تاريخ: ۱۳۹۶ سه شنبه ۵ دي ساعت ۱۸:۳۵ | بازدید: 3482 نظرات: 0 کد مطلب: 4930 |
وتووێژێکی که‌متر دیتراو لەگەڵ شاعیر و نووسەری کورد سەید نه‌جمه‌ددین ئه‌نیسی
پ: ئوستادی به‌ڕێز، کاک سه‌ید نه‌جمه‌ددین ئه‌نیسی، پێم خۆشه پرسیاره‌کانی خۆم له پرسیارێکی گشتی ڕا که "ژیانی تاکه‌که‌سی" جه‌نابتان ده‌گرێته‌وه ده‌ست پێبکه‌م. تکایه له‌و بواره‌دا له ڕێکه‌وت و شوێنی له‌دایکبوون ڕا، هه‌تا باسی خوالێخۆشبوان دایک و باوکی به‌ڕێزتان و لهوپاشی بواره‌کانی خوێندن و دامه‌زران و کار و چالاکییه‌کانتان له سه‌رده‌می ئیداری دا له ڕادیۆ تهلهیزوون، بۆمان بدوێن.
و: من ناوم سه‌ید نه‌جمه‌ددین کوڕی سه‌ید عه‌لی کوڕی سه‌ید محه‌مه‌دم و شۆره‌تم ئهنیسییه. له ساڵی 1325ی هه‌تاوی له مه‌هاباد له گه‌ڕه‌کی مه‌رحومی "وه‌فایی" له‌دایک بووم، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی چوومه مه‌دره‌سه و دیپڵۆمم وه‌رگرتووه و ماوه‌ی چوار ساڵێک له خوێندنگای ئایینی له خزمه‌ت خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی فه‌رهه‌نگ قورئانی پیرۆز و سه‌رف و نه‌حوی عه‌ڕه‌بیم تا موخته‌سه‌ر خوێندووه، پاشان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له ئیداره‌ی سه‌ددی مه‌هاباد دامه‌زراوم و ده‌ست به‌کار بووم، له ساڵی 1350ی هه‌تاوی له ڕادیۆ ته‌له‌یزوونی مه‌هاباد ده‌ست به‌کار بووم و خه‌ریکی نووسینی به‌رنامه‌کانی ڕدیۆ تهلهیزون بووم، وه‌کوو به‌رنامه‌ی خاووخێزان و ئێمه گوێگره‌کان و به‌رنامه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی به‌ناوی کۆلکه‌زێڕینه و "شاعران کرد" به زمانی فارسی و به‌رنامه‌کانی ڕۆژانی تایبه‌تی وه‌کوو "ده‌هه‌ی فه‌جر" و حه‌فته‌ی وه‌حده‌ت و جه‌ژنی مه‌ولوود و جه‌ژنی قوربان و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و ...
بۆ ماوه‌ی بیستودووساڵیش هه‌موو ڕۆژێ ساعه‌تی 3ی نیوه‌ڕۆ به‌رنامه‌ی کاروانی شێعر و گۆرانیم بڵاوکردۆته‌وه و هه‌رڕۆژه‌ی باسی مه‌به‌ستێکم کردووه و پێشه‌کی په‌خشانێکی ئهدیبانهم بۆ مه‌به‌سته‌کان نووسیوه و پاشان شێعری خۆم شاعیرانی کوردم له‌باره‌ی ئه‌م مه‌به‌سته‌وه خوێندۆته‌وه و مه‌به‌سته‌کان بریتی بوون، له خودا و ستایشی خودا، پێغه‌مبه‌ر(س.د) و ستایشی پێغه‌مبه‌ر، وه هه‌رڕۆژه‌ی به‌رنامه‌یه‌کم له‌باره‌ی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌دا نووسیوه و خوێندۆته‌وه، دڵ، ڕوح، عیشق، عیشقی حه‌قیقی، ئه‌وین، زولف و په‌رچه‌م، چاو، برۆ، ڕوخسار، لێو،کوڵمه، ماچ، فرمێسک، به‌هار، نه‌ورۆز، گوڵ، گوڵ و بولبول، شه‌م و په‌روانه، ئاوێنه، خاڵ، خۆشه‌ویستی، دڵداری، جوانی، مانگ و مانگه‌شه‌و، گه‌رده‌ن، کوتم کوتی"پرسیار و وڵام"، ساقی، ویسال، مه‌یگێڕ، مه‌یخانه، وه‌فایی و بێوه‌فایی، یۆسف و زوله‌یخا، شیرین و فه‌رهاد، و بێستوون، لاس و خه‌زاڵ، مهم و زین، له‌یلی و مه‌جنوون، خه‌ج و سیامه‌ند، به‌ژن و باڵا، مه‌ست و مه‌ستی، ناز و عیشوه، ده‌ردی دووری و جودایی، شێتی و شه‌یدایی، خدر و ئاوی ژیان، ئیبڕاهیمی ئه‌دهه‌م، شمشاڵ، میهر و وه‌فا، به‌هار و جوانیی سروشت، نیشتمان و نیشتمانپه‌روه‌ری، جوانیی و جه‌وانی، پاییز و خه‌زان، زستان و به‌فر، پیری، مه‌رگ، پیر و مورید، پیری ته‌ریقه‌ت و سۆفی، گوناح، شه‌و، ڕۆژ، گوڵزار و گوڵستان، ئاوی ژیان، په‌یمان و به‌ڵێن و په‌یمانشکێنی، چاڵی چه‌نه، زه‌نه‌خدان، بزه و پێکه‌نین، گریان، باران، نامه، سوبح"به‌یان"، ده‌ردی هیجران، خوداحافیزی و ماڵاوایی، خه‌و و خه‌ون، ڕاز و نیازی عاشقانه، خه‌لیل و ئاگر، جنێو، یۆسف و یاقووب، ڕوخسار، دایک، جێژن و جه‌ژنه‌پیرۆزه، ئه‌سکه‌نده‌ر و ئاوی ژیان، خه‌یاڵ، ژوان، گواره، عهتروگوڵ، شێعر و شاعیر، مه‌مک، نه‌ی و ناڵه‌ی نه‌ی، زیندان و زیندانی، غه‌زه‌ل، باده و بادهپهرهست، مه‌ست و مهیپهرهست، وه‌سیه‌تنامه، پیری موغان، نه‌ورۆز و ئاگری نه‌ورۆز، ڕه‌قیب، خانه‌قا، دوعا، ڕۆژی ئه‌له‌ست، کاغه‌ز و نامه، ده‌روێشم خه‌ون و خه‌یاڵ، پاڕانه‌وه، فیراق، به‌خت، ئاخ و داخ، سه‌بری ئه‌ییوب، شێخ و موڕشید،قاسید، قه‌فه‌س، سینه، موتریب، غه‌وسی به‌غدا، خانه‌قا، میحرابی برۆ، ئینتیزار، ده‌ردی جودایی، کێوی توور، دیدار، خۆزگه‌خواستن، شه‌یدایی، لاوی و گه‌نجی، یهدی به‌یزا، حۆروغیلمان، حه‌ریف، چین و ماچین، سووتان، ڕه‌ند و خه‌رابات و ئاشتی و شه‌م و شه‌مزین، زه‌مبیلفرۆش، عارف و عیرفان و ...
پ: ئوستاد پرسیاره‌که‌مان به پرسێکی سه‌ره‌کی درێژه پێده‌ده‌ین، ئه‌و گرینهگانهی له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوون به هۆی ئه‌وه‌ی که پا بنێنه مه‌یدانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره‌وه چ بوون و له‌که‌یه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه مه‌زنه‌تان له ژیانی خۆتاندا هه‌ڵێناوه، هه‌روه‌ها سرنجتان له‌سه‌ره‌تاوه پتر له‌وه بوو که ببن به شاعیرێک یان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چاوتان له کاری زانستی و لێکۆڵینه‌وه و گرداری بووه؟
و: هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوی و جه‌وانییه‌وه عه‌لاقه‌یه‌کی زۆرم به نووسین و کوتنی شێعر هه‌بوو، زۆرجار شێعرم ده‌نارد بۆ ڕادیۆی کرماشان و خوالێخۆشبوو شوکڕوڵڵا بابان ده‌یخوێنده‌وه له شێعری مه‌سنه‌وه‌ی و غه‌زه‌ل و پێنجینه، پاشان که ته‌مه‌نم بوو به بیست ساڵ هه‌ستم کرد به‌وه که کاری زانستی و لێکۆڵینه‌وه له کوردستان نه‌کراوه و ئه‌گه‌ر کرابێش زۆر به‌که‌می ، ئه‌مجار که‌وتمه سه‌رکاری لێکۆڵینه‌وه و کاری زانستی و جاروباریش شێعرم هه‌ر ده‌نووسی و ده‌ستم کرد به کۆکردنه‌وه‌ی دیوانه‌کان له چاپکراو و چاپنه‌کراو، به‌شی زۆری دیوانی شاعیرانمان چاپ نه‌کرابوون و ئه‌وه‌ی چاپیش کرابوون زۆر به غه‌ڵه‌ت و هه‌ڵه‌وپه‌ڵه به خه‌تێکی زۆر ناخۆش و ناسهحیح چاپ کرابوون.
پ: به‌گشتی باسی کاریگهرایهتی شێعر له‌سه‌ر ژیان و بیر و هزری خۆتان بفه‌رموون و به‌تایبه‌تی بفه‌رموون چ جۆره شێعرێک پتر کاریگهرایهتی له‌سه‌ر ئێوه هه‌بووه؟
و: شێعر به گشتی کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر ژیان و بیروهه‌ست و هۆش و هزری من بووه به تایبه‌ت غه‌زه‌ل.
پ: چۆنه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که شێعرێکی زۆرتان هه‌یه، هه‌تا هێستا دیوانی شێعرتان له‌خۆتان بڵاو نه‌کردۆته‌وه؟
پ: له دیوانی شێعره‌کانی خۆتاندا پتری شێعره‌کان و خاوه‌نی چتۆ ناوه‌رۆکێک و له بواری قالبدا هۆنینه‌وه‌یان له چ قالبگهلێکدا زۆرتر خوڵقاوه؟
و: له دیوانی شێعری خۆمدا شێعره‌کانم پتر ناوه‌رۆکی عیشقی و عیرفانی و کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، له زۆربه‌ی قالبهکاندا شێعرم کوتووه و دیوانه‌که‌م بریتییه له چامه و غه‌زه‌ل و پێنجینه و پێنج خشته‌کی و ته‌رجیعبه‌ندی عیرفانی و خوداناسی و ته‌رکیببه‌ند(دهستهبهسته) و مه‌سنه‌وی و دووبه‌یتی و چوارینه، به‌ڵام شاره‌زایی زۆرترم له غه‌زه‌لدا هه‌یه و نووسین و کوتنی غه‌زه‌لم له چه‌شنه‌کانی تری شێعری پێ خۆشتره، به‌تایبه‌ت غه‌زه‌لی عاشقانه و عارفانه و جاروبار له هه‌ندێ دێڕی غهزهلهکاندا ناوه‌رۆکی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان تێدایه.
پ: شێعره‌کانتان پتر به چ زاراوه‌یه‌کی زمانی کوردین؟ ئاخۆ جگه له‌و زاراوه‌یه به زاراوه‌ی تریش شێعرتان نووسیوه؟ یا به زمانی تر وه‌ک فارسی و...؟
و: شێعره‌کانم پتر به زاراوه‌ی سۆرانی موکریانین و جاروباریش غه‌زه‌لم به زمانی فارسی داناوه و یا تێهه‌ڵکێشم به کوردی و فارسی نووسیوه.
پ: له‌بواری پهخشاننووسیدا چالاکیتان هه‌بووه؟
و: له بواری پهخشاننووسیدا هه‌ر وه‌ک کوتم له به‌رنامه‌کانی شێعر و موسیقی‌دا پێشه‌کی په‌خشانێکی جوان و ئهدیبانهم سه‌باره‌ت به مه‌به‌سته‌کان ده‌نووسی و پاشان شێعری خۆم و شاعیرانی کوردم ده‌خوێنده‌وه، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی کۆنگره‌کاندا که بۆ شاعیرانی کوردیان داناوه وتارم نووسیوه و خوێندوومنه‌ته‌وه.
پ: له‌باره‌ی نازناو یان نازناوه شێعرییهکانتان بفه‌رموون.
و: له‌باره‌ی نازناوی شێعرییه‌وه به سێ نازناو شێعرم نووسیوه، لاوێن، به‌هار، شه‌یدا، نازناوی لاوێن خوالێخۆشبوو مامۆستا هێمنی ڕه‌حمه‌تی بۆی هه‌ڵبژاردبووم، به‌ڵام من ئه‌و نازناوه‌م په‌سه‌ند نه‌کرد و پێم خۆش نه‌بوو، هه‌ر به نازناوی "به‌هار" و "شه‌یدا" شێعرم نووسیوه، به‌ڵام له‌م چيند ساڵه‌ی دواییدا هه‌ر به یه‌کجاری نازناوی به‌هاریشم وه‌لاناو به نازناوی شه‌یدا شێعرم نووسیوه و زۆربه‌ی شێعره‌کانم نازناوی"شه‌یدا" یان تێدایه، شایانی باسه که "ئهمانوڵڵابهگی شه‌یدا"ش هه‌ر به‌و نازناوه شێعری نووسیوه واته"شه‌یدا".
پ: له سه‌ره‌تاوه هه‌تا هێستا به کورتی و به گشتی باسێک له پێوه‌ندی خۆتان له‌گه‌ڵ گۆڤاره‌کان و دنیای ڕۆژنامه‌وانی بکه‌ن، تکایه بفه‌رموون.
و: من هیچ کاتێ له‌گه‌ڵ هیچ کام له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان په‌یوه‌ندیم نه‌بووه و ته‌نیا ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر پارچه شێعرێک و باسێکم له‌سه‌ر شاعیر و عارفی پایه‌به‌رزی کورد خولێخۆشبوو "شێخ بابای مه‌هابادی" له گۆڤاری مه‌هاباد دا بڵاوکردۆته‌وه.
پ: ئاخۆ له بواری شێعر نووسیدا هه‌ر به‌رده‌وام شێعر ده‌نووسن؟ گه‌ر ئه‌و کاره ناکه‌ن هۆیه‌که‌ی چییه؟
و: به‌داخه‌وه ئێستا زۆر به‌که‌می شێعر ده‌نووسم، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که پتر خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه و کاری زانستیم.
پ: بیروڕاتان له‌سه‌ر شێعری ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت شێعری لاوه‌کانی کورده‌واری چییه؟ بڕواتان وایه شێعری کوردی به‌ره‌و کوێیه؟
و: به‌خته‌وه‌رانه ئه‌مڕۆ شاعیرانی گه‌وره و هه‌ڵکه‌وتوومان هه‌یه که به شێوه‌ی نوێ شێعر ده‌نووسن و نووسیویانه و مایه‌ی شانازی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌مانن وه‌کوو کامیل ژیر، غه‌ریب پشده‌ری، پیرباڵ مه‌حموود، جه‌ماڵ شارباژێڕی، کامه‌ران موکری، ساڵح دیلان، حه‌سیب قه‌ره‌داغی، شێرکۆ بێکه‌س و عه‌بدوڵڵا په‌شێو، به‌ڵام به‌داخه‌وه شێعری ئه‌مرۆی به‌شێک له لاوه‌کان زۆر کرچ و کاڵ و بێناوه‌رۆک و بێکێش سه‌روا و بێبایه‌خن و لاوه‌کان پێویسته حه‌ول بده‌ن خه‌ریکی خوێندن و خوێندنه‌وه بن و باسه‌واد و زانابن و له‌هه‌موو جۆر و بواره‌کانی شێعر و عه‌رووزدا شاره‌زایی په‌یدا بکه‌ن و شێعری کوردی به‌ره‌و شێعری جیهانی به‌رن.
پ: ئاخۆ به‌رهه‌مێکتان به ناوی ژیاننامه‌ی خۆتان نووسیوه؟
نه‌خێر تا ئێستا به‌رهه‌مێکم به‌ناوی ژیاننامه‌ی خۆم نه‌نووسیوه، به‌ڵام به‌ته‌مام له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌م کاره بکه‌م.
پ: چۆن بوو ده‌ستتان کرد به کاری کۆکردنه‌وه‌ی دیوانی شاعیرانی کورد؟ له چ تهمهنێکڕا؟ چۆنتان ئه‌و کاره کرد؟ و: له ته‌مه‌نی نۆزده بیست ساڵی دابووم، کاتێ دیوانی چاپکراوی شاعیرانی کوردم ده‌خوێنده‌وه ده‌مدی زۆربه‌یان به‌غه‌ڵه‌ت و هه‌ڵه چاپکراون و ژیاننامه و سه‌ره‌تایه‌کی پڕ له که‌موکوڕییان بۆ نووسراوه و به خهرابتهرین شێوه‌ش چاپکراون، بێجگه له‌وه‌ش دیوانی زۆربه‌ی شاعیران چاپ نه‌کراون، که‌وتمه ئه‌م بیره که ئه‌م دیوانانه به شێوه‌یه‌کی عیلمی و ئاکادیمی کارییان له‌سه‌ر بکه‌م و به‌بێ هه‌ڵه و ڕاست و دروست چاپیان بکه، هه‌روه‌ها ئه‌م دیوانانه‌ش که چاپ نه‌کراون له ئێران و ئێراق و تورکییه ده‌ستییان بخه‌م و کۆیان بکه‌مه‌وه و ڕێکوپێکیان بکه‌م و به چاپیان بگه‌یه‌نم و بۆ ئه‌م کاره‌ش زۆربه‌ی شاروئاواییهکانی کوردستان گه‌ڕاوم و به‌خته‌وه‌رانه به‌شی زۆری دیوانه چاپ نه‌کراوه‌کانم ده‌ست خستوون و کارم له‌سه‌ر کردوون و ئه‌گه‌ر خودا یارمه‌تیم بدا به چاپییان ده‌گه‌یه‌نم.
پ: په‌س ئه‌و کاره دژوارهتان له نۆزده ساڵییه‌وه ده‌ست پێکردووه؟
و: به‌ڵێ، کاری کۆکردنه‌وه‌ی شێعر و دیوانی شاعیانی کوردم له ته‌مه‌نی نۆزده بیست ساڵییه‌وه ده‌ست پێکردووه و ئێستاش که ته‌مه‌نم گه‌یوه‌ته 68 ساڵ خه‌ریکی ده‌ست خستن و کۆکردنهوهیانم.
پ: گرینگایه‌تی ساغکردنه‌وه و ته‌سحیحی شێعری شاعیرانی کورد پتر له هه‌رشت له چیدا ده‌بینن؟
و: گرینگایه‌تی ساغکردنه‌وه و ته‌سحیحی شێعری شاعیرانی کورد پتر له‌وه‌دا ده‌بینم که شێعری شاعیره‌کانمان به‌بێ غه‌ڵه‌ت و هه‌ڵه‌وپه‌ڵه و ڕاست و دروست ده‌که‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی کورده‌وه و شێعری هیچ شاعیرێکیش به‌هه‌ڵه و به‌نێوی شاعیرێکی تره‌وه چاپ ناکرێت.
پ: یه‌که‌م دیوان که کۆتان کرده‌وه و پێیدا هاتنه‌وه چ دیوانێک بوو؟ هه‌روه‌ها بفه‌رموون، چه‌ند دیوانتان هه‌تاکوو ئێستا کۆکردۆته‌وه و کاری زانستیتان له‌سه‌ر ئه‌نجام داون و له‌وانه چه‌ندیان به‌ناو بڵاوبوونه‌ته‌وه و که‌وتوونه به‌رده‌ست لایه‌نگرانه‌وه به‌گشتی و چه‌ندیان بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه و هۆیه‌که‌ی یا هۆیه‌کانی چییه؟
و: یه‌که‌م دیوان که کۆمکردۆته‌وه و پێیداهاتوومهوه دیوانی"حه‌ریق" بووه که بیست و دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر چاپه‌مه‌نی محه‌مه‌دی له شاری سه‌قز چاپی کردووه، هه‌روه‌ها تاکوو ئێستا سه‌دوبیست دیوانێکم له شاعیرانی کورد کۆکردۆته‌وه و کاری زانستیم له‌سه‌ر ئه‌نجام داون و له‌وانه ده‌یان له‌چاپ دراون و بڵاوکراونه‌ته‌وه و که‌وتوونه به‌رده‌ست خوێنده‌واران و لایه‌نگرانی شێعر و ئه‌ده‌بی کوردییهوهئهم ده دیوانه‌ش بریتین له 1. دیونی حه‌ریق 2. دیوانی شه‌هید یا چاوه‌ش 3. دیوانی شێخ ئیسماعیلی به‌رزه‌نجی4. دیوانی ئه‌حمه‌دی کۆر که سێ جار له‌لایه‌ن چاپه‌مه‌نی و ئینتیشاراتی محه‌مه‌دی سه‌قز چاپکراوه و ئێستاش به‌شێوه‌یه‌کی کامڵتر و جوانتر له‌لایه‌ن چاپه‌مه‌نی کوردستان له سنه له‌چاپ ده‌ردێ، شایانی باسه که دیوانی حه‌ریق جارێکیش له سوله‌یمانی چاپکراوه.5. دیوانی شێخ نه‌جمه‌دین"سابیری" 6. دیوانی شێخ حه‌سه‌نی شاهۆ 7. دیوانی حه‌مدی به‌گی ساحیبقڕان8. دیوانی زێوه‌ر9. دیوانی ئه‌سیری10. دیوانی ئه‌حمه‌د موختاربه‌گی جاف، ئه‌م سهدوده (110) دیوانه‌ی تریش به‌خته‌وه‌رانه کاره‌کانیان ته‌واو بووه و به هومێدی خودا و پێغه‌مبه‌ر به‌م زووانه ئه‌گه‌ر خودا یاربێ ده‌یانخه‌مه ژێر چاپه‌وه و ده‌که‌ونه ده‌ست خوێنده‌واران و لایه‌نگرانی شێعر و ئه‌ده‌بی کوردیییهوه، هۆی چاپ نه‌بوونی ئه‌م دیوانانه‌ش زۆرتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ ئێمکاناتی و به‌تایبه‌ت بێ ئیمکاناتی ماڵی.
پ: گه‌ر ده‌گونجێ تکایه هێندێک له بواری شێواز و ستایلی کاری کۆکردنه‌وه و پێداهاتنه‌وه و کاری زانستی کردن له‌سه‌ر دیوانێکی شێعری به‌لای خۆتانه‌وه بۆمان بدوێن.
و: له‌هه‌ر دیوانێکدا به‌تایبه‌ت دیوانی شاعیره کلاسیکییه‌کان، به‌ته‌رتیب چامه(قه‌سیده) و غه‌زه‌ل و پێنجینه و پێنجخشته‌کی و ته‌رجیعبه‌ند(دهستهبهسته) و مه‌سنه‌وی و چوارینه و تاکهکانم به ڕێنووس و ئیملای کوردی ئه‌مڕۆ نووسیوه‌ته‌وه و پاشان له سه‌ره‌تادا ژیاننامه‌ی شاعیره‌که‌م به دوور‌و درێژی نووسیوه و نه‌قد ته‌حلیل و "لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌یه‌کی" ته‌واوم له‌سه‌ر شێعره‌کانی نووسیوه له‌گه‌ڵ نموونه‌ی شێعره‌کانی، وێنه‌ی شاعیرهکهشم بۆ یادگار له دیوانهکهیدا داناوه و له‌ژێر وێنه‌کانیش شێعرێکی شاعیره‌که‌م له‌باره‌ی وێنه‌که‌یه‌وه و نووسیوه و به‌جوانترین شێوه به‌بێ هه‌ڵه تایپم کردووه و ئاماده‌م کردووه بۆ چاپکردن.
پ: به‌شێکی گرینگ له تێکۆشانه‌کانی جه‌نابت وه‌ک ئێمه ئاگادار بین کاری فه‌رهه‌نگ نووسی بووه، گه‌ر بلوێ له‌و بابهتهوهش هێندێکمان ئاگاداری پێبده‌ن.
و: من تا ئێستا دوو فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌م نووسیوه یه‌کێکیان "فه‌رهه‌نگی شاعیرانی کورد" له پێنج جڵددا به پێی حروفی ئه‌بجه‌د وه‌ک ئاوات، ئارام، ئاواره، ئاهی، ئه‌ده‌ب، ئه‌دیب، ئه‌هوه‌ن ئه‌حمه‌د، ئه‌سه‌د، بابا، شێخ بابا، بێکه‌س، بابه و هتد. له‌و فه‌رهه‌نگه‌دا له‌پێشدا ژیاننامه‌ی شاعیره‌که‌م له ده دوازده دێڕێک‌دا نووسیوه و پێنج دێڕێکیشم له بابه‌ت شێوه و شێوازی شێعره‌کانییه‌وه نووسیوه و پاشان دوو نموونه له شێعره‌کانیم نووسیوه. فه‌رهه‌نگی دووه‌مم فه‌رهه‌نگێکه به‌ناوی "شێعر و په‌ندی پێشینیان" ئه‌ویشم به‌پێی حروفی ئه‌بجه‌د نووسیوه، له(ئا) وه بۆ (ئهلف) و بۆ (ب) و (پ) و (ت) و تا ئاخر، له هه‌ر پیت و حهرفێکدا له‌وانه‌یه سه‌د تا سه‌دوپه‌نجا شێعری تێدابێ و له هه‌ر تاکه شێعرێکیشدا په‌ندێکی پێشینیانی تێدا گونجاوه و ئه‌و فهرههنگهش جڵدێکی گه‌وره ده‌بێ که نموونه‌که‌ی به‌و شێوازه‌یه:
"به‌یه‌ک ده‌ست نادرێ چه‌پڵه" له ته‌پڵی سه‌رم و سینگی ده‌ف |
| ئه‌وه‌ی به‌زمی منی شێواندووه بێ ده‌ستییه خه‌ڵکه |
"ئاشکرا بانگی محه‌مه‌دی خۆشه" گه‌ر بیدا بیلال |
| من له ریسوایانی عه‌شقم بانگی بێ په‌رده ئه‌که‌م |
له په‌ندی پێشینیاندا "به‌یه‌ک ده‌ست چه‌پڵه لێنادرێ" یا ده‌ڵێ "بانگی محه‌مه‌دی به ئاشکرا خۆشه" که ئه‌م دوو شێعره ئه‌م دوو په‌نده‌ی له‌خۆ گرتووه.
پ: با باسه‌که بێنینه سه‌ر لایه‌نێکی یه‌کجار گرینگی دیکه‌ی زه‌حمه‌ته‌کانی ئێوه، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و ده‌سته باڵایه‌ی که له مه‌یدانی شێعر و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی فۆلکلۆری کوردی هاتانه. گه‌ر ده‌کرێ به‌گشتی له‌و به‌شه‌ی کاره‌کانتان بۆمان بدوێن.
و: من هه‌ر له ده‌ورانی جه‌وانییه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوکی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم خوالێخۆشبوو سه‌ید عه‌لی ئه‌نیسی ده‌نگی خۆش‌بوو وه زۆربه‌ی به‌یته‌کانیش له یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و ده‌نگخۆشترین به‌یتبێژانی کورد واته کاک "ئه‌حمه‌دی کاڕه‌سووی" فێرببوو، عه‌لاقه‌م به‌و بهیتانهپهیدا کرد، ئه‌و کاتی له کوردستانی خۆماندا که‌س نه‌یده‌زانی به‌یت چییه و پێیان وابوو ئه‌وه‌ش خۆی حیکایه‌ته، جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی به‌یتبێژانی کورد وه‌ک خوالێخۆشبووان "هه‌باسه خڕه‌ی کامه‌م" و "حوسێن که‌نیله" و "ڕه‌سووڵ باڵه‌کی"، "سۆفی ڕه‌حیمی به‌یره‌م" و "محه‌مه‌دی خاڵه‌ی" و "محه‌مه‌دی به‌یتان" و "کوێخا عه‌بدوڵڵای ده‌رماناوێ" و "عه‌لی که‌ردار" و "مه‌حمه‌ڵ" و "کاک خدری ساڵح جوامێر" و "کاکهسوار ئاغای جه‌نگه‌ڵی" و "کاک مامه‌ندی جه‌نگه‌ڵی" و "فه‌قێ عه‌وڵای کاوڵان" و "سه‌ید فه‌تاحی کامهمی" و "کاک خدری تووان" و زۆر بهیتبێژانم تریش هاموشۆی ماڵی ئێمه‌یان ده‌کرد، من زۆری ئه‌و به‌یتانه‌م به زه‌بتی سه‌وت تۆمار کردوون و وێنه‌ی بهیتىێژانم کێشاون و ژیاننامهیانم نووسیون و بهیتهکانم هێناوه‌ته سه‌ر کاغه‌ز و تایپم کردوون و ئاماده‌ی چاپم کردوون، ئه‌و به‌یتانه‌ش بریتین له 1. مهم و زین 2. لاس و خه‌زاڵ 3. شێخ فه‌رخ و خاتوون ئه‌ستی4. مێهر و وه‌فا5. به‌یتی حه‌ته‌م6. به‌یتی محه‌مه‌د حه‌نیفه7. عه‌بدولڕه‌حمان 8. ناسروماڵماڵ 9. مه‌حمه‌ڵ و برایمی ده‌شتیان10. برایمۆک11. ئاوڕهحمانپاشا12. به‌یتی هه‌مزاغا و باپیرئاغا13. دمدم 14. خه‌ج و سیامه‌ند 15. سه‌یده‌وان 16. کاکه‌میر و کاکه‌شێخ 17. سه‌عید و میرسێوهدین18. له‌شکری،19. خه‌لیل پاشا، 20. به‌یتی جووله‌کان، 21. ئهمهرپاشا،22. سه‌نجه‌رخان،23. سێوه‌خان، 24. شێخ مه‌ند و شێخ ڕه‌ش،25. به‌یتی دووبرالان، 26. خوز و کانه‌بی، 27. خواز و نه‌عمان،28. ئه‌حمه‌دی شه‌نگ 29. شه‌م و شه‌مزین، 30. به‌یتی ئه‌شکه‌وتی گه‌وهه‌ر 31. زه‌مبیل فرۆش، بۆ هه‌رکام له‌م به‌یتانه سهرهتایهکیشم له‌بابه‌ت به‌یت چییه و چه‌ند جۆرن و چۆن په‌یدابوون و گرینگایه‌تی ئه‌م به‌یتانه چییه نووسیوه و له خودای گه‌وره و مه‌زن داوا ده‌که‌م یارمه‌تیم بدا بۆئه‌وه‌ی بتوانم له داهاتوودا ئه‌وانه‌ش به‌چاپ بگه‌یه‌نم.
پ: ئوستاد گه‌ر ده‌کرێ به‌گشتی باسێکمان له‌سه‌ر حیکایه‌ت و ئه‌فسانه و حیکایه‌تخوانی و حیکایه‌ت خوانهگهورهکانی قه‌دیمی مه‌هاباد و کوردستان و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی حیکایه‌تخوانی بۆ بفه‌رموون له کۆندا.
له‌بابه‌ت حیکایه‌ت و ئه‌فسانه‌ی کوردییه‌وه له کوردستانی خۆمان زۆر حیکایه‌تبێژی گه‌وره و به‌ناوبانگمان بوون وه‌کوو "میرزا عه‌بدوڵڵای حیکایه‌تخوان" که ساڵه‌ها له قاوه‌خانه‌ی خوالێخۆشبوو " قادرهسێڵه" حیکایه‌تی ده‌کرد، هه‌روه‌ها حیکایه‌تخوانی به‌ناوبانگ "مام ئه‌حمه‌دی لوتفی" که له قاوه‌خانه‌ی ئێمه حیکایه‌تی ده‌کرد، شایانی باسه ئه‌وکات قاوه‌خانه‌ی باوکم ڕووبه‌ڕووی کتێب فرۆشی سه‌یدیان بوو، شه‌وانی زستان هه‌تا زستان ته‌واو ده‌بوو مام ئه‌حمه‌د و میرزا عه‌بدوڵڵا له هه‌ر دوو قاوه‌خانه حیکایهتییان ده‌کرد، هه‌روه‌ها مه‌رحوومی "عه‌زیز قوڵی به‌گ" له یه‌کێک له قاوه‌خانه‌کانی سه‌ربه‌رداش حیکایه‌تی شانامه و ئه‌سکه‌نده‌رنامه‌ی ده‌کرد هه‌روه‌ها "میرزا عه‌بدولخاله‌قی خالهقزاده" ی خوالێخۆشبووش ماوه‌یه‌ک له قاوه‌خانه‌کان حیکایه‌تی ده‌کرد، دیاره له شاره‌کانی وه‌کوو سه‌قز و سنه‌ش ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حیکایه‌تخوان زۆربوون شایانی باسه کابرایه‌ک به‌نێوی" کاک محه‌مه‌د" که خه‌ڵکی گوندی "کیتکه" بوو وه بیست ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ماڵی هاتبوو بۆ مه‌هاباد حیکایه‌تخوانێکی نێوبه‌ده‌ره‌وه و به‌ناوبانگ بوو، وه حیکایه‌تێکی یه‌کجار زۆری ده‌زانی و زۆر جار له کچ و کوڕه‌کانی خۆی ده‌پاڕاوه و ده‌یگوت: هه‌تا نه‌مردووم به شریت و نه‌وار ئه‌و به‌یتانه‌م تۆمار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پاشه‌ڕۆژ بمێننه‌وه و نهیانبهم بۆ بن گڵ کاتێ مردم. دیاره زۆربه‌ی ئه‌و حیکایه‌تانه‌ش به‌شێک له مێژووی کوردستان و کورده‌وارین و پێوئسته بنووسرێنه‌وه و نه‌فه‌وتێن، شایانی باسه په‌نجا شێست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حیکایه‌تخوان له زۆربه‌ی شار و ئاوایییهکان بوون و شه‌وانه حیکایه‌تیان بۆ خه‌ڵکه‌که ده‌کرد.
پ: ئه‌رکی ئه‌وڕۆییه‌کان له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سامانه پڕبایه‌خ و نهتهوهیییه به‌بڕوای ئێوه چییه؟
و: پێویسته لاوان و گه‌نجانی ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی عه‌لاقه‌یان به شێعر و ئه‌ده‌ب و فۆلکلۆری کوردییه ئه‌م به‌یت و حیکایه‌ته فۆلکلۆرییانه که سامانی کورده‌وارین کۆیان بکه‌ن و به‌م جۆره خزمه‌تێک به گه‌ل و وڵاته‌که‌مان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وه‌ییمان ساماندارتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن و له‌و باره‌وه هیچ کهمتهرهخهمییهک نه‌نوێنن.
