تاريخ: ۱۳۹۴ پنج شنبه ۱۵ بهمن ساعت ۰:۱۰ بازدید: 137      نظرات: 0      کد مطلب: 1453

کۆتایی کێبه‌رکێی کایه‌ی جۆرابین له شاری مه‌هاباد و ڕاگه‌یاندنی براوه‌کان


چالاک کورده

کێبه‌رکێی جۆرابێن ۱۰ی ڕێبه‌ندان به به‌شداری 48 تیم له شاری مه‌هاباد ده‌ستی پێکرد و تا ڕێکه‌وتی۱۳ڕێبه‌ندان درێژه‌ی هه‌بوو.

له‌م کێبه‌رکێیانه‌دا 48 تیم له شاره‌کانی مه‌هاباد، پیرانشار، نه‌غه‌ده، شنۆ، بۆکان به‌شدار بوون که له کۆتاییدا تیمی سه‌رداری بۆکان به به‌شداری ڕزگار تورابی، سه‌ید ڕه‌شید به‌رزه‌نجه، ئه‌بووبه‌کر مه‌ردانی و عه‌لی غوڵامی توانی پله‌ی یه‌که‌م و تیمی مه‌هاباد به به‌شداری جه‌ماڵ ئاراسته، ئه‌نوه‌ر ئاخریان، زاهیر مسته‌فانیژاد و سه‌ید کامیل تاهیری توانی پله‌ی دووه‌م بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. تیمه‌کانی چۆمی مه‌جیدخان و داشبه‌ند به یه‌که‌وه سێیه‌م هاتنه‌وه.

خه‌ڵاتی تیمی یه‌که‌م مازووی زێر و میداڵی زێر و هه‌ر یاریزان ده‌ستێک پارچه‌ی که‌واپاتۆل؛ خه‌ڵاتی تیمی دووه‌م مازووی زێو و میداڵی زێر و هه‌ر یاریزانه‌ی ده‌ستێک پارچه‌ی که‌واپاتۆل و تیمی سێیه‌م مازوی برۆنز و میداڵی زێر و هه‌ر یاریزانه‌ی ده‌ستێک پارچه‌ی که‌واپاتۆڵ.

له کۆتاییدا له لایه‌ن شووڕای شار و شاره‌داری مه‌هاباد و هێیه‌تی کایه‌کانی خۆماڵی لۆحێکی ڕێزلێنان پێشکه‌ش به براوه‌کان و به‌رێوه‌به‌زانی ئه‌م کێبه‌رکێیانه کرا.

وێنه‌کان: بێهرووز جولفایی ئازه‌ر



برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد