به پێی هه‌واڵی هاژه، نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه و کامیاران و دیوانده‌ره له وته‌کانیدا له هۆڵی مه‌جلیس، به توندی ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆک کۆماری ئێران گرت و وتی: ئێمه به ڕوونی ده‌بینین که نایه‌کسانی له پارێزگای کوردستاندا هه‌یه، نیگه‌رانی ئه‌وه‌شین که دوا ڕۆژ چایچی ئیداره‌کانیش له پارێزگاکانی دیکه‌وه بۆ کوردستان بێنن.
نوێنه‌ری خولی ده‌یه‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران جه‌ختی کرد: ئه‌و جهفایهی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان کراوه وڵامه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی داهاتوودا ده‌درێته‌وه.
نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه و دیوانده‌ره و کامیاران له مه‌جلیسی ئێران ئاماژه‌ی دا که نایه‌کسانی، بێ‌کاری، هه‌ژاری و دواکه‌وتوویی له پارێزگای کوردستاندا هه‌یه و ڕوو له حه‌سه‌ن ڕۆحانی وتی: ڕۆژێکیان به‌ڵێنتان دا که به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوچه کوردنشینه‌کان له خودی کوردستان هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین که ته‌نانه‌ت چایچی ئیداره‌کانی پاڕێزگای کوردستانیش له پاریزگاکانی دیکه‌وه بهێنرێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد: خه‌ڵکی کوردستان زیاتر له ۷۲ له سه‌د ده‌نگیان به ئێوه داوه چون ئیوه به‌ڵێنتان به‌واندا تاکوو کاریان بۆ بکه‌ن. به‌ڵام هیچ کارێک نه‌کراوه و دوای ۳ ساڵ له سه‌رۆک کۆماری ئێوه‌ش ده‌بینین که هه‌ژاری و بێ‌کاری و نایه‌کسانی بوونی هه‌یه.
عه‌له‌وی درێژه‌ی دا: ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی داهاتوودا خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان ئه‌م شتانه له‌به‌ر چاو بگرن. به ده‌یان جار دوامان کردووه که له‌گه‌ڵ ئێوه سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی پارێزگای کوردستان دانیشتنمان هه‌بێت، به‌ڵام گوێی پێنه‌دراوه.
نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه و دیوانده‌ره و کامیاران له مه‌جلیسی ئێران له کۆتاییدا وتی: سه‌باره‌ت به‌و دامه‌زراوه کاتییانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پارێزگای کوردستان ده‌بێت ئه‌مه ڕوون بکه‌مه‌وه که ته‌نیا ئه‌م پارێزگایه ماوه که ئه‌م فه‌رمانبه‌ره کاتیانه، گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یان له‌گه‌ڵ ببه‌سترێت، بۆچی وه‌ها ناداپهروهرییهک قبووڵ کراوه و تاکوو ئه‌مڕۆ، فه‌رمانبه‌رانی کاتی ئه‌م پاریزگایه کاروباره‌کانیان یه‌کلایی ناکرێته‌وه.
سه‌رچاوه: مێهر