تاريخ: ۱۳۹۴ سه شنبه ۲۹ دي ساعت ۱۸:۴۳ بازدید: 255      نظرات: 0      کد مطلب: 1468

ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر ژنه‌ په‌نابه‌ره‌كان


رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌تازه‌ترین راپۆرتی خۆیدا له‌سه‌ر ژنانی په‌نابه‌ر، ئاشكرایكردوه‌، له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كان و به‌شێك له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ناوچه‌كانی یونان و بالكان و هه‌روه‌ها له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته‌ سه‌ر ژنان و كچان. 

تیرانا حه‌سه‌ن نوێنه‌ری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، دوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 40 ژنی په‌نابه‌ر، بۆمان روونبووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ی كه‌په‌ناپه‌ران له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و یونان و ناوچه‌كانی به‌ڵكان ده‌چن بۆ وڵاتانی تری ئه‌وروپا ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرێته‌ سه‌ر . 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، به‌شێك له‌كاتی چوونه‌ ناو به‌له‌م و تێپه‌ڕبوون به‌ناو ئاوه‌كاندا له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته‌سه‌ر .

تیرانا باسیله‌وه‌شكردوه‌، هه‌روه‌ها به‌شێكیان له‌وكاتانه‌ی كه‌ ده‌چنه‌ ناو كه‌مپه‌كانه‌وه‌و كارده‌كه‌ن ، له‌كاتی شۆردن و پاككردنه‌وه‌ی جێگه‌كاندا له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانه‌وه‌ ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته‌ سه‌ر و چه‌ندین رووداوی له‌و شێوه‌یه‌ تۆماركراوه‌. 

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ناو كه‌مپه‌كانی ئه‌ڵمانیا چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ تۆماركراوه‌و ژنان قوربانی یه‌كه‌می رووداوه‌كانن.

 

سه‌رچاوه‌: چاودێر



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد