تاريخ: ۱۳۹۵ پنج شنبه ۲۷ خرداد ساعت ۱۶:۱۹ بازدید: 121      نظرات: 0      کد مطلب: 1130

ده‌میرتاش: په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ ناچنه‌ به‌رده‌م دادگا

به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵده ری هاژه ،هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ئاماژە بۆئەوەدەکات ئه‌گه‌ر به‌هۆی لابردنی مافی پارێزبه‌ندییه‌وه‌، روبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه‌، ئه‌وا وه‌ك په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌، به‌ یه‌ك هه‌ڵوێست به‌رگریی له‌ خۆیان ده‌كه‌ن.


هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر به‌هۆی لابردنی مافی پارێزبه‌ندییه‌وه‌، روبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه‌، ئه‌وا وه‌ك په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌، به‌ یه‌ك هه‌ڵوێست به‌رگریی له‌ خۆیان ده‌كه‌ن.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌، به‌ یاوه‌ریی شاندێكی پارته‌كه‌ی، سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای له‌ برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا كردو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا، ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن، دادوه‌ر داوای ئاماده‌بوونیان بكات، به‌ڵام ئه‌وان گوێ به‌و داواكارییه‌ ناده‌ن‌و ناچنه‌ دادگا.

وتیشی"له‌ دوای نه‌چوونیان بۆ دادگا، ئه‌گه‌ر دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردن و به‌ زۆر بردنیه‌ به‌رده‌م دادگا، ئه‌وا به‌ یه‌ك هه‌ڵوێست به‌رگری له‌ خۆیان ده‌كه‌ن".

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد"وه‌ك په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌، نووسینێكیان ئاماده‌كردوه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆیان و هه‌ر په‌رله‌مانتارێكیان ببرێته‌ دادگا، ئه‌وا به‌و نووسراوه‌ ئاماده‌كراوه‌، به‌رگری له‌ خۆیان ده‌كه‌ن".

 

 

سه رچاوه: لڤین




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد