تاريخ: ۱۳۹۴ پنج شنبه ۱۰ دي ساعت ۰:۴۶ بازدید: 1337      نظرات: 0      کد مطلب: 1503

عیراقییه‌كان پێشه‌نگی‌ كۆچه‌رانی‌ جیهانن


رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆچ ئاشكرایكرد، له‌نێو ئه‌و ملیۆنان كۆچه‌ره‌ی‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ داعشه‌وه‌ وڵاتی‌ خۆیان جێهێشتووه‌و روویان له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا كردووه‌، كۆچه‌رانی‌ عیراقی‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێن.


رێكخراوه‌كه‌ له‌نوێترین راپۆرتی‌ خۆیدا كه‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 29ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2015 بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، به‌پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ی‌ له‌به‌رده‌ستیاندایه‌ زیاتر له‌ 3.2 ملیۆن هاوڵاتی‌ عیراق به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ داعشه‌وه‌ وڵاتی‌ خۆیان جێهێشتووه‌و روویان له‌ولاتانی‌ تر كردووه‌.

رێكخراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كۆچ ئه‌وه‌ی‌ روونكردۆته‌وه‌، كۆچه‌ران چه‌ندین رێگه‌ی‌ مه‌ترسیداریان گرتۆته‌ به‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌مه‌ترسییه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ داعش هه‌ڵبێن، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانی‌ به‌له‌م و په‌ڕینه‌وه‌ به‌ئاوی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاستدا كه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئامارێكی‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و جۆره‌ په‌ڕینه‌وه‌یه‌وه‌ له‌مساڵدا 3 هه‌زارو 600 كه‌س خنكاون و ژماره‌یه‌كشیان بێ سه‌رو شوێن بوون كه‌ ئه‌وه‌ش به‌تێكڕا ده‌كاته‌ 10 كه‌س له‌ڕۆژێكدا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد