تاريخ: ۱۳۹۴ سه شنبه ۲۲ دي ساعت ۱۹:۱۰ بازدید: 1310      نظرات: 0      کد مطلب: 1478

فیلمێکی کوردی چووه‌ ڕیزی ۵ فیلمی یه‌که‌می ئۆسکار


فیلمی نه‌چیروانی خراپ له‌ ده‌رهێنانی سه‌هیم عومه‌ر خه‌ڵیفه‌ له‌ ریزی پێنج فیلمی یه‌که‌می وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسکاردا ناوی ده‌رچوو.

به‌ ڕاپۆرتی هاژه و به گێڕانه‌وه‌ له مێهر، سه‌هیم عومه‌ر خه‌ڵیفه‌ له‌مباره‌وه‌ وتی: به‌ پێی ئاماری ئۆسکاری ۲۰۱۶ی ئه‌مساڵ زیاتر له‌ ۳۵۰۰۰ هه‌زار کورته‌ فیلم بۆ ئۆسکاری ۲۰۱۶ به‌شداریان کردووه‌ له‌ له‌م نێوانه‌دا فیلمه‌که‌ی من وه‌ک ده‌ فیلمی به‌شدار بوو له‌ ئۆسکاردا هه‌ڵبژێردرا.

ئه‌و درێژه‌ی دا: ئه‌مڕۆ ناتالی کۆژێن، وته‌بێژی ئاکادیمیای هونه‌ری وێنه‌ و سینمای هالڤوود پێیان ڕاگه‌یاندووم که‌ ناوی نه‌چیرڤانی خراپ له‌ نێو ۵ کورته‌ فیلمی یه‌که‌می ئۆسکاری ۲۰۱۶دا هاتووه‌ و ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ئۆسکاری زۆره‌.

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ له‌ درێژه‌دا وتی: حه‌قێقه‌ت گه‌ر فیمه‌که‌ی من ئۆسکار بباته‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین به‌خته‌وه‌رییه‌، به‌ڵام گه‌ریش به‌ پله‌ی یه‌که‌م له‌ نێوان ۵ کورته‌ فیلمی باشی ۲۰۱۶ ده‌رنه‌چێت، ئه‌وه‌ هه‌ر من به‌خته‌وه‌رم که‌ به‌ڕاستی له‌ نێو ۳۵ هه‌زار کورته‌ فیلمی به‌شدار بوو بۆ ۲۰۱۶ فیلمه‌که‌ی من تاکوو پله‌ی کۆتایی کێبه‌رکێی ئۆسکاری ۲۰۱۶ سه‌رکه‌وت.

شایانی باسه‌ که‌ ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ۲۰۱۶ ڕۆژی پێج شه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ (۱۴ی ژانڤیه‌) کاتژمێر ۵ و نیوی ئێواره‌ له‌ هۆڵی شانۆی سامۆئل گۆڵده‌ن له‌ شاری بێڤرڵی هێڵز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م کورته‌ فیلمه‌ تاکوو ئێستا ده‌یان خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌ده‌ست هێناوه‌ و به ‌یه‌کێک له‌ فیلمه‌ به‌هێزه‌کانی هشتاوهه‌شته‌مین خولی ئۆسکاری کورته‌ فیلمی هالیڤوود دێته‌ ئه‌ژمار.

سەهیم عومەر خەڵیفە، خەڵكی شارۆچکەی زاخۆیە و دانیشتووی وڵاتی بەلژیکایە، هەر لەو وڵاتە بڕوانامەی ماستەری لە سینەمادا بە دەستهێناوە و یه‌که‌م سینماکاری کورده‌ که‌ به‌ دوو کورته‌ فیلمه‌وه‌ بۆ دووهه‌مین جار و له‌ دوای یه‌ک بۆ فستیڤاڵی نێونه‌توه‌یی ئۆسکار هه‌ڵده‌بژێردرێت.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد