیسته‌مه
5ـ رۆمه‌ن رۆڵان romain Rolland نووسه‌ر، موسیقی ناس، ژیاننامه نووس و ئه‌ده‌یبی فه‌ڕه‌نسی كه‌ژیاننامه‌ی بێتهۆڤێن، میكل ئانژ و گاندی نووسیوه. رۆمانی ناسراوی (ژان كریستۆف)ی ئه‌و كه له ده به‌رگ دا له چاپ دراوه، له دونیا دا ناوبانگی ده‌ركردووه. خه‌ڵاتی نوبێلی 1915ی ئه‌ده‌بیات به‌ودرا كه پیاوێكی ئاشتی خواز بوو كه بۆ به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی و هێمنی له نێو وڵاتانی جیهان كۆششێكی زۆری كرد.
6ـ ئا‌لبێرت ئه‌نشتیه‌ن: (Albert Einshtein 1934-1867) زانای به ناوبانگی فیزیكی تیۆریك كه به باوكی ئه‌تۆم ناسراوه. ئه‌ندێشه‌كانی له به‌ربڵاوتركردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی شوێنیكی زۆری دانا. له پێشدا ته‌به‌عه‌ی ئاڵمان بوو به‌ڵام به‌هاتنه سه‌ركاری هیتله‌ر چوو بۆ ئا‌مریكا. مووسیقی كڵاسیكی باش ده‌ناسی و وێۆلۆنی به جوانی ده‌ژه‌ند.
7ـ ژاندارك: Jeanned’ Arc ( 1431-1412) ئه‌و 19 ساڵس ته‌مه‌ن كرد. ئینگلیزیه‌كان به‌كیژی ئورێلێان ده‌یناسن. كچێك بوو به توندی هۆگری ئایین كه ئیدیعای ده‌كرد له ڵایه‌ن میشێل و كاترینی پیرۆزه‌وه (كه‌له موقه‌دده‌سه‌كانی مه‌سیحین) وه‌حی پێده‌كرێ و هان ده‌درێ بۆ رزگاری فه‌ڕانسه له ژێرده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا له كاتی گه‌ماڕۆی ئۆرێلئان چووه ڵای شارڵی حه‌وته‌م پادشای فه‌ڕانسه و به تكایه‌كی زۆر رازی كرد كه ئه‌و بكاته سه‌ركرده‌ی گرووپێك له له‌شكره‌كه‌ی خۆی كه هه‌رواش بووه ئه‌وتوانی به هێزێكی كه‌مه‌وه ئینگلیزیه‌كان مه‌جبووربكا ده‌س له گه‌ماڕۆی ئۆرێئان هه‌ڵگڕن و له ناوچه‌یه‌ك به نێوی پاته ئه‌وانی تێك شكاند. له سه‌ره‌تاوه هه‌ر لیباسی پیاوانی له‌به‌رده‌كرد به‌ڵام به هۆی خه‌یانه‌تی چه‌ندكه‌س له ده‌وروبه‌ریه‌كانی له ڵایه‌ن دوشمنه‌وه به دیل گیرا. پاشان كۆنت لۆكزامبۆرگ ئه‌وی به ئینگلیزیه‌كان فرۆشت و ئه‌وانیش له كلیسه‌یه‌ك دا دادگاییان كرد و به دژی عه‌داڵه‌ت له دادگایه‌ك به‌سه‌رۆكه‌یاتی «پی یێرگۆشۆن» به تاوانی بێ دینی و كوفر‌و جادووگه‌ری مه‌حكووم كرا به مه‌رگ و به‌زیندویی سووتاندیان. له ساڵی 1456 دا یانی 25 ساڵ پاش سووتاندنی له دادگایی كردنی ئه‌ودا بڕیاری نوێی دراو (اعاده حیپت)یان لێ‌كرد و پاشان له ساڵی 1920 به‌بڕیاری پاپ ئیتر له رپزه‌ی قیددیسه‌كان به ئه‌ژمارهات.
8- ویلهێلم تێل wilhelm Tell قاره‌مانی ئه‌فسانه‌یی سویس كه‌به‌سه‌رهاتی ئه‌و نوێنه‌ری خه‌باتی سویسیه‌كان بۆ وه‌ده‌س هێنانی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری له ژێرده‌سه‌ڵاتی پادشاكانی هاپسبۆرگی ئۆتریشه. وێده‌چێ ئه‌فسانه‌ی «تێل» گۆڕدراوێك له كاره‌ساته مێژوویی‌یه‌كانی ساڵی 1921ی زایینی بێ. تێل نه‌چووه ژێرباری سه‌ردانه‌واندن بوگێسلێر كه له ڵایه‌نگرانی ئۆتریش بوو هه‌ر به‌م هۆیه مه‌حكووم بوو كه سێوێك له سه‌رسه‌ری كوڕه‌كه‌ی دانێ و به‌تیر لێی‌دا. پاش ماوه‌یه‌ك تێل له بۆسه‌یه‌ك دا تیرێكی له دڵی گێسلێرداو ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه كه سویسیه‌كان بۆ وه‌ده‌س هێنانی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ستن. ژیانی ئه‌و نوێنه‌ری قاره‌مانی و سه‌ربه‌خۆیی خوازی خه‌ڵكی سویسه‌كه بنه‌مای شانۆی ویلێهلم تێل كاری «شلێر schiller» (1759-1805) شاعیر و شانۆ نووسی به ناو بانگی ئالمان و هه‌روه‌ها ئوپێڕای ویلهێلم تێل كاری «رۆسینی Rossini» (1792-1868) مووسیقی زانی گه‌وره‌ی ئیتالی.
9ـ جۆزێپه گاریبالدی Giuseppe Garibaldi (1807-1882) سه‌ركرده‌ی ئه‌رته‌شی ئیتالیا. له ساڵی 1859، شه‌ڕی ئازادی ئیتالیا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی دایه كه خزمه‌تێكی شیاو به «ویكتۆر ئیمانۆئیل» بكا كه پاشان بووبه‌پادشای ئیتالیا. جارێكیش له ڵایه‌ن «فه‌ڕانسیس» پادشای پێشووی ئیتالیاوه به‌دیل گیراو زیندانی كرا، به‌ڵام له زنیدان هه‌ڵات و چووبۆ به‌ریتانیا كه پاشان له‌سه‌رداوای «ویكتوڕ ئیما نۆئیل» گه‌ڕایه‌وه ئیتالیا و ئیما نۆئیل پله‌ی جێگری له كاری سپای به‌و سپارد. خه‌ڵكی ئیتالیا وه‌ك قاره‌مانی ئازادی وڵاته‌كه‌یان رێزی بۆ داده‌نێن.
10ـ ئه‌و نامانه له كتێبێكدا به ناوی (نگاهی به تاریخ جهان) چاپ كراوه و له جیهان دا ناوی ده‌ركردووه. له ساڵی 1338 دا له ئینتشاراتی ئه‌میركه‌بیر (محمود تفچلی) له سێ به‌رگ دا وه‌ری گێڕاوه‌ته‌وه كه پێشوازییه‌كی زۆری لێ‌كراو به باشترین وه‌رگیڕاوی ساڵ ده‌رچوو.
11ـ رابیندرانات تاگور Rabindranar tagok (1861-1941) نووسه‌رو شاعێری هێندی، له نووسراوه‌كانی ئه‌ودا به جوانی باس له سرووشت كراوه كه تێكه‌ڵه به ئه‌ندێشه‌ی ئایینی و فه‌لسه‌فی هۆگری به سیاسه‌ته‌وه هه‌بوو. شوێنه‌واری ئه‌ده‌بی و شانۆ گه‌رییه‌كی زۆری لێ به‌جێ‌ماوه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی هێند هۆگری تایبه‌تی‌یان پێی هه‌یه. كاره‌كانی به ئینگلیزی وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه هه‌ر چه‌ند خۆشی هێندێك له كاره‌كانی به‌و زمانه ده‌نووسی. خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بیات ساڵی 1913 به‌ودرا. ئه‌و ته‌نیا نووسه‌ری ئاسیایی‌یه كه خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بیاتی تا ساڵی 1913 پێدرا. تا گوور له سالی 1311ی ك.ه بۆ به‌شداری له رێ و ره‌سمێك كه بۆ شاعیر و حه‌ماسه بێژی گه‌وره فێردۆسی دامه‌زابوو هاته ئێران. ئه‌و له ساڵی 1901 دا قوتابخانه‌یه‌كی به ناوی «شانتی نیكتان» (پله‌ی ئاشتی) بنیان ناو له‌وێ خه‌ریكی فێركردن و رێنوێنی قوتابیه‌كانی بوو. ئه‌و قوتابخانه‌یه له ساڵی 1992 دا، بووبه لقێك له زانستگای سانتینیكه‌تان
13- Santiniketan
14ـ فه‌لسه‌فه‌ی (رواقی) كه ڵایه‌نگرانی به (رواقیون) ناسراون، ده‌وروبه‌ری ساڵی 300ی پ-ز له ئاتێن به‌دی هات. بناغه دانه‌ری ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه فه‌یله‌سووفێك بوو به ناوی «زێنوون (Zenon)» كه خه‌ڵكی قێبرێس بوو. زێنوون پاش ئه‌وه‌ی كه له سه‌فه‌رێكی ده‌ریایی له كاتی نوقم بوونی كه‌شتی دا توانی به‌سڵامه‌ت ده‌رچێ، چووه ئاتێن و له‌وێ خه‌ریكی واتنه‌وه ئێوه بوو. ئه‌و له ژێر هه‌یوانێك (رواق) دا له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی ده‌دواكه هه‌ر به‌م هۆیه ئه‌و وڵایه‌نگرانی به (رواقیون) ناویان ده‌ركرد. ئه‌م روانگه فه‌لسه‌فیه، پاشان له‌كولتووری رۆم دا بایخێكی زۆری پێدرا به‌بڕوای وان هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌راده‌ی یه‌ك عه‌قڵ (لۆگوس)یان هه‌یه‌و هه‌روه‌ها مرۆڤ له‌هه‌مبه‌ر دونیادا وه‌ك (عالم چعیف در برابر لم‌كبیر) دا‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك له‌وه، به واتایه‌كی‌تر وجوودی مرۆڤ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كه له جیهان و كایناته‌و هه‌ر به‌م هۆیه، بڕوایان به جیاوازی له نێوان روح و جه‌سته دا نه‌بوو؛ چونكه پێیان وابوو كه‌ته‌واوی روداوه سروشتی‌یه‌كان وه‌ك نه‌خۆشی و مه‌رگ پێڕه‌وی له یاسای قه‌ت نه‌گۆڕدراوی جیهان ده‌كه‌ن و مرۆڤ ده‌بێ چاره‌نووسی جه‌بری خۆی وه‌ربگرێ چونكه هیچ رووداوێك له جیهان دا له خۆڕاوه نیه‌و هه‌موو رێكه‌وتێك له رووی پێویستێكه‌وه رووده‌دا. (رواقیون) پێیان وابوو كه مرۆڤ ده‌بێ له هه‌مبه‌ر گه‌وره‌ترین به به‌وه‌رییه‌كانه‌وه هێمنی خۆی بپارێزێ و هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر چه‌رمه‌سه‌ری و ناخۆشیه‌كانیش هه‌رچه‌نده قووسیش بن خۆڕاگربێ له ڵای وان هیچ رووداوێكی چاك یان خراپ بایخی نه‌بوو، تا راده‌یه‌ك كه‌ئه‌مڕۆكه‌ش زاراوه‌ی هێمنی ره‌واقی (آرامش رواقی) سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی بایخێك به‌رووداوه‌كانی ژیان ناده‌ن، به كارده‌برێ.
15_ Visva Baharatl
16_ Feroze Gandhi
17_ Rajiv & sanjay
18ـ Bahadur Shastri (1904-1966) له خه‌باتی به‌ربه‌ره‌كانی مه‌نفی به ریبه‌رایه‌تی گاندی تێكۆشانێكی زۆری بوو و له ڵایه‌نگرانی به ناوی گاندی به ئه‌ژمار ده‌هات. پاش مه‌رگی نێهرۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری وه‌رگرت (1964-1966).
19- Raj Naren
20ـ Amritsar په‌ره‌ستگه‌ی زیڕینی ئامریتسار له شارێك هه‌ر به‌وناوه، له ناوچه‌ی په‌نجابی هیند له باكووری رۆژ ئاوا كه له ناوه‌ڕاستی به‌حرێك دا دروست كراوه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زایینی یه‌وه كه شاری ئامریتسار ناوه‌ندی گروپی سیكه‌كان له هیندوستان بووه، ئه‌و په‌ره‌ستگه‌یه سازكراوه (1802) هه‌وه‌ڵین كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی سیكه‌كان له ئاوریلی 1919 به‌ده‌س هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌و شاره رووی دا كه له ئاكامدا سه‌دان كه‌س له سیكه‌كان كوژران و هه‌زاران كه‌سیش برینداربوون. دووهه‌مین كوشتار له ساڵی 1984 دا بوو كه ئه‌وه ئه‌م كاته‌بوو كه‌سیكه جودایی خوازه‌كان بۆوه‌ده‌س هێنانی سه‌ٍربه‌خۆیی و جودابوونه‌وه له هیندووستان هه‌ستابوون، له ڵایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه راونران. هێندێك له‌وان په‌نایان برده ئه‌م په‌ره‌ستگه‌یه‌وه به‌ڵام نه‌یانتوانی له‌ده‌ست هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كان كه هرووژمیان كرده‌سه‌ر ئه‌م په‌ره‌ستگه‌یه، رزگارییان بێ. له‌م كاره‌ساته‌دا 400 كه‌س كوژران و زۆركه‌سیش برینداربوون. ده‌كرێ بوترێ كه كوژرانی خانمی گاندی به‌ده‌س ڵاوێكی ده‌مارگری سیك كه له قه‌ڕه‌وڵانی تایبه‌تی ئه‌و بوو هه‌ر به هۆی ئه‌م كوشتاره گشتی یه‌وه بووبێ.
سه‌رچاوه:
كتاب زنان سیاستگر در نیمه دوم قرن بیستم تالیف مصطفی جنتی عطایی، تهران، روزنه، 1377 چ 98 تا چ109