تاريخ: ۱۳۹۶ يکشنبه ۲۶ شهريور ساعت ۱۸:۶ | بازدید: 2471 نظرات: 0 کد مطلب: 4554 |
به پێی هەواڵی هاژه ڕۆژی شەممه 25ی خەرمانان به بەشداری بەرچاوی شاعیران، نووسەران، کتێب دۆستان و لایەنگرانی ویژه و ئه‌دەبی کورد، ڕێوڕەسمی پەردەلادان له دوو بەرههمی وەرگێڕدراوی شاعیر و وەرگێڕی مەهابادی ڕەسووڵ کەریمی ناسراو به سووتاو له تالاری وەحدەت به‌ڕێوە چوو.
لەم ڕێوڕەسمهدا بەرپرسانی باڵای شار وەک نوێنه‌ری مەهاباد له پەرلەمانی ئێران، جێگری پارێزگار و فەرمانداری مەهاباد، ئیمامی جومعه، بەرپرسی ئیدارەی فەرهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی، ئه‌ندامانی شووڕای شار، نوێنه‌رانی پێشووری مەهاباد له پەرلەمان و... بەشدار بوون و هەر کام به چەشنێک دڵخۆشی خۆیان له هەمبەر بڵاو بوونه‌وەی ئه‌م دوو بەرهه‌مه به نرخه ڕاگه‌یاند.
ئه‌م کۆڕه به هیمه‌تی فێرگه‌ی زمانی کوردی سۆما و به هاوکاری لایەنه پێوەندیدارەکانی وەک فەرهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی، فەرمانداری، شووڕا و شارەداری پێک هاتبوو.
ڕەسووڵ کەریمی "سووتاو" له‌م کوڕەدا و له وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری هاژه ڕایگه‌یاند: کتێبی مەم و زین له ساڵی 2000 وەرمگێڕاوەتهوە و له ساڵی 2014 له هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاو کراوەته بەڵام به داخەوە نه‌متوانی وەریبگرمهوە، حەیدەربابای شەهریاریش که له زمانی ئازەرییهوە وەرمگێڕاوەتهوە سەر زمانی کوردی و ئه‌م کتێبه هاوبەشییهکی زۆری لەگەڵ ئه‌دەبیاتی کوردی هەیه.
مامۆستا سووتاو هەروەها وتی: پازده بەرههمی ئامادەی دیکەم هەیه که هیوادارم بتوانم له زووترین کاتدا چاپ و بڵاویان بکەمەوە و هیوادریشم کەسانی دەست ڕۆیشتوو و فەرهه‌نگ دۆست هەر وەک ئه‌وەیکه بۆ چاپ و بڵاو کردنەوەی ئه‌و دوو بەرهه‌مه یارمه‌تیدەر بوون، به هانای بەرهه‌مه چاپ نەکراوەکانی تریشم بێن.
حەیدەر بابا بەرهه‌مه شێعری محه‌ممه‌د حسێن شەهریار به زمانی ئازەرییه که بۆ یەکەم جار له لایەن ڕەسووڵ کەریمی "سووتاو" وەرگێڕدراوەته سەر زمانی کوردی،. ئه‌م کتێبه له 150 لاپەڕەدا به دوو پێشەکی دکتور کوردستان موکریانی و تاهیر کەریمی "شیوەن" وێڕای ژیاننامەیهکی کورتی نووسەر له لایەن چاپەمه‌نی زانکۆ بڵاو کراوەته‌وە.
هەروەها مەم و زین هۆنراوەی ئه‌حمه‌دی خانی به زمانی کوردی کورمانجی و شاکاری ئه‌دەبیاتی کورد لە لایه‌ن ڕەسووڵ کەریمی له 149 لاپەڕەدا و به پێشەکی عەبدوڵڵا گولابی "هونه‌ر" و له لایەن چاپەمه‌نی زانکۆ بڵاو کراوەته‌وە.
|