تاريخ: ۱۳۹۶ چهارشنبه ۲۵ بهمن ساعت ۱۷:۲۹ بازدید: 2720      نظرات: 0      کد مطلب: 5104

یەکەمین ساڵۆگەری کوچی دوایی شاعیری کورد "هەڵوەدا" لە مەهاباد بەرز ڕاگیرا


بە پێی هەواڵی پێگەی هەواڵیی هاژە، ڕۆژی چوارشەممە 25ی ڕێبەندانی 96 یەکەمین ساڵۆه‌گەری کۆچی دوایی شاعیری کورد، ڕەسووڵ ڕەش‌ئەحمەدی "هەڵوەدا" لە گۆڕستانی شاعیرانی شاری مەهاباد بەرز ڕاگیرا.
لەم ڕێ‌وڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە شاعیران، هونەرمەندان و لایەنگرانی وێژە و ئەدەبی کوردی بەڕێوەچوو، شاعیران: ڕه‌سووڵ که‌ریمی "سووتاو"، ڕەحیم سوڵتانی "هه‌ژێن"، تاهیر عەزیزی، ئامینە سونبولی، محەممەد فەهیمی، عومەر ڕەسووڵی، قاڕەمان ڕۆستەمی، موحیب مەهابادی، نەماو موکریانی و کەماڵ ئازەربەرزی بە خوێندنەوەی شێعر و پەخشان یادی ئەم شاعیرە کۆچ کردوویەیان بەرز ڕاگرت.
هەروەها هونەرمەند "دڵنیا" بە هاوڕێیەتی "میلاد کەریمی" بە ئامێری شمشاڵ مەقامێکی پێشکەشی ڕووحی ئەم نەمرە کرد.
لە کۆتایی ئەم ڕێ‌وڕەسمەدا "فریا ڕەش‌ئەحمەدی" کوڕی "هەڵوەدا"، دوای خوێندنەوەی شێعرێک لە هەڵوەدای شاعیر، سپاسی ئامادەبووانی کرد و کۆتایی بە ڕێ‌وڕەسمەکە هێنا.





ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد