تاريخ: ۱۳۹۴ چهارشنبه ۱۹ اسفند ساعت ۲۲:۴۵ بازدید: 1330      نظرات: 0      کد مطلب: 1426

یاد و بیره‌وه‌ری مامۆستا هه‌ژار موکریانی به‌رز نرخێندرا


له ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیر،نووسه‌ر و وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا هه‌ژار له زانکۆی په‌یامی نووری مه‌هاباد کۆڕیک به‌ڕێوه‌ چوو.
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری هاژه، ڕۆژی چوارشه‌ممه 19ی ڕه‌شه‌ممه له زانکۆی په‌یامی نووری شاری مه‌هاباد به بۆنه‌وه‌ی ساڵوه‌گه‌ری کۆچی دوایی مامۆستا هه‌ژار کۆڕێک به‌ڕێوه‌ چوو.
له سه‌ره‌تای کۆڕه‌که‌دا کاک ده‌روێشی جێگری فه‌رهه‌نگی زانکۆ به خێرهاتنی گشت میوانان و به‌شدار بوانی کوڕه‌که‌ی کرد و له‌مه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕه‌گه‌لی هاوشێوه‌ و ئاوڕدانه‌وه‌‌ی جیدیتر له به‌شی فه‌رهه‌نگی دوا.
په‌یامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی هاوار له لایه‌ن یاسر مینا و به‌یانیه‌ی کۆڕه‌که‌ لا لایه‌ن فریا قادری خوێندرایه‌وه‌ و دکتور کاوه‌یس سووره، سالار شه‌مسی بورهان و خاتوو پووشه وته‌کانی خۆیان ئاڕاسته‌ی به‌شداربووان کرد.
به‌رهه‌می ئه‌م شاعیرانه له ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا هه‌ژار له زانکۆی په‌یامی نوور خوێندراوه‌:
ئاره‌زوو ئه‌حمه‌دی، په‌یام ئاقایی، زاهیر لاوه‌یی، محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی و سالار ڕاهه‌وی.
له کۆتایی کوڕه‌که‌دا گرووپی مۆسیقا چه‌ند ئاهه‌نگێکی پێشکه‌شی به‌شدار بووان کرد و به ئاڕاسته کردنی ڕێزنامه به سه‌ر شاعیراندا کوڕه‌که‌دا کۆتایی هات.
 


برچسب ها:

ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد