تاريخ: ۱۳۹۴ چهارشنبه ۲۶ اسفند ساعت ۱۸:۱۰ | بازدید: 1236 نظرات: 0 کد مطلب: 1417 |
مارک تونێر وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگەیاند کە ئێمە هیچ ناوچەیەکی خۆبەرێوهبەرمان بە فەرمی نەناسیوە و و نایناسێنین، ئێمە بە یەکگرتوو بوونی وڵاتی سووریا پابەندین.
ئەوە لە حالێک دایە کە ئەمڕو چوارشەممە 16ی مارس (26ی ڕه‌شه‌ممه) بەرپرسانی کورد، لە دانیشتنێکدا لە شاری رمێلان، هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکەی سووریا لە ئەگەری درووستبوونی سیسته‌مێکی فیدراڵ لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا هەواڵیان دا.
ئاڵدار خەلیل گەورە بەرپرسی حیزبی یەکیه‌تی دێموکراتیکی کوردەکانی سووریا وێڕای ئاماژە بەوە کە سیسته‌می فێدراڵی باشترین ڕێکارە، وتی ئێمە ئەگەری ئەوە دەدەین ئەو سیسته‌مە په‌سند بکرێ.
هەروەها هەواڵدەری فەرانسا نوسیویه‌تی بە پێی په‌یڕه‌و، پێشنیاری گرووپەکانی ئاماده لە دانیشتنی رمێلان"سیسته‌می فێدراڵ دێموکراتیک تەنیا ڕێکارە بۆ گه‌ره‌نتی مافی هەموو هاوڵاتیان".
باسی سازکردنی سیسته‌می فێدراڵی کە لە لایەن کوردەکان پێشنیار کراوە، لە حاڵێک دایە کە وەلید موعەلیمی وەزیری دەرەوەی سووریا دژی وەستاوەتەوە.
سەرچاوە : پرێس تی ڤی
وه‌رگێڕانی: محه‌ممه‌د ئاته‌ش زای