تاريخ: ۱۳۹۴ پنج شنبه ۱ بهمن ساعت ۱:۳ بازدید: 1203      نظرات: 0      کد مطلب: 1467

خێزانێكی كورد له‌سه‌ر سفره‌ی نانخواردن له لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیا شه‌هید کران


به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری هاژه و به گێڕانه‌وه‌ له ئاژانسه‌كانی تورکیا، خێزانێكی كورد له‌شارۆچكه‌ی سوری سه‌ربه‌ پارێزگای ئامه‌د، له‌كاتی نانخواردندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیاوه‌ به‌رۆكێت شه‌هیدكراون . 

ئاژانسه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌بیانووی هه‌بوونی ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه‌ له‌ناو ماڵه‌كه‌ به‌بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ رۆكێتێكیان گرتووه‌ هۆڵی خانووه‌كه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ له‌سه‌ر سفره‌ی نانخواردن شه‌هیدبوون . 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ كه‌سێكی چه‌كدارو ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ له‌ناو ماڵه‌كه‌دا نه‌بووه‌ . 

ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ مانگه‌ سوپای توركیا ئه‌وه‌ی هێزی خۆی بێت به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی كوردستان ژن و منداڵ به‌كارهێناوه‌و ده‌یان هاووڵاتی بێتاوانی كوردی شه‌هیدكردوه‌.



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد