ڕۆژی پێنج شەممه 1ی پووشپەڕ هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد "عەزیز شارۆخ" به هەواڵنێری هاژه‌ی ڕاگه‌یاند: به‌داخەوە سەبارەت به ئاڵبۆمی "سکاڵا" له هێندێک شوێن وا بڵاو بۆته‌وە که ئاهه‌نگ و موزیکەکهی له لایه‌ن به‌ڕێز "تاهیر میرسەییدی" ئه‌نجام دراوە و گۆرانی بێژ عەزیز شارۆخه، که‌چی ته‌واوی شێعر و گۆرانییەکانی ئه‌و ئاڵبۆمه هه‌ر بۆ خۆم دامناوە ته‌نیا ئاڵبۆمی کیژۆڵه‌ی چاوڕەش نه‌بێ که ئه‌ویش هی هونه‌رمه‌ند "دارا مەحموود"ه که له وڵاتی هولهندەوە هاتۆته لای من و داوای لێکردووم که ئەو گۆرانییه بڵێمهوە.
ئه‌م هونەرمەندە هەروەها سەبارەت به ئاڵبۆمی "ڕووناک" ڕایگه‌یاند: ته‌واوی شێعر و گۆرانییه‌کانی ئه‌و ئاڵبۆمهش هی خۆمه و به هه‌ڵه وا بڵاو بۆته‌وە که موزیک و ئاهه‌نگ ساز حەمید ڕەزا خەجنهدیه، که‌چی له‌م ئاڵبۆمه‌دا ته‌نیا ئاهه‌نگی فارسی قلندرانه ئی به‌ڕێز خەجنهدییه و شێعری شۆڕشی ناهومێدیش هی هونەرمەند ئه‌حمه‌د هه‌ردییه بەڵام مێلۆدی مەقامەکه هەر هی خۆمه.
هونه‌رمه‌ند عەزیز شارۆخ ساڵی 1317ی هەتاوی لە کۆڵانی "گەڕەکی قەبران" کە ئێستا بۆتە شەقامی "وەفایی" لە دایک بووه. 41 ئاڵبۆمی بڵاو بۆته‌وە، جگە لە گۆرانی فۆلکلۆری کوردەواری شێعری زۆربەی گۆرانییەکانی خۆی دەنوسێ، عەزیز شارۆخ جگە لە هونەری گۆرانی، شێعریش دەنووسێت. بەرهەمی ئەشعاری عەزیز شاهرۆخ ئێستا چاپ و بڵاو نەکراوەتەوە، ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی ئەدەبیانی زاراوەی کوردی کۆ کردۆتەوە کە بە پشتیوانی نێچیرڤان بارزانی لە دەسگای ئاراس چاپ و بڵاو کراوەتەوە. عەزیز شاهرۆخ بە دانانی کۆنسێرت لە وڵاتانی ئوروپایی موزیکی ڕەسەنی فۆلکلۆری کوردی بە گوێ جێهانیان ناساند.