تاريخ: ۱۳۹۶ جمعه ۳۱ شهريور ساعت ۱۰:۴۴ | بازدید: 2293 نظرات: 0 کد مطلب: 4576 |
به پێی هەواڵی هاژه، ڕۆژی پێنج شەممۆ 30 خەرمانانی 96ی هەتاوی کۆڕی پەردەلادان له کتێبی "با زۆر شت له‌گه‌ڵ خوی نابا" به ئامادەبوونی کۆمه‌ڵێکی بەرچاو له شاعیران، نووسەران، ئه‌دیبان و لایه‌نگرانی وێژه و ئه‌دەبی کورد له ساڵۆنی سیمورغی شاری بۆکان و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌دەبی ئه‌و شاره بەڕێوە چوو.
له سەرەتای کۆڕەکەدا هێمن عەبدوڵڵاپوور وەک نووسەری ئه‌م کۆمەڵه چیرۆکه به خێرهاتنی هەموو میوانان و بەشداربووانی کۆڕەکه‌ی کرد و وتی: ئه‌م چیرۆکانه له بارودۆخێکدا نووسراون که کۆمەڵگا دەسته‌ویه‌خه‌ی کۆمەڵێک کارەساتی ناخۆش بووه و ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له سەر بیر و زەینی نووسەر و هونه‌رمه‌ند کاریگه‌ریان بووە.
محه‌ممه‌د ڕەمه‌زانی نووسەر و وەرگێڕ وەک یه‌که‌م وتاربێژی ئه‌م کۆڕه له سەر یه‌کێک له چیرۆکەکانی ئه‌م کتێبه به ناوی "پەڵه هەورێک به نێو قەدی زەویدا" دوا و وتی: ته‌کنیک لەو چیرۆکەدا ته‌لفیق و پێکهاته‌یه‌که له چەند بەیتی کوردی وەک سەیدەوان و لەشکری و.. که نووسەر وێڕای کەڵک وەرگرتن له فۆلکلۆر به شێوەیه‌کی حماسی قالبێکی هونه‌ری پێداوە.
ڕەمه‌زانی وتیشی: لەم چیرۆکەدا شایه‌تی بڕیارنامه‌یه‌کی به‌هێزین دژی شەڕ که نووسەر به زمانێکی ساده و ساکار کۆتایی چیرۆک بۆ خوێنه‌ر ئاوەڵه دەهێڵێته‌وە.
سەیدقادر هیدایه‌تی لەم کۆڕەدا وێڕای ئاماژه به‌وە که "هێمن عەبدوڵڵاپوور" چیرۆک نووسێکی ئه‌زموون گەرایه وتی: بەڕێزیان له هەر دوو کتێبی ئیستا و پێشوویدا کەڵکی له شێواز و ستایلێکی تایبه‌تی چیرۆک نووسی وەرگرتووه که ئه‌م حاڵه‌ته له کۆمەڵه چیرۆکی ئێستایدا به‌هێزتر خۆ به دەسته‌وە دەدا.
هیدایه‌تی جەختیشی کردەوە: ئه‌م چیرۆک نووسە دەرکێکی دروستی له بەکارهێنانی ئیجاز و چیرۆک هه‌یه و له بەستێنی زمانی‌دا گۆڕانی به‌خۆیه‌وە بینیوە.
سێیه‌م وتاربێژی ئه‌م کۆڕه لەسەر پوتانسیه‌ل و تواناییەکانی چیرۆک نووسی له شاری بۆکان دوا و بوونی که‌سانێکی وەک حەسەن قزڵجی، فەتاح ئه‌میری و محه‌ممه‌د ڕەمەزانی وەک سەرمایه‌یه‌کی به‌هێزی چیرۆک نووسی لەم شارە ناو برد و وتی: سەرەڕای هەمووی ئه‌وانه گۆڕەپان و و مەیدان بۆ بانگه‌شەی کار و چالاکی ئه‌دەبی لاوازه و دەرفه‌تێک به نێوی ڕوونوێنی له کتێب دەتوانێ ئه‌و هەلەمان بۆ بقوازێته‌وە تا شایه‌تی تێوەگلانی یه‌ک شار لەگەڵ بەرهه‌مێکی نوێ بین.
ئه‌مجەد غوڵامی هەروەها ڕایگه‌یاند: نووسەری ئه‌م کۆمەڵه چیرۆکه لەگەڵ ئه‌مرێکی واقع و واقعییه‌تێکی دەرەکی بەرەوڕوویه و له چیرۆکەکانیدا ئۆبژه‌یه‌کی سیاسی خۆ به دەسته‌وە دەدا و ئه‌م کۆمه‌ڵه چیرۆکه به نیسبه‌ت بەرهه‌می پێشووی گۆڕانکاری بەرچاوی به خۆیه‌وه بینیوە.
کۆمەڵه چیرۆکی "با زۆر شت له‌گه‌ڵ خوی نابا" به‌رهه‌می هێمن عەبدوڵڵاپوور چیرۆک نووسی بۆکانی، خاوەن 6 چیرۆک و له 86 لاپەڕەدا که له لایه‌ن چاپەمەنی گوتار بڵاو کراوەته‌وە.
|