تاريخ: ۱۳۹۶ پنج شنبه ۳۰ شهريور ساعت ۱۱:۰ بازدید: 1691      نظرات: 0      کد مطلب: 4571

کۆڕی تاوتوێ کردنی "مانیفێستی ناشوێن" له پیرانشار بەڕێوە چوو


به پێی ڕاپۆرتی هاژه، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممۆ ٢٩ی خەرمانانی 96ی هەتاوی کافە کتێبی ئەندێشەی پیرانشار کۆڕێکی بۆ تاوتوێ کردنی "مانیفێستی ناشوێن"، نووسینی دکتۆر مەسعوود بینەندە پێکهێنا.

لەو ڕێ‌وڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە نووسەران، بیرمەندان و ڕەخنەگرانی ناوچەی پیرانشار و موکریان بەڕێوەچوو, سەرەتا پەیامی فەرمی کافە کتێبی ئەندێشە لەلایەن بەڕێز "تاهیر حوسێنی"یەوە پێشکەش کرا.

لەدرێژەدا دکتۆر بینەندە پوختەیەکی لە ناوەڕۆکی مانیفێستی ناشوێن پێشکەش بە ئامادە بووان کرد. دوابەدوای ئەو, بۆ گەنگەشە کردنی زیاتری باسەکە پانێلێک بە بەشداری ڕەخنەگری بەڕێز ئەمجەد غوڵامی و نوسەری دەق (مەسعود بینەندە) و کۆڕگێڕیی ئاڕگەش جەوادزادە بەڕێوەچوو و تێیدا تیشک خرا سەر ڕەهەندە جیاوازەکانی باسەکە.

لەکۆتاییدا تێبینی، ڕا و سرنجی بەشداربووان وەرگیرا و ئاڵوگۆڕی بیروڕا هاتە ئارا.






ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد