تاريخ: ۱۳۹۶ جمعه ۳۱ شهريور ساعت ۱۲:۱۲ | بازدید: 2079 نظرات: 0 کد مطلب: 4578 |
بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە، ژمارەی 197ی گۆڤاری مەهاباد چاپ و کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
مودیر مەسئوول لە سەروتاری ئەم ژمارەیە "خووی زۆرداری و قەیرانی کۆمەڵگا" بە سەردێڕ دادهمەزرێنێ و لە درێژەدا شڕۆڤەی دەکات.
ئەحمەد بەحری ئاکار و کردەوەکانی مڕۆڤ بە ژیانگەی دەورەبەری دەبەستێتەوە. ناوبراو کێشەکانی دەروونی لەگەڵ کەش و هەوای ڕاهێنان و پەروەردە کردنی مڕۆڤ گرێدەدا.
مودیر مەسئول لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەیدا ئیختلالاتی "غەیرەکۆمەڵایەتی" و "دژە کۆمەڵایەتی" لە دەرەنجامی خوو و خدەی زۆرداری ناو دەبات و دەڵێت: "ئەوانەی دوچاری ئیختلالاتی غەیرەکۆمەڵایەتین، شوێنێکی یەکجار بەرفراوانی سەلبی لە سەر کۆمەڵگا دادەنێن."
لە بەشێکی دیکەی ئەو نووسراوەیە لە نێو میللەتانی چەوساوه و تەحقیرکراودا نوخبە و تێکۆشەران لەگەڵ دوو گوشاری هاوشانی حکومەتی و لایەنی نێوخۆیی بەرەوڕوون.
بەحری نهبوونی ئەمنییەتی ڕەوانی بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگای خۆیان تێدەکۆشن لە گەورەترین زیانەکانی میللەتی تەحقیرکراو ناوزەد دەکات. ناوبراو لە کەش و هەوای "قەیرانی کۆمەڵگا" و "خووی زۆرداری" دوو لایەنی "تێکۆشەرانێک کە بەرژەوەندی گشتیی کۆمەڵگایان بە ڕێچکەی ژیانی خۆیان هەڵبژاردووە" و "حکومەت کە دەبێ بۆ ئاهونی کۆمەڵگا تێبکۆشێ و نابێ سیاسەتی تەحقیری گشتی بگرێتە بەر" ئەرکییان وە ئەستۆ دەنێت. وێنەی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە لە وێنەیەکی کوردانی سەدەی 19 پێکهاتووە.
وتارەکانی ئەم ژمارەیەی گۆڤاری مەهاباد لە 15 وتاری کوردی و 9 وتاری فارسی پێکهاتووە کە لە سەر سەکۆی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئەدەبی دەوەستنەوە. وتارە کوردییەکان بریتین لە:
خووی زۆرداری و قەیرانی کۆمەڵگا / مودیر مەسئوول
هێژمۆنیی هونەری چوارەم / محەممەد ئەدیبی
حورمەتولملووک، ..... / نەسرین جەعفەری _ ئەحمەد بەحری
کریس کۆچێرا، ڕۆژنامەوان و تۆژەرێکی جیاواز / سوارە فتووحی
لە پێناو زمانی کوردیدا / ئەحمەد بەحری
قەڵاتی "فروخپاشا"ی مەرگە / ئاوات سەید ئەحمەد
نووری، ڕەستەنوورێک لە هەست و ..../ شاهۆ قارەمانی دێبۆکری
زڕەنووسین بۆ منداڵان / ئەمین گەردیگلانی
داوەڵ / هێمن عەبدووڵڵاپوور
ناساندنی کتێبێک و نووسەرێک / محەممەد ئەحمەدیان
هونەر، دەستڕەنگینی / چیا حەسەنخاڵی
زمانناس و تۆژەر، پڕۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپوور / سوارە فتووحی
خەڵک چەندە بەرپرسن؟! / مێهرانە عەزیزی
زۆرەوانی / سولەیمان هورمزیاری
خشتە و هێڵکاری لە خزمەت چەمکی سیمانتیکی دەقدا / ئەحمەد عەلی
لە فایلی وتارە کوردێکان بەشی "کورد بە قەڵەمی وێنەگرانی هەندهران"، "شێعر"، "کەونە نیشتمان" تێخزێندراون.
وتارە فارسییەکان بریتین لە:
کارنامەی دولت اول روحانی / جبهەی متحد کورد
منشات میرزا یوسف ساوجبلاغی / عزیز یوسفی
شمەای از فعالیتهای فرهنگی شهرداری / روابط عمومی شهرداری مهاباد
حوضخانههای مهاباد در بوتهی فراموشی / سید محمدامین واژی
جایگاه زن در اشعار ماموستا هیمن / مختار سهرابی
خطر تخریب کتابخانهی غوثآباد / مسعود سعیدی
جمعیت عامالمنفعهی خدمات اجتماعی / نورافزای مهاباد
اطلاعرسانی اتاق اصناف مهاباد / قادر حبیبی
زندگی مجازی در فضای مجازی / معاونت اجتماعی فرماندهی انتظامی مهاباد