تاريخ: ۱۳۹۴ دوشنبه ۲۸ دي ساعت ۱۸:۵۲ بازدید: 1287      نظرات: 0      کد مطلب: 1471

ئه‌نگێلا مێركڵ‌ لێدوانێكی‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ كورده‌وه‌ ده‌دات‌


ئه‌نگێلا مێركڵ‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا ڕێگه‌یه‌كی‌ درێژی‌ له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ كێشه‌ی‌ كورد و ئازادیی ڕۆژنامه‌نووسی‌ چاره‌سه‌ر بكات.

به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هاژه و به گێڕانه‌وه‌ی له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌نگێلا مێركڵ‌ ڕاوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی‌ داهاتوو وڵاتانی‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ تاوتوێكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ به‌ ئه‌ندامبوونی‌ توركیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆده‌بنه‌وه‌ و مه‌رجی‌ سه‌ره‌كییش بۆ توركیا چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ كورد و ئازادیی ڕۆژنامه‌وانییه‌ له‌و وڵاته‌دا. له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا كه‌ ئایا توركیا له‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵی‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتییه‌كه‌، مێركڵ‌ ڕایگه‌یاند، توركیا ڕێگه‌یه‌كی‌ درێژی‌ له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ توركیا كێشه‌ی‌ كورد له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بكات و ده‌ست بكاته‌وه‌ به‌ قۆناغی‌ ئاشتی‌ له‌گه‌ڵ‌ كورده‌كان.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد