پرته‌قاڵ یه‌كێكه له باشترین میوه ته‌ندروسته‌كانی زستان، به‌شێكی زۆری خه‌ڵك به‌یانیان وه‌ك شه‌ربه‌ت ده‌یخۆنه‌وه، برێكی زۆر ڤیتامینی تێدایه به‌تایبه‌تی ڤیتامین سی، به‌ڵام ره‌نگه به‌شێكی زۆری خه‌ڵك توێكڵی پرته‌قاڵه‌كه فرێ بده‌ن، چونكه بێ ئاگان له‌وه‌ی سوده‌كانی توێكڵه‌كه له ناواخنه‌كه‌ی زیاتره.
توێكڵی پرته‌قاڵ زۆر باشه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گه‌ده، چونكه كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات و ئازاری ناهێلێت به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وكردنی گه‌ده‌یان هه‌یه "قورحه".
توێكڵی پرته‌قاڵ ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ئامێری به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌كان و ڤایرۆسه بڵاوه‌كانی ژینگه.
توێكلی پرته‌قاڵ ده‌تپارێزێت له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه، چونكه برێكی زۆر مادده‌ی دژه ئۆكسیدی تێدایه كه ده‌بێته هۆی رێكخستنی چالاكیه‌كانی له‌ش.
خواردنی توێكڵی پرته‌قاڵ ده‌بێته هۆی باشتربوونی باری ده‌روونی مرۆڤ و نه‌هێشتنی خه‌مۆكی و توره‌بوون.
توێكڵی پرته‌قاڵ یارمه‌تی چالاككردنی سوری خوێن ده‌دات له له‌شدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چالاكردنی هێز و تواناكان.
خواردنی توێكڵی پرته‌قاڵ باشترینه یارمه‌تیده‌ره بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش و دابه‌زینی كێش.
توێكڵی پرته‌قاڵ به‌هۆی ئه‌و مادده سوبه‌خشانه‌ی كه له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه، له‌ش له ژه‌هراوی بوون و مادده‌ی زیانبه‌خش ده‌پارێزێت.