بە پێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵی هاژە ژمارەی دووهەمی گۆڤاری زانستیی هۆژین چاپ و بڵاوکرایەوە، هۆژین دروشمی "زانست بۆ هەمووان"ی کردۆتە ئامانجی خۆی و لە سەر وتاری ئەم ژمارەیەدا سەرنووسەر تیشک دەخاتە سەر ئەو گرینگییەی زانست کە بەشێک لە ژیانمان پێک دەهێنێت و هیچ کات دانابڕێت بە جۆرێک کە "زانست بۆتە پێویستێکی بناخەیی و لە سات بە ساتی ژیانی هەموومان دایە".
محەممەد محەممەد ئەمینی لە درێژەدا لە سەر ئەوەی کە تێکنۆلوژی هەر چوار دهوری ژیانی مرۆڤی تەنیوە پێنووسی خۆی دێنێتە سەر لێنووس و ژیانی ڕۆژانە مرۆڤ لە کەرەسە و شتێکی سادە تا دیدار و گفت و لفتێکی خۆش لە ڕێگای شاشەی موبایلەوە تا حەز و بریای مرۆڤ کە ڕۆباتێکی بتوانێ خزمەتی بکات دێنێتە بەر باس.
پێرستی ئەم ژمارەیە لە 7 فایل "زیندەوەرناسی و پزیشکی"، "داهاتووی زانست"، "زانست"، "ئەندازیاری و تەکنۆلۆژی"، "نوێترینەکانی زانست"، "لە هەر زانستێک چەمکێک" و "دەنگی خوێنەر" پێکهاتووە.
وتارە نووسراوەکان بریتین لە:
جەڵتەی دڵ / نەسیبە بارانی
سەمای هەنگ یا ژێنی زمان؟ / قادر ئەڵڵاوەیسی
لۆکە / سووڕەییا ئەحمەدی
ئایا مردن دەمرێت (توێژینەوە زانستییەکان لە سەر درێژ کردنی تەمەن) / هادی ڕەحمانپەنا
ئەگەر خوازیاری گۆڕینی جیهانی، زانستی مەعریفی زۆرتر بخوێنەوە / محەممەد ساوجبڵاغی
سککە بێنرخەکە بدۆزەرەوە: تاقیکردنەوەی دەستەیی / دکتور حسێن جەوهەری
نەوت و سووتەمەنییە بەردینەییەکان، گەورەترین شۆڕشی وزە لە مێژووی مرۆڤدا / فاڕووق ئەحمەدی
نانۆهەڵپەڕکێ؛ مۆلوکولگەلێک بە شێوەی مرۆڤ / مەسعوود بایزیدی
جیهانی ئەمڕۆ، جیهانی دەنگ و ڕەنگە، ئەمە واتای چییە؟ / کامڕان قادری
کۆمپیووتەرەکان لە قسە کردن بە زمانی کوردی تێدەگەن! (ناسینەوەی ئۆتۆماتیکیی ئاخاوتن و تایپی ئاخاوتنی کوردی / بەشی دووهەم) / دکتور هادی ویسی
چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی تەکنۆلۆژیی مۆبایل لە GPRSـەوە تا 5G / مەهدی سەربازی
ڕایەڵەی تایبەتی نێوان ئۆتۆمۆبیلەکان / مەجید قاسمئەحمەد
بازاڕی شێواوی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان / ئارام درەخشانی
ڕۆباتە سەرنجڕاکێشەکان / ئەمیر پەرغازە
گەشتێک بە سەر مێژووی گۆڕانکارییەکانی کەرەستە و بیناسازی (بەشی 2) / سارا زینەتی
گرتنەوەی ئاو لە هەڵماوی ناو هەوا / فاڕووق ئەحمەدی
ئەلگۆریتمێکی خوێندنەوەی مێشک دەزانیت بیر لە چی دەکەیتەوە! / ئارام درەخشانی
فیزیکزانان تراوێک بە قورسایی کاریگەری نەرێنی دروست دەکەن / ئاسۆ ڕەحیمزادەگان
لە هەر زانستێک چەمکێک / هۆژین
دەنگی خوێنەر _وڵام و پرسیار / هێمن عەبدوڵڵاپوور
شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئهم گۆڤارە بە چەشنی وەرزنامەیی کار و چالاکاکییە زانستییەکانی ڕادەپەڕێنێ.