به پێی هه‌واڵی هاژه به گێڕانه‌وه كوردستان 24، دواى سێ رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نيشتيمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ره‌نجام ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه له باره‌ى به‌شداريكردنى له پرۆسه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان خۆى يه‌كلا كرده‌وه.
گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شۆڕش حاجى رايگه‌ياند، به بڕيارى جڤاتى نيشتيمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌كه له دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى ناكات.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت.
گوتيشى: سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان جگه له كۆمه‌ڵ و گۆڕان ئاماده‌ى دانيشتنه‌كه ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و دوو لايه‌نه هێشتا خۆيان يه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان رێككه‌وتنێك كراوه له نێوان فراكسيۆنه‌كانى پارتى و يه‌كێتى و يه‌كگرتوو، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلاميش بيانه‌وێت به‌شدارى دانيشتنه‌كه بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت پابه‌ندى ئه‌و رێككه‌وتنه بن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌سته‌مه به‌شداربوونيان.
بڕياره كاتژمێر 7:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى زۆرينه‌ى ره‌هاى په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مانى كوردستان يه‌كه‌م دانيشتنى خۆى دواى نزيكه‌ى دوو ساڵ له كارنه‌كردنى ئه‌نجام بدات.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داواى زياتر له 60 په‌رله‌مانتارى زۆربه‌ى فراكسيۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه دواى ئه‌وه هات، كه هه‌ردوو فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌سه‌ر كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه رێككه‌وتن و واده‌ى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان ده‌ستنيشان كرد.
هاوكات بڕياره ئه‌مڕۆ، جڤاتى نيشتيمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ سێيه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك كۆببێته‌وه تاوه‌كو بڕيار له باره‌ى به‌شداريكردنى له پرۆسه‌ى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بدات.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ى جڤاتى گۆڕان دواى ئه‌وه دێت، كه له رۆژانى دوێنێ پێنجشه‌ممه و پێرێ چوار شه‌ممه جڤاته‌كه نه‌يتوانى بڕيارێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ربكات و هه‌ڵوێستى خۆى رابگه‌يه‌نێت.
هه‌وڵى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان له كاتێكدايه، نێردراوى ئه‌مريكا و وڵاتانى زلهێز دوێنێ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنيازى دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆم خرايه به‌رده‌ست سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ر گرێنتى نێوده‌وڵه‌تييدا هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى دوا بخات.
له وه‌ڵامى شاندى وڵاتانى زلهێزدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، پێشنيازه نوێيه‌كه كه به‌ديلى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى به‌شدار بوو له ده‌ركردنى بڕيارى ريفراندۆم تاوتوێ ده‌كات و وه‌ڵامى پێشنيازه‌كه ده‌داته‌وه.
يه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێكردنى پرسى ريفراندۆم و ده‌ركردنى بڕيارى پشتيوانيكردنه له‌و پرۆسه‌يه له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا به شێوه‌يه‌كى كاتى چاره‌سه‌رى پرسى سكرتێرى په‌رله‌مان بكرێت، كه فه‌خره‌دين قادر له كۆمه‌ڵى ئيسلامى ئه‌و پۆسته‌ى هه‌بوو و يه‌كێتى به مافى خۆى ده‌زانێت ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه.
هاوکات كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان ره‌تيكرده‌وه به‌شدارى له دانيشتنى نائاسايى په‌رله‌مانى كوردستان بكات.
مه‌روان گه‌ڵاڵى سه‌رۆكى فراكسيۆنى كۆمه‌ڵى ئيسلامى رايگه‌ياند، ئه‌وان به‌شدارى له دانيشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ناكه‌ن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا ناوبراو هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنيان له دانيشتنه‌كه بۆ دوو خاڵ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
راشيگه‌ياندووه، "لەبەر دوو هۆکار بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکەین، کە یەکەمیان نەگەشتنی لایەنە سیاسییەکانە بە رێککەوتن و دووەم هۆکاری دانانی خشتەی کاری پەرلەمانە لەلایەن دوو فراکسیۆنەوە".