به پێی هەواڵێ هاژه، ژمارەی 195ی گۆڤاری مههاباد چاپ و بڵاوکرایەوە.
لە سەروتاری ئەم ژمارەیەدا نووسەر تیشک دەخاتە سەر کردەوە تێرۆریستێکەی تاران کە وێڕای مەحکووم کردن ئەو کردەوە قێزەونە، دەڵێت: " لە جەرگە و جەنگەی ئەم تراژێدییەدا، کورد وەک یەکەم قوربانێێ دیاردەی تێرۆر، یەکەم نەتەوەش بوو کە لە سێ بەرەوە، سینگی کچ و کوڕانی بوون بە قەڵغانی بەرگری لە خاک و شەکاوەیی ئاڵای کەڕامەت و ئینسانییەت لە ئاستی جیهانیدا."
لە بەشێکی دیکەدا عەزیز وەلیانی باسێک لە سەر ئابووری وڵات و گەندەڵی ماڵی و ئیدارەئیی دەکات و دەنووسێت کە کەش و هەوای ئەمنیەتی، پاش هەر دیاردەیەکی تێرۆریستی باشترین دەرفەت بۆ سەرهەڵدانی گەندەپیاوان و کەسانی بیر تەسک دێتە ئەژمار.
لە کۆتایی سەروتاردا نووسەر یەک دەنگی گشت لایەک و وریا کردنەوەی جەماوەر بە ئەرکی سەر شانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەتایبەتی چالاکانی فەرهەنگی و کاربەردەستان بە گرینگ وەسف دەکات.
وتارەکانی کوردی ئەم ژمارەیە 18 وتار لە خۆ دەگرێ کە بریتین لە:
ئەمنییەت و شنەبای پێشکەوت / عەزیز وەلیانی
شێخ باباسەعیدی بەرزنجی غەوسابادی / کەریم سۆفیمەولوودی
ڕەوەندەکانی بناری قەندیل / ئاوات سەید ئەحمەد
فەڕڕوخیی یەزدی / مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان
تەرمەکەی نووسەری پێکەنینی گەدا.. / محەممەد ڕەئوف تەوەکولی
لە پێناو زمانی کوردیدا / ئەحمەد بەحری
چوار چیرۆکی مینیماڵ / و: لەتیف سوڵتانی
لە من نیوەشەوە / عەزیز وەلیانی
چاو پێداخشانێک بە چیرۆکی "باقەبێن"دا / سەید یاسین قوڕەیشی
ڕۆمان و ڕوانگە / هاشم ئەحمهدزادە
گەزیزە، ئاوێنەی ئەوینی هەرمان / پشکۆ یاسینی
هونەر، دەستڕەنگینی / چیا حەسەنخاڵی
فستیواڵی کەلتوور و کەلەپووری... / ڕێبوار حاجیخانی
پێگەی وجوودیی ئەخلاقییانەی کار... / و: کاڕوش عوسمانیان
وەرزشوانانی سەرکەوتوو / سەید محەممهدئەمین شێخمەندی
مەترسیی لایک / قادر عەلیخا
پەردە لادان لە سەر نەخشەی مەهاباد / بەهمەن مەحموودیئازەر
خوێندنەوەیەکی جوانیناسانەی شێعری هێمن / عومەر محەممەدی
هەر وەها فایلی ئەم ژمارەیەی "کەونەنیشتمان"،پێکهاتوو لە وێنە کۆن و مێژووییەکانی کوردەواری و هەر وەها وێنەکانی "فستیواڵی کەلتوور و کەلەپووری کوردی ئاوایی #نەستانی_سەردەشت" و هەر واتر فایلی "شێعر" بە شێعری شاعیرانی کلاسیک و نوێ وەکوو فەرەیدون ئەڕشەدی، عەبدوڵڵا پەشێو، مەلا مارف کۆکەیی، شێخ ڕەزا تاڵەبانی، مەلا کەریم ڕاوچی، هێمن و چنوور نامیق حەسەن ڕازاوەتەوە و بەشی "پەرژینی بەگوڵ" کە لە قسەی خۆش لە خۆ دەگرێ و خەنده و پێکەنین دەخاتە سەر لێوی خوێنەران وەک جارانی پێشوو سەلیم سوێناسی ئامادەی کردووە.
بەشی وتارە فارسییەکان کە لە سەر سکۆی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و مێژوویی قەرار دەگرن 9 وتار لە خۆ دەگرێ کە بریتین لە:
ترور محکوم است در هر نقطهای از جهان باشد
چرا باید داعش ویدیویی به زبان کوردی....
بازخوانی رفتار انتخاباتی شهروندان / جمال محمدزادە
سفرنامەی مظفرالدینشاه به مراغه / ناصر حسنزاده
کوردهای ایزدی / مهرداد رامیدینیا
دلتنگم، درست مثل جادههای کوردستان / اسماعیل حسینپور
برگزاری اجلاس جهانی گرد و غبار در تهران
اطلاعرسانی اتاق اصناف شهرستان مهاباد
گذراندن اوقات فراغت... / معاونت اجتماعی فرماندهی انتظامی مهاباد