پ: ئوستاد پێم خۆشه بزانم تا ئێستا به گشتی چه‌ند کتێبتان له‌بابه‌ت فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و فۆکلۆر و مێژووی کوردییه‌وه نووسیوه؟ هه‌ڵبه‌ت گه‌ر که‌مێک به‌وردی نێوی کتێبه‌کانیشمان بۆ بفه‌رموون سپاسگوزار ده‌بین.
و: من تا ئێستا ئه‌م کتێبانه‌م لهبهبات فه‌رهه‌نگ و مێژووی کورده‌وه نووسیوه. 1. فه‌رهه‌نگی شاعیرانی کورد پێنج جڵد، 2. ناودارانی کورد پێنج جڵد، 3. فه‌رهه‌نگی په‌ندی پێشینیان یه‌ک جڵد، 4. فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی خواناسی عیرفانی یه‌ک جڵد، 5. قوڕئان و حه‌دیس له شێعری کوردی‌دا دووجڵد، 6. ژنه‌شاعیره کورده‌کان یه‌ک جڵد، 7. شاعیرانی نوێخوازی کورد یه‌ک جڵد، 8. ئاوێنه‌ی مه‌هاباد (مێژووی مه‌هاباد)پێنج جڵد، 9. شاعیرانی خواناسی کورد"شاعیرانی عارفی کورد" دوو جڵد،10. لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دیوانی شاعیرانی کورد سه‌توبیست جڵد(سه‌رجه‌می دیوان) 11. زه‌مبیل فرۆش یه‌ک جڵد، 12. خه‌ییام لێکۆڵینه‌وه‌ی و لێکدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی خه‌یام 13. لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌یته کوردییه‌کان سی جڵد 14. شاعیرانی مه‌هاباد یا شاعیرانی موکریان پێنج جڵد، 15. دیوانی شێعری لاس و خه‌زاڵ یه‌ک جڵد، 16. دیوانی شێعری دمدم یه‌ک جڵد 17. فه‌قێ ئه‌حمه‌دی دارشمانه(شیعر)، 19. غه‌زه‌ل و غه‌زه‌لی کوردی یه‌ک جڵد. 20 داشۆڕین له شێعری کوردی‌دا یه‌ک جڵد.
پ: وێڕای ڕێز و پێ‌زانین له‌وه‌ی که کات و زه‌مانتان پێداین، له کۆتایی دا گه‌ر وتهیهکیترتان هه‌یه که پێتان خۆشه ئاماژه‌ی پێبکه‌ن، بیفه‌رموون و هه‌روه‌ها پێمان خۆشه گه‌ر ئیمکانی هه‌بێ شێعرێکی خۆتان و نموونه‌یه‌ک له بابه‌تی شاعیرانی مه‌هاباد یا موکریان وه‌ک دیاری پێشکێش به ئێمه و خوێنه‌رانی گۆڤاری به‌رهه‌م بکه‌ن.
و: بۆ شێعر و باباته‌که باشه به‌چاوان پارچه هه‌ڵبه‌ستێکی خۆم که ئی سه‌رده‌می گه‌نجێتی منه و هه‌روه‌ها بابه‌تێک له‌سه‌ر یه‌کێک له شاعیرانی موکریان له کتێبی "فه‌رهه‌نگی شاعیرانی مه‌هاباد" ، وه‌ک دیاری پێشکێشتانی ده‌که‌م به‌ڵام له بابه‌ت وته‌ی کۆتایی هیوادارم لاوان و گه‌نجانی ئه‌مڕۆی شاره‌که‌مان و وڵاته‌که‌مان بخوێنن و باسه‌واد و زانابن و ئه‌وانه‌ی عه‌لاقه‌یان به وێژه و ئه‌ده‌بی کوردییه خه‌ریکی موتاڵا و لێکۆڵینه‌وه و کاری زانستی بن و عومر و ژیانی خۆیان له‌پێناو به‌ختیار و سه‌رکه‌وتنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌یاندا به‌خت بکه‌ن و ژیانی خۆیان به نه‌خوێنده‌واری و نائاگایی سه‌رف نه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵ به خۆشی و خۆشبه‌ختی و سه‌رکه‌وتن و کوڵنه‌دان ژیانیان ڕابوێرن و هه‌ر کامه‌ران و به‌ختیار و سه‌رکه‌وتوو و گه‌ش بین بن سه‌باره‌ت به ژیان و داهاتووی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌یان و خۆیان، ئینشاڵڵا خوا یارمه‌تیده‌ریان بێ.
پ : سپاس هیودارین هه‌میشه ته‌ندروست بن و سێبه‌رتان به‌رده‌وام بێ.
و: سپاس بۆ ئێوه‌ش.
سەرچاره: گۆڤاری بەرههم