تاريخ: ۱۳۹۶ دوشنبه ۳۰ مرداد ساعت ۱۷:۱۰ بازدید: 1931      نظرات: 0      کد مطلب: 4380

پێشوازی فستیڤاڵی ئه‌سفه‌هان له‌ مۆسیقای کوردی


دووهه‌مین فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچه‌یی ئه‌سفه‌هان به‌ به‌شداری گرووپێکی کوردی به‌ڕێوه‌ چوو.

به پێی هەواڵی هەواڵدەریی هاژە دووهه‌مین فستیڤاڵی ساڵانه‌ی مۆسیقای ناوچه‌یی ئه‌سفه‌هان به‌ به‌شداری گرووپی کوردی ئاسۆ به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌مساڵ گرووپی ئاسۆ به‌ نوێنه‌رایه‌تی کوردستان به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه‌ی کرد. گرووپی مۆسیقای ئاسۆ، گرووپێکی مۆسیقیایی خانه‌قاییه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌حمه‌د زارعییه‌وه‌ سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌کرێت، ئه‌م گرووپه‌ کوردییه‌ ئه‌مساڵ له‌ هۆڵی خورشیدی ئه‌سفه‌هان کۆنسێرته‌که‌ی خۆی به‌ جوانی به‌ڕێوه‌ برد.

گرووپی ئاسۆ بۆ یه‌که‌مین جار له‌م فستیڤاڵه‌دا هه‌وڵی دا تاکوو مۆسیقای خانه‌قایی گۆڕان، سۆران، کرمانجی و هه‌ورامی پێکه‌وه‌ بخاته‌ ڕوو و نیشانی بدات که‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌م چوار زاراوه‌ کوردییه‌ مۆسیقای هاوبه‌شیان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ورده‌کاریدا جیاوازیشیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌ر کامیان ڕه‌نگی تایبه‌ت به‌ خۆیانیان هه‌یه‌.

له‌م کۆنسێرته‌ ده‌ف وه‌ک ئامێرێکی عرفانی زیاترین ڕۆڵی هه‌بوو. شایانی باسه‌ که‌ دووهه‌مین خولی فستیڤاڵی مۆسیقای ناوچه‌یی ئه‌سفه‌هان ۲۱ بۆ ۲۶ی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌ چوو.

 سەرچاوە: مێهر



ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد