تاريخ: ۱۳۹۴ پنج شنبه ۸ بهمن ساعت ۰:۴۰ | بازدید: 1437 نظرات: 0 کد مطلب: 1458 |
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری هاژه ڕۆژی پێنج شه‌ممه 8ی ڕێبه‌ندان هێندێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی به‌توانای کورد مامۆستا قادر ئوستاد ئیبڕاهیمی ناسراو به "قاله شین"یان کرد.
له‌م دیداره‌دا که له ماڵه ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێک هاتبوو، ئه‌ندامان وێڕای به‌رز نرخاندنی هونه‌ر و خزمه‌تی ئه‌و به‌ڕێزه له ماوه‌ی ژیانیدا هیوای چاک بوونه‌وه و له‌ش ساغیان بۆ خواست.
مامۆستا قاله‌شین له‌دایک بووی ساڵی 1307ی هه‌تاوی له خه‌لیفانی مه‌هاباده، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه ده‌ستی به گۆرانی وتن و به‌یت و حه‌یران کردووه، ئه‌م هونه‌ره لای ئه‌و هێنده به‌رز و پیرۆز بووه که هیچ کات به پاره نه‌یفرۆشتووه و ئه‌و جۆری خۆی باسی کردووه به سه‌ر که‌سی هه‌ڵنه‌کوتووه.
که‌ریم مه‌رزینگ، ئه‌حمه‌د کاڕه‌سووی، حوسێنی مه‌حموود شه‌شه و ئه‌حمه‌د که‌پۆسوور چه‌ند مامۆستای ئه‌و به هه‌ژمار دێن. له ساڵی 1340ی هه‌تاوییه‌وه نیشته‌جێی شاری مه‌هاباد بووه و له زۆربه‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی تایبه‌ت به به‌یت و حه‌یران به‌شداری بووه و خۆی یه‌کێک له‌و که‌سانه بووه به‌یتی داناوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئێستا ماوه‌ی دوو ساڵه به هۆی نه‌خۆشی له ماڵه‌که‌یدا نیشته‌جێیه و ناتوانێ قسه بکات.
سه‌رچاوه‌ی ژیاننامه: فه‌رهه‌نگی ئاوایی‌یه‌کانی مه‌هاباد/ نووسراوه‌ی هه‌رمان وه‌تمانی و زانکۆ خه‌لیفه 1388/ ئینتشاڕاتی هه‌مایش دانیش/ تاران